[size=16]ئێمەو مزگەوت
سوپاس بۆخوداى باَلادەست کە ئێمەى لەنێوکۆمەڵگەیەکى مسوڵمان خولقاندووەو ئاشناى کردووین بە ڕێبازێک کە پەِریەوى کردنى بەهەشتت دەکاتە بەش لەکۆتادا.بۆیە پێویستە ئێمەش بەپیر بانگەوازى ڕێبازەکە بچین،نەک لەدەستى نەدەین بەڵکو بەتووندى بیگرین و وابکەین خەڵکیش بەپیر ئەو بانگەوازەوە بێت.
ڕەنگە زۆر ڕِەوشت هەن کە ئەنجامدانیان لامان ئاساییەو لەبایەخى نوێژ‌و عیبادەتەکانمان کەم ناکاتەوە،بەڵام لەڕاستیدا کاریگەرى زۆرى دەبێت و هۆکارگەلیش دەبن بۆ دوورکەوتنەوەى یەکجارى کەسانێک کە ئاشنا نەبوونە پێمان.
خاڵى یەکەم:.
زۆرێک لەخەڵکى ئەجرى ڕێزەکانى پێشەوەى نوێژ نازانن و ڕیزەکان تەواو ناکەن.ئەمەش یەکێکە لەخاڵە ناشیرنەکان و ئەبێتە هۆى سووک بوونى نوێژ.بەشێوەیەک کە هێشتا شوینى چەندەها نوێژخوێن ئەمێنە ڕیزێک دواى ئەو دروست ئەکەن.
وەکو لەم فەرموودەیەدا بۆمان دەردەکەوێت:
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه): أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) قَالَ: (لَوْ يَعْلَمُ النَّاسُ مَا فِي النِّدَاءِ وَالصَّفِّ الْأَوَّلِ، ثُمَّ لَمْ يَجِدُوا إِلَّا أَنْ يَسْتَهِمُوا عَلَيْهِ لَاسْتَهَمُوا، وَلَوْ يَعْلَمُونَ مَا فِي التَّهْجِيرِ لَاسْتَبَقُوا إِلَيْهِ، وَلَوْ يَعْلَمُونَ مَا فِي الْعَتَمَةِ وَالصُّبْحِ لَأَتَوْهُمَا وَلَوْ حَبْوًا). [بخاري / الاسهام في الاذان / ٥٩٠]
هه‌ڵیگره
(ابوهریره) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بیانزانیایه بانگ و ڕیزی یه‌كه‌م چیان تێدایه، ئه‌گه‌ر ده‌ست نه‌كه‌وتایه به تیروپشك نه‌بێ، تیروپشكیان بۆده‌كرد، خۆ ئه‌گه‌ر بیانزانیایه له‌زوو هاتن بۆ نوێژ چ خێرێكی هه‌یه پێش بڕكێیان بۆده‌كرد، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه نوێژی خه‌وتنان و نوێژی به‌یانیاندا چ خێرێك هه‌یه، ئه‌گه‌ر بهگاگۆڵكێش بوایه ده‌هاتن بۆی
خاڵى دووەم:.
پێش کەوتنەوەى پێش نوێژ.خەڵکێکى زۆر فیرَبوونە بەر لەپێش نوێژ دەستەکانیان دادەگرن و بەر لە الله اکبرى ئەو دەچنە رکوع وهەڵدەستنەوەو دەچنە سوجدە.هەڵبەتە ئەگەر پێشنوێژنەبینن واناکەن.وە کاتێک پێشنوێژ دەبینن کەچاویان بەرەو سەرەوەبێت و سەریان بەرز بێت.
عَنْ ڕَبِی هُرَیْرَەَ (رچی الله عنه) قَاڵ: کَانَ رَسُولُ الڵهِ (ێلی الله علیه وسلم) یُعَلِمُنَا، ێقُولُ: (ڵا تُبَادِرُوا الْإِمَامَ، إِژَا کَبَرَ فَکَبِرُوا، ۆإِژَا قَاڵ: [ۆڵا الچَالِینَ] فَقُولُوا: آمِینَ، ۆإِژَا رَکَعَ فَارْکَعُوا، ۆإِژَا قَاڵ: سَمِعَ الڵهُ لِمَنْ حَمِدَهُ، فَقُولُوا: رَبَنَا ڵکَ الْحَمْدُ).
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم) يُعَلِّمُنَا، يَقُولُ: (لَا تُبَادِرُوا الْإِمَامَ، إِذَا كَبَّرَ فَكَبِّرُوا، وَإِذَا قَالَ: [وَلَا الضَّالِّينَ] فَقُولُوا: آمِينَ، وَإِذَا رَكَعَ فَارْكَعُوا، وَإِذَا قَالَ: سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ، فَقُولُوا: رَبَّنَا لَكَ الْحَمْدُ).
