خواى گه‌وره دهفهرموىَ: [ وَاذْكُرْ عَبْدَنَا أَيُّوبَ إِذْ نَادَى رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الشَّيْطَانُ بِنُصْبٍ وَعَذَابٍ ] ص: 41، واته: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌وسلم سه‌ر گوزهشتهى به‌نده‌ى ئێمه ئه‌یوب یان بۆ باس بكه كاتێك بانگى له په‌روه‌ردگارى كرد‌و وتى: بێگومان شه‌یتان تووشى نه‌خۆشى و ئازارى كردووم، بابزانین [ مسني الشيطان ] به‌ماناى چى دێ؟ ماناى ئه‌وه نیه شه‌یتان ده‌ستى یا قاچى داوهتىَ نا به‌ڵكو به‌ماناى ماندى كردنى نه‌فسانی و هه‌روه‌ها ماندوو كردنى لاشه‌یی ! شه‌یتان له دووره‌وه وه‌سوه‌سه‌و خه‌ته‌ره‌ى خراپى ده‌خسته دڵى ئه‌یوبه‌وه هه‌روه‌كو وه‌سوه‌سه‌ى په‌یاكرد بۆ ئاده‌م سه‌لامى خوایان لێبێت، پێی ده‌گوت: ئه‌ى ئه‌یوب ئه‌گه‌ر تۆ بهرِاستى هه‌ڵبژێردراوى [ خودا ] ى و تۆى هه‌ڵبژاردبێت به پێغه‌مبه‌ر ئایه تۆى تووشى ئه‌م بهلاَو موسیبه‌ته گه‌وره‌یه ده‌كرد؟! شه‌یتان و شه‌پۆلى خه‌ته‌ره خراپه‌كانى كاریگه‌رى زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر نه‌فس و دڵه‌كان ئه‌گه‌ر خوا ناسی رِاینهماڵىَ ، ده‌زانن حه‌زره‌تى ئه‌یوب علیه‌السلام به چى وهلاَمى شه‌یتانى داخ له دڵى حه‌سودى دوژمنى گومرِاكهرى نه‌فره‌ت لێكراوى ده‌دایه‌وه؟ پێى ده‌گوت: (سوێند به‌خوا ئه‌ى شه‌یتان گه‌ر بێت‌و بتزانیبایه به چ نازو نیعمه‌تێكى گه‌وره خوام به‌سه‌رى كردوومه‌ته‌وه تۆ به‌خیلیت پێم ده‌برد)، ده‌زانن ئه‌م نیعمه‌ته چیه؟ ئه‌م به‌خششه ئه‌م قهلاَ به‌رزو بڵنده خۆشه‌ویست صلى الله علیه‌وسلم بۆى رِوون كردوینه‌ته‌وه له نیو دێرِ كه دهفهرموىَ: (( وارض بما قسم الله لك تكن أغنى الناس))صحيح الجامع للترمذى فه‌رموده‌ى: 2282، مه‌مله‌كه‌تى رِازى بوون به‌وه‌ى كه [ خوا ] كردویه‌تى به‌به‌شت، كه‌واته: [ مسني ] به‌ده‌ستى یا به قاچى نه‌بوو به‌ڵكو به وه‌سوه‌سه‌و خه‌ته‌ره بوو كه ئه‌مه‌یان زۆر كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر دڵه‌كان و بگره خودى ئه‌قڵیش گه‌ر بێت‌و ئیمان و پشت به‌ستان به