[size=24]بهدڵمه دهست خۆش بۆ ئهم ههواڵه خۆشه[/size]:/
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » قوسەی مونیر و ئەمجەد رازی و موسەنا خالید پێوەندییان بە یانەی هەولێرەوە كرد » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=24]بهدڵمه دهست خۆش بۆ ئهم ههواڵه خۆشه[/size]:/
سوپاس بۆ پهیامهكانتان
شتێکی چاکه بهتهمای خوای گهوره
بۆندی چاکن بهڵام حهیف یارزان ئهحمهد ئهیاد یاری ناکات له ئاسیا
زۆر سوپاس
[size=24]بهدڵمه دهست خۆش بۆ ئهم ههواڵه خۆشه[/size]:/
(ئاكانیوز) - بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر ئاشكرای كرد كە یانەكەیان گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان قوسەی مونیر و ئەمجەد رازی و موسەنا خالید ئیمزا كردووە و لە جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیاش دەتوانن یاری بكەن.
سامان عەبدوڵا بریفكانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی گوت ئەمڕۆ چوارشەم دەستەی كارگێڕیی یانەكەمان چەند گرێبەستێكی تازەی لەگەڵ یاریزانانی ناسراوی عێراق ئیمزا كرد.
زیاتر گوتی یانەكەمان گرێبەستی لەگەڵ قوسەی مونیر یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی عێراق ئیمزا كرد، بۆ ئەوەی تەنیا بۆ یارییەكانی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیای 2011 یاریی بۆ یانەی هەولێر بكات، بەڵام ئەو لە خولی عێراقدا یاری ناكات و لە وەرزی نوێدا رەنگە بۆ یانەكانی دەرەوەی عێراق یاری بكات.
لەبارەی بڕی پارەی بۆندەكەشی، بریفكانی رای گەیاند هێشتە زانیاری پێویستی لەوبارەیەوە پێ نەگەیشتووە و ئەمڕۆ گرێبەستەكە تەواو بووە.
قوسەی مونیر لەدایكبووی ساڵی1981، یەكێكە لە یاریزانە باشەكانی تۆپی پێی عێراق و لە وەرزی 2006-2007 بۆ یانەی هەولێر یاریی كردووە و لەگەڵ یانەكەدا ناسناوی خولی بژاردەی عێراقی بەدەست هێنا، پاشان رووی كردە دەرەوەی عێراق و تا ئێستە لە یانەكانی حەزمی سعودیە و ئومسەڵال و خوڕ و قەتەڕی قەتەڕی و شاریقەی ئیماراتی یاریی كردووە.
بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر ئاماژەى بەوەش دا "هەر ئەمڕۆ یانەكەمان گرێبەستی لەگەڵ هەردوو یاریزانی یانەی قوەی جەوییە موسەنا خالید كاپتنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیی عێراق و ئەمجەد رازی گۆڵكاری یانەكە ئیمزا كرد، گرێبەستی هەریەكەیان بۆ ماوەی یەك وەرزە و هەردوو یاریزانیش لەسەر كاغەزی سپی ئیمزایان كردووە و باسی بڕی پارەكەیان نەكردووە".
ئەمجەد رازی كە یاریزانێكی گەنجە، ئەم وەرزە بە تۆماركردنی 13 گۆڵ بە دووەمی گۆڵكاری خولی عێراق هات لە دوای لوئەی سەڵاحی هێرشبەری هەولێر كە بە 18 گۆڵ ناسناوی گۆڵكاری خولی عێراقی بەدەست هێنا.
موسەنا خالیدیش لە كاتی ئێستەدا یەكێكە لە یاریزانە باشەكانی عێراق و كاپتنی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپییە، هاوكات بەم دوایییە بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەكەمی عێراقیش كرا، ئەو یاریزانە لە رۆژانی رابردوو لە راپرسی رۆژنامەی مۆندیال كە لە بەغدا دەردەچێت، بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولی عێراق دەستنیشان كرا.
هەژیی گۆتنە لە دوو رۆژی رابردووشدا یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان ئەحمەد ئەیاد لە یانەی قوەی جەوییە و حاتەم زێدان لە یانەی موسڵ ئیمزا كرد.
یانەی هەولێر دوای ئەوەی دووشەمی رابردوو یاریی كۆتای خولی بژاردەی ئەم وەرزەی عێراقی بە یانەی زەوڕا دۆڕاند و پلەی دووەمی بەدەست هێنا، دەست بە ئامادەكاری دەكات بۆ یارییەكانی قۆناغی هەشتەمی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا كە بەرامبەر یانەی پریسپۆرا جایاپۆرای ئەندۆنیزیایی یاریی دەكات، یاریی چوون لە ئەندۆنیزیا لە 13ی سێپتێمبەر/ئەیلوولی2011 ئەنجام دەدرێ و یاریی گەڕانەوەش لە هەولێر لە 27ی هەمان مانگ ئەنجام دەدرێت.
بریفكانی ئاماژەی بەوەش دا كە یاریزانە نوێیەكانی یانەكەیان دەتوانن بەشداریی یارییەكانی جامی یەكەتیی یانەكانی ئاسیا بكەن، بەهۆی ئەوەی ناویان لە لیستی یاریزانانی یانەكە بۆ قۆناغی هەشتەم هەیە، تەنیا یاریزان ئەحمەد ئەیاد نەبێت، كە كێشەی پاسەپۆرتی هەبووە.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » قوسەی مونیر و ئەمجەد رازی و موسەنا خالید پێوەندییان بە یانەی هەولێرەوە كرد » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]