لێێ دێ
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » لیۆنێل میسی نیشانەی كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی پێ دەدرێ » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
لێێ دێ
(ئاكانیوز)- راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بڕیاری دا نیشانەی كاپتنی هەڵبژاردەكەی بدات بە لیۆنێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیایی و دنیا.
ئەلیخاندرۆ سابیلای راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێش گەشتەكەی بۆ هیندستان و ئەنجامدانی یارییەكی هەڤاڵینی بەرامبەر هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا رای گەیاند، لە یارییەكانی داهاتوو میسی لە جێگەی خافێر ماسكیرانۆ دەبێتە كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ماڵپەڕی "فیفا" بڵاوی كردەوە.
سابیلا چەند هەفتەیەكە ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی وەرگرتووە لە جێگەی سێرجیۆ پاتێستای راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەكە كە مانگی رابردوو نەیتوانی لە جامی كوپا ئەمەریكا سەركەوتن بەدەست بێنێ و لە قۆناخی 8ی جامەكەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆرگوای دۆڕا.
پاتێستا پێشتر بەنیاز بوو نیشانەی كاپتن بدات بەو ئەستێرەیەی وڵاتەكەی، بەڵام لەلایەن رۆژنامەنووسان و هاندەرانی ئەرجەنتینەوە رووبەڕووی هێرشێكی گەورەی ناڕەزایی بووەوە.
میسی /24 ساڵ/ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە هەردوو پاڵەوانیەتیی مۆندیالی 2010ی باشووری ئەفریقیا و كوپا ئەمەریكای 2011 نەیتوانی ئاستێكی هاوشێوەی یانەی بەرشەلۆنە پێشكێش بكات و لەلایەن هاندەران و رۆژنامەنووسانەوە رووبەڕووی رەخنەیەكی توند بووەوە.
میسی دوای ماسكیرانۆ دووەمین یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە كە پێشڕەوی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەكات.
لیۆنێل میسی پێنجشەمی رابردوو لەلایەن یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا)وە خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای پێ بەخشرا، پێشتریش بۆ دووەمین جار لەسەریەك یەكەتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) خەڵاتی باشترین یاریزانی دنیای پێ بەخشی بوو.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » لیۆنێل میسی نیشانەی كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی پێ دەدرێ » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]