ئیریك شمیت بەڕێوەبەری کۆمپانیای گۆگڵ رایگه‌یاند" له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا کەناڵێکی ئاسمانی ده‌كاته‌وه‌و بڕیارە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە ئەمەریکا و له ساڵی ئایندەش لە وڵاتانی ئەورووپا كه‌ناڵه‌كه دەست بە پەخشی خۆی بکات.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز ،بەڕێوەبەری کۆمپانیای گۆگڵ رایگه‌یاند" کەناڵێکی تایبەت بە گۆگڵ لە ئەوروپا و ئه‌مریكا ده‌كه‌ینه‌وه .
وتیشی" ئەو کەناڵە نوێیەی گۆگڵ ئەو هەلە بۆ بەکاربەرانی دەڕەخسێنێت، تا بتوانن ئاگاداری ناوەڕۆکی ماڵپەرەکان بن و کەناڵە تەلەفیزیۆنییەکانیش لە رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بەکاربێنن .
راشیگه‌یاند" كردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌ناله ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك تاكو به‌كاربه‌رانى به شێوه‌یه‌كى ئاسانتر له ته‌كنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م و هه‌وال و داهێنانه تازه‌كانى كۆمپانیاى گۆگل ئاگاداربن و به‌و هۆیه‌وه زیاتر خه‌لكى به كار‌و چالاكیه‌كانى كۆمپانیاكه ئاشنا ده‌بن .