تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

[size=16]عاشقى تۆپی پێم،چۆن لێى دوور کەومەوە؟
زۆرێک لە مرۆڤەکانى ئەو سەردەمە خەریکى وەرگرتنى شتانێکى کڕچ و کاڵن بەشێوەیەک بەهیچ دۆڕان و بردنەوەیەکى  ئەم شتە کرچ و کاڵانە سوود و زیان بە لایەنى پەیوەستبوو ناگەیەنن.
من پرسیارەکە دەکەم بەڵام وەڵامەکە بۆخۆتان بێت
کاتێک  تیمەکەت دەیباتەوەو سێ خاڵ یاخود پاڵەوانەتیەک بەدەست دەهێنێت ،تا چەند درێژە دەکێشێت.؟حەتم تاکو یارى و پاڵەوانەتییەکى تر.

لیۆنى فەڕەنسى حەوت ساڵ بوو نازناوى خولى فەڕەنسى وە دەست دەهێنا،ئێستا دووساڵى ڕابردوو لێى بێبەش بوو رەنگە ئەم ساڵیش لێى بێبەش بێت،ئایا بەختەوەرى ئەوکات و خاڵ و پاڵەوانەتییەکانى ئەوکات بەکەلکى ئێستاى دەستە و فەرمانبەرانى ئەم تیمە و هاندەرانى دێت؟تا ئێستا درێژەى کێشاوە؟بێگومان نەخێر.
بەڕازیل 5 نازناوى مۆندیالى هێناوە،گەر تاکو 30ساڵى تر مۆندیال نەباتەوە ئایا خۆش و سەرکەوتنەکانى ئەوکاتانەى نازناوى بردووەتەوە بەکەلکى دێن؟دیسان نەخێر

بەڵام کاتێ مرۆڤ کارێکى خێر ئەکا و دەبێتە مایەى ڕەزامەندى خواو بەندە باشەکانى سەراپا ڕۆح و جەستەى ئەکەوێتە ناو باخى بەختەوەرییەوە.وە گەر ئەو پەڕى خەمبارى بێ کاتێ ئەوکارە ژیر و مرۆڤ دۆستانەى دەکەوێتەوە یاد ڕاستەوخۆ بیر و خەیاڵى ئەگۆڕێت و بەختەوەر دەبێتەوە.
ڕێگاکانى دوو رکەوتنەوە لەو مەعشوقە:

هەر یارییەک لەنێوان دوو تیم دەکرێت و ئەنجامەکەى بە سێ شێوە کۆتایی دێت،بەم شێوەیە:
1-بردنەوەى تیمەکەت
2-دۆڕاندنى تیمەکەت
3-بەرامبەر بوونى هەردوولا

بابێینە سەر خاڵى یەکەم و ئەگەرەکانى.
-خاڵى یەکەم_بردنەوەى تیمەکەت
1-گەر تیمەکەت بردییەوە بە یاریەکى زۆر جوان و ڕێک و پێرفێکت،بەشێوەیەک تیمى بەرامبەر بڵێن: یاخوا پیرۆزتان بێ،شایەنى بردنەوە بووون:.گەر وا بوو ئەوا پێویست ناکا جارێکى تر بەو حەزەوە سەریى یارى بکەیتەوە ،مادەم تیمەکەت یارى جوان و پێرفێکتەو بەهێزە.
2-گەر تیمەکەت بە بەخت بردییەوەو خۆشت دانت نا بەوەى شایەنى بردنەوە بوویت ئەوا جارێکى تر بەو حەزەوە سەیرى یارى مەکە؟،چونکە یارییەک تیمى براوە بەو شێوەیە سەرکەوێ شایەنى دووبارە سەیر کردنەوە نیە
3-گەر هۆکارى سەرکەوتن ناوبژیوان بوو،ئەوا جارێکى تر سەیرى یارى مەکەوە،چونکە هەموو هەوڵى مرۆڤەکانى تیمى بەرامبەر بە فیکەى ناوبژیوانێکى ناداد پەروەر کۆتایی بێت شایەنى ئەوە نیە سەرى هەوڵى تیمەکانى ترى تۆپى پێش بکەى.

خاڵى دووەم- دۆڕاندنى تیمەکەت
1-گەر تیمەکەت لەبەر جوانى و بەهێزى تیمى بەرامبەر دۆڕاو بوو،وە تیمەکەشت شایەنى بردنەوە نەبوو ئەوا پێویست ناکات جارێکى تر سەیرى یاریى تیمەکەت بکەیتەوە،چونکە تیمەکەت زۆر لاوازەو ئاستى یاری کردنى بەشێوەیەکە کە ئاسان بە تیمى بەرامبەر ئەدۆڕێ.بۆچى کاتى خۆت بۆ تیمى لاواز بەفیڕۆ دەدەى؟
2-گەر یارییەکەى دۆڕاند بە بەخت و نەبوونى بەخت لە تیمەکەت ئەوا پێویست ناکا سەیرى یارى تیمەکەت بکەى.چونکە شایەنى بردنەوە بوو بەڵام بەخت یاوەرى نەبوو.وادابنێ هەموو یارییەک ئەمە دووبارە ئەبێتەوە.
3-گەر بە فێل و یارمەتى ناوبژیوان دۆڕا.دیسان سەیرى یارى تیمەکەت مەکە.چونکە ئەنجامەکەى دیارە و تیمەکەت هەر ئەدۆڕێنَێت

3-خاڵى سێیەم_بەرامبەر بوونى هەردوولا
تیمەکەت شایەنى ئەوە نییە پاڵپشتى بکەیت و نوێنەرایەتیت بکا،وە سەرات ناخا،ناتوانێ سێ خاڵ نەبۆخۆى نەبۆتۆش بەدەست بهێنَیت.

گەر ئەم خاڵانەت لەهەر یارییەک دووبارە کردەوە دڵنیاببە پاش ماوەیەک و بەنزیکەى  تەواو بوونى وەرزێک وات لێدێت کە گاڵتەو بەو کەسانە بکەى کەوەکو پێشترى تۆبوون.
هەڵبەتە ئەم ڕوونکردنەوەو خاڵانە تەنها بۆئەو کەسانەیە
کە ویستیانە لەو سەر ئێشەو خەمانە دوو ربکەونەوەو بارى ئاساییى ژیانیان بگەڕێننەوە
بەهیواى سەرکەوتنى هەمووان
نووسینى:هەڵوێست عبدالله زادە
سه‌رچاوه‌.كوردژین

[/size]