تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

[size=24]سوپاس کاک نیرڤانا
سوپاس کاک بەختیار [/size]

3

nervana25ip نووسی:

خوا پداشتى جاكةت بداتةوة

2

خوا پداشتى جاكةت بداتةوة

1

[center]
كەی خۆشەویستی حەڵاڵە ؟
وەڵام:
بسم الله الرحمن الرحيم
خۆشەویستی نێوان كوڕ و كچ دوای مارە بڕین حەڵاڵە.. بەڵام لە پێش مارە بڕین ئەوا سەیر كردنی یەكتر و بە یەكتر گەیشتن و قەسە كردن لە گەڵ یەكتردا و نامە گۆڕینەوە و هاوشێوەكانی ئەمانە لە نێوان كوڕ و كچدا حەرامە و بە هیچ شێوەیەك دروست نىیە.. وە ئەگەر خوای گەورە خوازبێنی كچێكی خستە ناو دڵی كوڕێكەوە ئەوا دەبێت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بگرێتە بەر:
1 ـ سەرتا دەبێت بە دوای كچێكی دیندار و بە ڕەوشت و خاوەن ئیمان و ئەخلاقدا بگەڕێیت، چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: [فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء] [سورة النساء: (3) ] .
واتە: لەو ئافرەتانە بخوازن كەوا پاكن.
واتە ئافرەتێك كە بیروباوەڕی پاك بێت، وە ئەخلاق و ڕەوشتی پاك بێت، وە ڕابوردووی پاك بێت، وە ئێستای پاك بێت..
وە پێغەمبەری خواش (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((تنكح النساء لأربع: لـمالـها ولـحسبها ولـجمالـها ولدينها، فاظفر بذات الدين تربت يداك)) صحيح أبـي دواد رقم: (2047)] .
واتە: خەڵك لە بەر چوار هۆكار ژن دەخوازن: بۆ پارەكەی و ناودارى یەكەی و جوانى یەكەی و دیندارىیەكەی، جا تۆ خاوەن دیندارىیەكەیان دەستی خۆت بخە دەستت بچێت بە خێردا.
2 ـ ئەنجا لە پاش دۆزینەوە و دەستنیشان كردنی كچێكی دیندار و بە ڕەوشت و خاوەن ئیمان و ئەخلاق پێویستە بڕۆیت سەیری كچەكە بكەیت و بیبینیت بۆ ئەوەی بزانیت ئایا بە دیمەنی ڕازی دەبیت، بە بەڵگەی ئەم فەرموودەیە كە پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: ((إذا ألقى الله في قلب امرئ خطبة امرأة فلا بأس أن ينظر إليها)) [صحيح ابن ماجه رقم: (1864)] .
واتە: ئەگەر خوای گەورە خوازبێنی كچێكی خستە ناو دڵی كەسێكەوە ئەوا هیچی تێدا سەیری بكات و بیبینێت.
وعن أنس بن مالك أن المغيرة بن شعبة أراد أن يتزوج امرأة، فقال له النبي (صلى الله عليه وسلم): ((اذهب فانظر إليها فإنه أحرى أن يؤدم بينكما ففعل فتزوجها)) [صحيح ابن ماجه رقم: (1865)] .
واتە: (المغيرة بن شعبة‌) ویستی ژنێك بخوازێت، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو: بڕۆ سەیری بكە و بیبینە چونكە ئەوە لە پێشترە بۆ ئەوەی بە یەكەوە بگونجێن و پێكبێن، ئەویش سەیری كرد و مارەی كرد.
3 ـ دوای هەڵبژاردنی كچێكی خاوەن ئیمان و ئەخلاق و سەیر كردن و بینینی دەچیتە خوازبێنی كچەكە و داوای دەكەیت لە سەرپەرشتیارەكەی (باوكی بێت یان برا یان باپیر یان مام …).
جا ئەگەر كچەكە و سەرپەرشتیارەكەشی بە كوڕەكە ڕازی بوون ئەوا كچەكەی لێ مارە دەكەن و بۆی مارە دەبڕن و دەبێتە خێزان و هاوسەری و لە یەكەم چركەی مارەبڕنەوە خۆشەویستی لە نێوانیاندا حەڵاڵ دەبێت.
بەڵام هەبوونی پەیوەندی لە نێوان كوڕ و كچدا لە پێش مارە بڕینەوە بە هەموو شێوەیەك قەدەغە و حەرامە ئەگەر چی بە ناوی خۆشەویستیەوە بێت !! یان بە بیاونووی داخوازی كردنی كچەكەوە بێت !!
لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

http://t1.gstatic.com/images?q=tbn:ANd9GcTyC9vPEz2aApetsIM_nlv6QWQoR1NXdipTkiKK6Ndpq5REHFXt1Q[/center]