دةستت خؤش بيت
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » تارا جاف؛ چه‌نگ بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دةستت خؤش بيت
[size=24]
پێگه‌ی چه‌نگ له‌موزیكی كوردیی‌و ئێرانی‌دا؛ نوێترین هه‌وڵی هونه‌ری خاتوونی هونه‌رمه‌ند تارا جاف-ه، كه به‌شێوه‌ی وۆركشۆپێكی فێركاریی بۆ ئامێری چه‌نگ له‌ماڵی موزیكی ئێران بهڕێوهیبرد.
ئه‌و وۆركشۆپه فێركارییه‌ی تارا جاف-ی هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیاری به‌ئه‌زموونی ئامێری چه‌نگ، هاوڕێ له‌گه‌ڵ په‌رده‌لادان لهچهنگهكانی عه‌بدوڵڵا عه‌باسی رۆژی چوارشه‌ممه 27ی جولای له‌هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ماڵی موزیكی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، كه تارا خانم سه‌باره‌ت بهتهكنیكهكانی ژه‌نینی ئامێری چه‌نگ، شێوازه جۆراوجۆره‌كانی ژه‌نینی ئه‌م ئامێره‌و چه‌نگ له‌مێژووی شیعر‌و موزیكی كوردی‌و ئێرانی‌دا، قسه‌و باسی خۆی پێشكه‌ش به‌فێرخوازانی به‌شداربووی وۆركشپۆپهكه كرد.
ئامێری هارپ له‌زمانی كوردی‌و فارسی‌دا به‌ناوی چه‌نگ دهناسرێتو یه‌كێكه له‌ئامێره كۆنه‌كان له‌موزیكی ئێران‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی شاعیرانی كۆنی ئێران، له‌وانه حافز‌و مه‌ولانا له‌شیعره‌كانی خۆیاندا ناوی چه‌نگیان به‌كارهێناوه، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئێستادا به‌ده‌گمه‌ن له‌گروپه‌كانی موزیكی ئێران‌دا كه‌ڵكی لێوهردهگیرێتو به‌ره‌و فه‌رامۆشی ده‌چێت.
خاتوو تارا جاف؛ كه له‌نده‌ن نیشته‌جێیه، له وڵاته‌كانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، توركیا، ئینگلته‌را، دانیمارك، هۆڵه‌نداو هه‌رێمی كوردستان كۆنسێرتی موزیك‌و گۆرانی پێشكه‌ش كردووه‌و ئێستاش سه‌ردانی تارانی كردووه‌و له‌م رۆژانه‌شدا به‌هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ژه‌نیاری لاوی كورد‌و ئامێرژه‌نی به‌توانای نه‌ی فه‌ردین لاهورپور و خاتوو سومه‌یه عه‌باسی ژه‌نیاری زه‌رب، سه‌رقاڵی تۆماركردنی ئه‌لبوومێكی نوێ ئامێره‌كانی چهنگو نهیو زهربن، كه تیایدا چه‌ندین پارچه موزیكی كوردی پێشكه‌ش بههۆگرانی موزیك ده‌كه‌ن.
س ئاوێزه [/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هونه‌ری » تارا جاف؛ چه‌نگ بۆ ئێران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]