[[هەولێر 9 ئاب / ئۆگۆست ( - گرانبەهاترین خانووی جیهان ، کە بەهاکەی یەک ملیار دۆلاری ئەمەریکیە و لە شاری " مۆمبای وڵاتی هیندستان دروستکراوە ، ئەو شتانەی کە لە بارەی ئەو خانووەوە باسکراوە لە ئەفسانە دەچێت.
بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی " دەیلی مەیل"،دیزانی ئەو خانووە لە سەر شێوەی بینایی ناوداری " باخچە هەڵواسراوەکانی بابل" بونیاد نراوە و ناوی خاوەنی ئەو خانووە " موکێش ئامبانی" کە بە چوارەمین دوڵەمەندە لە سەر ئاستی جیهاندا هەژمار دەکرێت.
خۆی و هاوسەرەکەی و 3 منداڵی لە ناو ئەو خانووە یەک ملیارد دۆلاریەدا ژیان بە سەر دەبەن.
ئەو خانووە نازناوی سەوزترین خانووی جیهانی بە ناوی خۆی تۆمار کردووە و ناوی "ئاتیلیا" ، و نزیکەی 600 کەس لە ناویدا سەرقاڵی کارکردنن.
خانووی "ئاتیلیا"، لە 27 نهۆم پێکهاتووە ، بەرزیی ئەو خانووە نزیکەی 174 مەترە و هەروەها رووبەری ناو ئەو خانووە نزیکەی 122 مەتری چوار گۆشەیە.
خزمەنگوزارییەکانی ناو ئەو خانووە بریتین لە " حەوزێکی مەلەکردن ، هۆلێکی سینەما، هۆلێکی ژیمناستیک، چەندین ژووری پێشوازی جیاواز، ژووری پشوودانی جیاواز، 3 شوێنی نیشتنەوەی هێلی کۆپتەر، پارکینگێکی 7 نهۆمی کە جێگای 160 ئۆتۆمۆبیلی تێدا دەبێتەوە و لەگەڵ چەندین خزمتگوزاری دیکە.