خوا نه‌بێت، بۆیه خواى گه‌وره دهفهرموىَ: [ وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللّهِ إِنَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ] ألاعراف: 200، واته: ئه‌گه‌ر وه‌سوه‌سه‌یه‌كت له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه بۆ پێشهات و ویستى له خشته‌ت به‌رێت و تووشى هه‌ڵه‌ت بكات جا ئه‌وه تۆ په‌نا بگره به [ خوا ] و پشتت به‌و ببه‌سته چونكه بهرِاستى ئه‌و زاته بیسه‌رو زانایه، ئه‌یوب چیایه‌كه له سهبرِو نمونه‌ى ئارامیه، ئه‌یوب علیه‌السلام نه‌خۆش كه‌وت موددهى (18) ساڵ نهیتوانىَ هه‌ڵسێته‌وه وه‌ك ئه‌وه وابێت له‌به‌ینى ئه‌وو به‌ینى زه‌وى موغناتیسیهكى زۆر به‌هێز رِاى بكێشێته‌وه بۆ لاى خۆى به‌م جۆره تاوه‌كو (رِهحمه) خێزانه به وه‌فاو به ئهمهكهكهى له‌به‌ر دڵ پێسوتانى به حاڵى ئه‌یوب بۆیه داواى لێكرد‌و پێی ووت: بۆچى دوعا ناكه‌ى كه [ خوا ] شیفات ده؟ ئه‌میش له وهلاَمى دا فه‌رموى: (ئافره‌ت چه‌ند ساڵ له ته‌مه‌نم رِۆیی له ناو نازو نیعمه‌ته‌كانى خوا و له خۆشى و له‌ش ساغى دابووم)؟ ئه‌ویش له وهلاَمى دا ده‌یگوت: (70) حه‌فتا ساڵ، ده‌یفه‌رموو: ( ئه‌ى ئه‌وه بۆ چه‌ند ساڵ ده‌چێت كه نه‌خۆش كه‌وتومه)؟ ئه‌ویش ده‌یگوت: ئه‌وه(18) هه‌ژده ساڵه، ئینجا ده‌یفه‌رموو: (كه‌واته من شه‌رم ده‌كه‌م له رِووى په‌روه‌ردگارم كه داواى شیفاى لێبكه‌م تاوه‌كو 70 حه‌فتا ساڵیش له ناو نه‌خۆشى دانهبم، بۆچى به ساغی و نیعمه‌ت رِازیبین بهلاَم له‌كاتى ناخۆشى و نه‌خۆشى و تاقیكردنه‌وه ئارام نه‌گرین)؟ والله گه‌ر بێت‌و بهلاَو تاقیكردنه‌وه‌كه به‌س به ماڵ بێت زۆر ئاساییه چونكه ماڵ دێت و دهرِوات ، بهلاَم تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى حه‌زره‌تى ئه‌یوب له (3)سىَ شتى سه‌ره‌كى ژیان بوو:-
1-له ماڵ بوو:ماڵى ئه‌یوب هیچ نه‌ما،تاوه‌كو واى لێهات سه‌ره‌نجام(خۆى وخێزانه‌كه‌ى)په‌نایان برده به‌ر ئه‌شكه‌وتێك.
2- له ئهولادهكانى بوو: مناڵه‌كانى ئه‌یوب هه‌موویان مردن.
3- له صحهتى بوو: له‌ش ساغى نه‌ما نه‌خۆشكه‌وت و له‌سه‌ر جێگا كه‌وت.
