تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

Jaw Zard نووسی:

بە هیوای چاک بوونەوە بۆ ئەم کەڵە یاریزانە

دەست خۆش جیگر

4

Jaw Zard نووسی:

بە هیوای چاک بوونەوە بۆ ئەم کەڵە یاریزانە

دەست خۆش جیگر

3

swpas

2

بە هیوای چاک بوونەوە بۆ ئەم کەڵە یاریزانە

دەست خۆش جیگر

1

(ئاكانیوز) - سەرچاوەیەكی نێزیك لە رافد بەدرەدین كاپتنی پێشووی تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر رای گەیاند، ئەمڕۆ سێشەم ئەو یاریزانە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕێتەوە هەولێر و لە دۆخێكی تەندروستیی باشدایە.

rafid-badradenمەحموود حەلاق هاوڕێی نێزیكی رافد بەدرەدین بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند "بڕیارە ئەمڕۆ رافد بەدرەدین بگەڕێتەوە شاری هەولێر، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێك بەمەبەستی چارەسەكردنی نەخۆشییەكەی رووی لە ئەڵمانیا كردبوو".

حەلاق روونی كردەوە "رافد لە تەندروستییەكی زۆر باشدایە و چارەسەری پێویستی بۆ نەخۆشیییەكەی وەرگرتووە".

ڕافد بەدرەدین دوای كۆتاهاتنی وەرزی پێشووتر بڕیاری دا واز لە یاریكردن بێنێ، هەرچەندە لە ئاست و توانای باشی خۆیدا بوو لە یاریكردندا، بەڵام دواتر بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو تووشی نەخۆشیی دڵ بوو كە بووە جێی دڵتەنگیی جەماوەری وەرزشی، دواتریش ڕووی كردە ئەڵمانیا و لە سەرەتای مانگی حوزەیران/یۆنیۆی رابردوودا لەو وڵاتەدا نەشتەركاری بۆ كرا، دوای ئەوەش تا ئێستە هەر لە ئەڵمانیا مابووەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری و چاودێریكردنی دۆخی تەندروستییەكەی.

حەلاق هیچ زانیارییەكی لە بارەی دووبارە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ نێو یاریگەكان نەدا، بەڵام پێشتر راگەیەنرابوو كە زەحمەتە جارێكی تر بتوانێت یاریی بكات، بەڵام ژیانێكی ئاسایی دەباتە سەر.

ڕافد بەدرەدین لە دایكبووی شاری هەولێرە و لە ناوەڕاستی نەوەدەكانی ڕابردوو هاتە یانەی هەولێر و تا وەرزی پێشووتر لە ریزەكانیدا یاریی كرد و لەگەڵ یانەكەدا چەند ناسناوێكی لەسەر ئاستی خولی پلە نایاب و پلە یەكی عێراق و پلە نایابی كوردستان بەدەست هێناوە، هەروەها ماوەیەكیش لە هەڵبژاردەی یەكەمی عێراق یاریی كردووە و خاوەن چەند یارییەكی نێودەوڵەتییە.