دانراوه لهلایهن: همداد خالد
1. چاودێری بۆچونەکانت بە چونکە دواتر دەبێت بەووشە وە چاودێری وشەکانیش بکە لەبەر ئەوەی دواتر دەبێت بە کردار هەروەها چاودێری کردارەکانت بە چونکە دواتر دەبێت بە نەریتی ژیانت وە چاودێری نەریتەکانت بە لەبەر ئەوەی دواتر دەبێت بە کەسایەتیت لە ئەنجامدا کەسایەتیشت دوارۆژت دیاری دەکات.
2. ئەم پرسیارانە بەردەوام ئاراستەی خۆت بکە: من کێم؟ وە چۆن گەیشتم بۆ ئێرە؟ وە دەمەوێت بۆ کوێ برۆم ؟ وە بۆ چی ئەمەوێت برۆم؟ وە چ شتێک بهربهسته لەسەر رێگام؟ وە چۆن زالدەبم بەسەریاندا؟
3. کاتێک رێگای بیرکردنەوەت ئەگۆریت ئەوا بزانە جیهانی خۆت گۆریوە.
4. به دڵنیایييەوە بزانە ژیانی ئێستات لە بەرهەمی بیرکردنەوی رابردووت دروست بووە.
5. هیچ کەسێک بە ئەندازەی خۆت ناتوانێت بتگەیەنێت بەسەرکەوتن.
6. بزانە بیرکردنەوە ئەنجامی هەموو کردەوەیەکە, جا رێگای بیردکرنەوەکانت بگۆرە گۆرانکاری بەسەر کردەوەکانتدا دێت.
7. ئەگەر ئارەزووێکی راستت هەبێت بۆ رزگاربونت لە خوو نەریتە خراپەکان ئەوا بە دڵنیایییەوە لە 51%ی نەریتەکان رزگارت بووە.
8. بزانە ناتوانیت بە ختەوەر بیت بەهەموو سەروەتی دونیا لەبەر ئەوەی مەملەکەتی بەختەوەری لە جۆری هەست و بیرکردنەوەتدا هەیە.
9. بزانە کە متمانەی خەڵک بەتۆ لە ئاست متمانەی خۆتە بە خۆت.
10. بەدوای هەڵەکاندا مەچوو بەڵکوو بەدوای چارەسەردا برۆ.
11. مادام تۆ ئیمانێكی بتهوت ههیه به سەرکەوتن به دڵنییایهوه کەس ناتوانێت رێگربێت لەسەر رێگاتدا.
12. ئاسانترین رێگا بۆ رێکخستنی کارەکان ئەوەیە هەر کارەو لە کاتی خۆیدا ئەنجامی بدەیت.
13. فێربە هەروەک ئەوەی لەسەرەتا دایت.
14. داوا لە خوا بکە کە دڵنیایت گوێێ لێتە
15. تۆ توانات هەیە بۆ سەرکەوتن ئەگەر بیرت لە سەرکەوتن کردەوە
16. بۆ ئەوەی گەورەبیت پێویستە بیرکردنەوەكانیشت گەورەبیێت.
17. هەر کاتێک زانیاریت لەهەربوارێکدا زیاد بوو ئەوا متمانەت بە خۆت زیاد دەبێت.
18. نوسینی ئامانجەکانت لەسەر کاغەزێک رێژەی گەیشتنت به ئامانجهكان زۆر زیاتردهكات.
19. هیچ شتێک نییە بەربەست بێت بۆ گەیشتنت بە لوتکە تەنها خۆت نەبیت كاتێك به رهشبینیهوه دهروانیت بۆ شتهكان.
20. فێربە لە کەسی بەئەزموون و زانا لەبەرئەوەی تەمەن بوار بەوە نادات تا بتوانیت هەموو شتەکان خۆت فێری بیت.
21. هەرگیز سهروهت وسامان مهكه پێوهر بۆ بهختهوهریی.
22. ئاگاداری رەخنەی روخێنەر بە.
23. لە ژیانتدا هەلی زۆرت بۆ دەرەخسێت جا هەر کات لە ئامادەباشی دابە لە کاتی هاتنە پێشی هەلەکان دا.
24. سەرکەوتن کردارە نەوەک کۆتایی.
25. پێناسەیەکی گشتی نییە بۆ سەرکەوتن چونکە هەر کەسەو روئیای تایبەتی خۆی هەیە، سەبارەت بەو شتەی کە دەیەوێت پێێ بگات و بەدەستی بێنێت
26. ئارامگرتن باشترین چارەسەرە لە کاتی هەر گرفتێکدا.
27. هاوکێشەی سەرکەوتن لە ژیاندا ئەوەیە: بریاردان + پابەندبوون + ملکەچ نەبوون.
28. لەناختدا سووربون لەسەر سەرکەوتن بچێنە.
29. هەوڵەکانت دووبارە بکەوە ئەگەر بۆ هەزار جاریش بێت.
30.غەم وپەژارەکانت بە دەستی خۆت دروستیان دەکەیت.
31. لەسەر رێگای سەرکەوتندا رووبەرووی ئەو شتە دەبێتەوە کە پێش بینیت بۆ نەکردووە.
32. ئامانجەکان جولێنەرە بۆ ژیانت
33. سەرکەوتن هەموو شتێک نییە بهڵام ئارەزوو بۆ سەرکەوتن هەموو شتێکە.
34. گرنگ ئەوە نییە لە ژیانت دا دەکەویت بەڵکوو گرنگ ئەوەیە ئایا بۆ جاری دووەم دەتوانیت هەڵسیتەوە.
35. ئەگەر چاوەرێێ هەلێکت کرد و بۆت نەهات بۆچی هەوڵی بۆ نادەیت؟