(ابوهریره) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله عليه وسلم) فێری ده‌كردین و ده‌یفه‌رموو: پێش (ئیمام) مه‌كه‌ون، ئه‌گه‌ر ته‌كبیری كرد ئێوه‌ش بیكه‌ن، ئه‌گه‌ر وتی: [ ولا الضالين ] بڵێن (ئامین) ئه‌گه‌ر ڕكوعی برد ئێوه ڕكوع به‌رن، ئه‌گه‌ر وتی: [سمع الله لمن حمده] ئێوه‌ش بڵێن [ربنا ولك الحمد]
بۆ ئەمەش پێغەمبەر(صلى اللە علیە وسلم)دەفەرموێت:یان چاوەکانیان دادەگرن یان خودا بینایان لێ دەستێنێتەوە.
خاڵى سێیەم:.
جلى خەو و مزگەوت!!!سەیرم بەخەڵکانێک دێ بەو جلەى کە لەبەرامبەر میوانێکى سادەش لەبەرى ناکەن ئەچنە بەرامبەر خواى باڵا دەست.لەکاتێکدا پێَویستە بەوپەڕی ڕێکى و پۆشتەیی بچینە بەردەم خواى باڵادەست هیچ نەبێ ئێمە پێَویستمان بەگیرابوونى دوعاکانمانە.جگەلەوەى ئەو بەدى هێنەرى ئێمەیەو ئێمەش بەندەى ئەو.ئەو جلانەى کە شایستەى ئەوەنین پێیانەوە بچینە بەردەم خزم و ناسیاوێ،چۆن هى ئەوەن پێیانەوە بچینە ماڵى خوا‌و بەردەم خوا‌و لێى بپاڕێینەوە؟
بەڕاستى تراکسووت و سێ چارەگ هى ئەوەنین نوێژیان پێ‌بکرێ لەمزگەوت.ڕەنگە سێ چارێگ لەماڵەوەش نوێژى قبوڵ نەبێ چ جاى مزگەوت.
ئەوەتا پێغەمبەر مان(صلى اللە علیە وسلم)هەمیشە داواى لە یاوەران دەکرد جلى مزگەوت جلى نوی و رێک و بۆن خۆش بێت.وە داواى دەکرد جلى دەرەوەو کار جیابێت لە جلى نوێژ‌و ئەیخواست کە گەر بۆنیان دەست کەوێت لەخۆیان بدەن و خۆیان پێى بۆن خۆش بکەن.ئەوە لەکاتێکدا بوو کە جل و بەرگ کەم بوو بارى دارایش بەو شێوەیە نەبوو.کەچى سوپاس بۆخوا ئێستا چەندەها جلى دیارى کراوى بۆنەمان هەیە کەچى هەوڵ نادەین جلى نوێژ‌و مزگەوتمان رێک و جیاواز بیێت.
خاڵى چوارەم:.
مناڵانێکى زۆر لەماڵەوە دێنە مزگەوت دەبنە هۆى شێواندنى نوێژخوێنانى تر.بەشێوەیەک واى لێهاتووە نوێژى زۆرێکیان قبوڵ نییە چونکە کە باس ئەکەن بیریان هەر لاى مناڵان و جولەکانیانە یەکە یەکەى جولەکانى مناڵەکان ئەژمێرن.
ده‌كرێت هه‌ر یه‌كه‌مان ببین به دۆستی منداڵان و له‌گه‌لیان چۆنیه‌تی نویژی دروست بلیینهو فێریان بگه‌ین.بێگومان گه‌ر له سه‌ره‌تاوه نویژێكی پوختیان كرد ان شا‌ء الله له‌ته‌مه‌نی گه‌وره‌یی دا به‌ڕێكی و چاكی ده‌بن به فێركه‌ری هاوته‌مه‌نی خۆیان و دهوروپتیان.یان ههرهیهكهمان له‌ماڵی خۆیه‌و به ئامۆژگاری و وته هه‌نگوین ئاساكانی منداله‌كه گۆش بكا به نویژی پوخت
خاڵى پێنجەم:.
نوێژخوێنان لەبەر مال َو سامان و ئامانجە بچووکەکانى دونیا هیچ ئاگایان لەنوێژى بە خشوع نەماوە.نوێژێک کە بەخشووعەوە نەبێ حەتم ئەو نوێژە نابێ کە خواى پەروەردگار دەفه‌رموێت(ان الصلاە تنهى عن الفحشاء والمنکر)
واتا:به‌ڕاستی نویژ به‌رهه‌ڵستی له‌گوناح و تاوان و نادروستی ده‌كات.
ته‌فسیری ئاسان(مامۆستا بورهان موحه‌مه‌د ئه‌مین)
کەواتە نوێژێک بەخشوعەوە بکرێ ئەبێتە پەردەلەنێوان نوێژکەرو گوناح.كاتیضك گوناحی نه‌كرد چاكه ده‌كات.وه گه‌ر چاكه‌ی كرد به‌نیه‌تێكی پاكه‌وه بۆخواش بوو ان شا‌ء الله شوێنی به‌هه‌شت ده‌بێت
[/size]
[size=24]ئاماده‌كردنی:لێزمه شێخانی(وه‌ن)&هه‌ڵویست زاده[/size]