تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

خاڵۆ رێبوار له‌ دووره‌وه‌ گوێم له‌ده‌نگی دڵسۆزیت بوو

له‌ ئاسۆی روونه‌وه‌ چاوم له‌ خه‌باتی پیرۆزت بوو

خاڵۆرێبوار من هاوڕێتم گه‌ر لایه‌ق بم له‌گه‌ڵتا دێم جێم مه‌هێڵه‌

ناتوانن رێگام پێ بگرن نه ‌تا وهه‌نا و نه‌ ره‌هێڵه‌





په‌یمان بێ وه‌ک په‌یمان‌داران

وه‌ک یارانی وه‌فاداران

رێگه‌ورێبازت به‌رنا‌ده‌م

له‌م رێگا سا نه وه‌ نا ‌ده‌م





خاڵۆ رێبوار پیشانده‌ری رێی نه‌جاتی،پێشاهه‌نگی کاروان خێڵی

تۆ تریفه‌ی مانگه‌شه‌وی،ئه‌ستێره‌کان به‌جێ دێڵی

خاڵۆ رێبوار بۆ سڕینی ژانی ناسۆر له‌ناو گه‌لی له‌ ژین بێ‌وه‌ر

بۆسه‌ندنی مافی ره‌وای چینی رووت وگه‌داوگێته‌ر

هاوارت کرد به‌ده‌نگی به‌رز فه‌رمووت خێرا له‌خه‌و هه‌ستن

بڕوا دارانی ده‌سته‌مۆ،ده‌سته‌وبرد که‌ن رامه‌وه‌ستن





په‌یمان بێ وه‌ک په‌یمان‌داران

وه‌ک یارانی وه‌فاداران

رێگه‌ورێبازت به‌رنا‌ده‌م

له‌م رێگا سا نه وه‌ نا ‌ده‌م





خاڵۆرێبوار ئه‌وه‌ هاتم به‌ده‌نگته‌وه‌ گه‌رخوا یاربێ به‌گوێت ئه‌که‌م

جا له‌ دڵما خۆشه‌ویسی بۆ ئه‌م رێگا درووس ئه‌که‌م

وه‌بێ وه‌ستان،وه‌بێ وچان له‌گه‌ڵ کاروان رێگه‌ ئه‌بڕین

په‌رده‌ی شه‌وی ره‌ش وسامناک به‌ تیشکی خواناسی ئه‌دڕین





په‌یمان بێ وه‌ک په‌یمان‌داران

وه‌ک یارانی وه‌فاداران

رێگه‌ورێبازت به‌رنا‌ده‌م

له‌م رێگا سا نه وه‌ نا ‌ده‌م





ئازیزه‌که‌م رێگایێ تۆ نیشانت داوه‌ لافاوێکی پێ هه‌ڵساوه‌

خه‌وش‌وخاڵان راده‌ماڵێ،رۆشنایی ده‌خاته‌ گشت ماڵێ

له‌ناوکۆڕی وه‌فادارن له‌سه‌ر زه‌وی بڕواداران

کێڵگه‌یێکت جێ‌هێڵاوه‌ به‌رهه‌می زۆری به‌دواوه‌

بڕواو هیواو ئازادیت پڕژانوه‌

خۆش‌ویستن و مێهرو وه‌فات روانوه‌

توی پرس‌وراوکاری شوورات وه‌شانوه‌

خۆڵپه‌رستی وده‌مارگرژی ودیکتاتۆریت مرانوه‌

بۆ رێی تۆ ئازار به‌گیانم چۆن به ‌ره‌زای خوای ئه‌زانم

بیروفکرت قه‌ت نامرێ،مردن بۆتۆ سه‌ر ناگرێ

بیروفکرت قه‌ت نامرێ،مردن بۆتۆ سه‌ر ناگرێ





په‌یمان بێ وه‌ک په‌یمان‌داران

وه‌ک یارانی وه‌فاداران

رێگه‌ورێبازت به‌رنا‌ده‌م

له‌م رێگا سا نه وه‌ نا ‌ده‌م





بیروفکرت قه‌ت نامرێ،مردن بۆتۆ سه‌ر ناگرێ

بۆچوونی تۆ ئاورێکی وای له‌ دڵاندا کردوه‌ته‌وه‌

به‌فوی نه‌زان ناکوژێته‌وه‌،ناکوژێته‌وه‌،ناکوژێته‌وه‌