ناوى ته‌واوى (سه‌عد سه‌عید غامدییه) و له‌شارى (ده‌مام) ى مه‌مله‌كه‌تى عه‌ره‌بى سعودى له‌ساڵى 1967ى زایینى له‌دایك بوه.زانكۆى (ئیمام محه‌مه‌دى كورِى سعود)ى ئیسلامى كۆلیژى (شریعه تخێیێ ا‌لدین)ى له‌ساڵى 1410 ى كۆچى به‌رامبه‌ر به‌ساڵى 1990 ى زایینى ته‌واو كردوه وه له‌وساڵه‌دا ده‌ستى كردوه به له‌به‌ركردنى قورئانى پیرۆز و توانیویه‌تى تاوه‌كو ساڵى 1995 ى زایینى هه‌موو سورِه‌ته‌كانى قورئانى پیرۆز له‌به‌ربكات.بۆیه‌كه‌م جار له‌ساڵى 1996 مۆڵه‌تى قورئان خوێندنى له‌سه‌ر رِیوایه‌تى (حفێ عن عاێم) وه‌رگرتوه‌و هه‌رئه‌وساڵه‌ش خه‌تمى قورئانى پیرۆزى بۆتۆماركراوه،كه‌له‌نوێژه‌كانى ته‌راویحى مانگى رِه‌مه‌زانى پیرۆز خوێندویه‌تى .غامدى چه‌ند جار داواى لێكراوه سه‌ردانى ئێزگه بكات به‌ڵام رِه‌تى ده‌كاته‌وه و به‌باشى ده‌زانێت ته‌نها له نوێژه‌كانه ته‌راویح قورئانى بۆ تۆماربكرێت وه‌ك خۆى ده‌ڵێـت خوێندنى قورئان له‌كاتى ته‌راویحه‌كان تام و چێژى تایبه‌تى خۆى هه‌یه.هه‌روه‌ها خێزانداره سێ منادڵى هه‌یه تابڵێى پیاوێكى رِوخۆش و ده‌م به‌پێكه‌نینه ....جگه له قورئان خوێندن ووتاربێژو مامۆستاى قوتابخانه‌یه ،بۆ نمونه:
1-له‌ساڵى 1996 تاوه‌كو ساڵى 2002 كراوه‌ته سه‌رپه‌رشتیارى په‌روه‌رده له قوتابخانه ئایینیه‌كان.
2-سه‌رپه‌رشتیارى گشتیه له‌بنكه‌ى ئیمام شاتبى بۆ قورئانى پیرۆز له‌شارى ده‌مام.
3-پێشنوێژ و ووتارخوێ،ى مزگه‌وتى (یوسف بن احمد)ه،له‌شارى ده‌مام.
4-ئێستاكه‌ش به‌رِێوه‌به‌رى گشتى قوتابخانه‌ى (محمد الفاتح)ه،له‌شارى ده‌مام.
له‌بڵاو كراوه‌كانیشى :
1-خه‌تمێكى قورئانى پیرۆز كه‌له‌ساڵى 1996 تۆمار كراوه.
2-رساله الى أهل القرا‌ن.
3-تنضیم الفیه للحفض العراقى.
4-الاذكار.
4-الارقیة الشرعیة.
كه‌ئه‌مانه هه‌موو كتێبى قورئان خوێنن و شایه‌نى باسه تا ئێستاش قورئان خوێن سه‌عد غامدى له ژیاندا ماوه.