كه‌واته: ماڵى نه‌ما و مناڵى هه‌مووى مردن و له رِووى لا شه‌ش نه‌ساغ كه‌وت ! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌یفه‌رموو به [ ربُ العزة ] : (خوایه گیان تاقیم كه‌وه به‌هه‌رچى دهتهوىَ، ته‌نها داوات لێده‌كه‌م زمانم له ده‌ست نه‌ده‌م تاوه‌كو پێی به‌رده‌وام بم له‌سه‌ر یادت و به‌رده‌وام [ لا إله إلاالله ] ى پىَ بكه‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش رِۆژێكیان خێزانه‌كه‌ى ئهستوركه نانهكى بۆ هێنا، ئه‌ویش پرسیاری لێی كرد: ( ئه‌وه له كوىَ هێنات )؟ پرسیاردهكه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه زۆر پێویست بوو، له دونیا هیچى نه‌بوو، نانه‌واخانه‌و فرِنیش له ته‌نیشتیه‌وه نه‌بوو ، سه‌به‌ته‌ى نانیش له شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى نه‌بوو! زۆریشى برسی بوو، بهلاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده نیه شتێك بخوات تاوه‌كو نهزانىَ حهلاَڵه یان حهرِام، خێزانه له سه‌ر خۆ‌و به‌وه‌فاو به ئهمهكهكهى وهلاَمى داوه‌و پێى گوت: له‌لاى ماڵى دراوسێ ى پێشترمان بووم ئه‌م ئهستوكه مناڵه‌كه‌یان داواى كردبوو بهلاَم به‌ر له‌وه‌ى بیخوات له باوه‌شى بوو خه‌وى لێكه‌وت ئه‌مانیش پێیان گوتم: تازه مناڵه‌كه‌مان نوست ئهستوكهكهشى نه‌خوارد تا ههڵدهستىَ رِهنگه بیرى بچێته‌وه بۆیه داوات لێده‌كه‌ین ئه‌مه به‌ره بۆ ئه‌یوب منیش بۆتم هێنا، ئایه یه‌كسه‌ر وه‌رى گرت‌و خواردى كه زۆر پێویستیشى پىَ بوو؟ نه به‌خوا به‌ڵكو به خێزانه‌كه‌ى ووت: ( برِۆ بۆیان به‌ره‌وه)! ئه‌میش زۆرى لا سه‌یر بوو وتى به ئه‌یوب: ئایا ئهستوكێك بگهرِێنمهوه بۆ ماڵێك كه بهرِهزامندى دڵى خۆیان پێیاندام كه بۆتۆى بێنم، باشه ئه‌ى ئه‌گه‌ر وتیان بۆچى هێناته‌وه چیان پێ بڵێم؟ لهوهلاَمى دا فه‌رموى: (پێیان بڵىَ: ئه‌یوب وتى نه‌باده مناڵه‌كه خه‌به‌رى بێته‌وه‌و ئهستوركهكه نهبینىَ و بگریێ)، رِهحمه خان دڵى به‌مه توند ده‌بێت، شتێك بگێرِمهوه بۆ خانه‌واده‌یه‌ك كه به رِهزامهندى دڵى خۆیان پێیان دابێتن؟، بهلاَم بىَ دوودڵى فه‌رمانى پیاوه‌كه‌ى خۆى جێبهجىَ ده‌كات و كاتىَ كه دهیگهرِێنتهوه، ماڵه‌كه پرسیارى لێده‌كه‌ن: ئاخۆ بۆچى گهرِانتهوه بۆمان ئه‌ى خێزانى ئه‌یوب؟ ئه‌میش له وهلاَمیادا وتى: ئه‌یوب پێی وتم بیگهرِێنهوه بۆ مناڵه‌كه‌یان نه‌باده خه‌به‌رى بێته‌وه‌و داواى ئهستوركهكهى بكاته‌وه‌و نهى بینىَ دڵى عادز بێت و بۆى بگریێت، هێشتا قسه‌ى ته‌واو نه‌كردبوو مناڵ خه‌به‌رى بۆوه‌و بینى ئهستوركهكهى نه‌ماوه ده‌ستى كرد به‌گریان و داواى كرده‌وه كاتىَ كه بۆیان گێرِاوهو چاوى پێكه‌وت كرِ بۆوه، جا گوتیان: خوا رِهحم كه به ئه‌یوب ئه‌وان (پێغه‌مبه‌ران سه‌لامى خوایان لێبێت) شتىَ ده‌زانن ئێمه ده‌ركى پىَ ناكه‌ین، پاشانیش كه [ خوا ] شیفاى دا‌و (ئه‌وها شیفاى نه‌خۆشى هه‌موو موسوڵمانان بده إنشاءالله) ئه‌وه‌ى له ده‌ستیشى دابوو خواى میهره‌بان به باشترین شێوه بۆى گهرِاندهوه دواى ئه‌مه حه‌زره‌تى ئه‌یوب (سه‌لامى خوا له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى ئێمه‌و گشت په‌یامبه‌رانى خوا بێت) بوو به پێشه‌نگ و سه‌ر قافڵه‌ى ئارامگران.