تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

Jaw Zard نووسی:

دەست خۆش ... بەردەوامبە لەم بابەتانە

enshalla bardwam dabm hmm

supas chawzarde bram smile

3

Jaw Zard نووسی:

دەست خۆش ... بەردەوامبە لەم بابەتانە

2

دەست خۆش ... بەردەوامبە لەم بابەتانە

1

[size=24]به‌شی سێیه‌م

پ101\ کام قه‌راره‌ی ناپلێۆن تا ئێستا  کاری پێده‌کرێ له‌ فه‌ره‌نسا؟
و\ قه‌راری نایه‌کسانی موچه‌ی ژن و پیاو که‌ ناوی قه‌راری ناپلیۆنه‌

پ102\ گه‌وره‌ترین ڕۆمان هی کێیه‌؟
و\ (لویس هنری) که‌ ٢٧ به‌رگه‌

پ103\ که‌ی تونس سه‌ربه‌خۆ بوو؟
و\   20-3-1956 

پ104\ یه‌که‌م دکتۆر که‌ ئۆزۆنی به‌کارهێنا له‌بواری پزیشکی کێ بوو؟
و\ ناوی دکتۆر (بابای) بوو له‌ساڵی 1950

پ105\ حه‌زره‌تی ئه‌یوب (علیه‌ سلام)  چه‌ند ساڵ نه‌خۆش بوو؟
و\ 18 ساڵ ،  به‌ڵام زۆر به‌سه‌برو ئارام بوو

پ106\ کێ ئه‌بو جه‌هلی کوشت؟
و\ دوو منداڵ کوشتیان به‌ناوی ( موعه‌وه‌د و مه‌عاد) ئه‌م دوو منداڵه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 13 بۆ14 ساڵان بوو که‌ برا بوون ( موعه‌وه‌د) مایه‌وه‌ هه‌تا سه‌رده‌می (ئیمامی حسێن)  ئه‌م موعه‌وه‌ده‌ ده‌ستێکی په‌ڕیبوو (ئیمامی عمر) هه‌رکات که‌ ئه‌یدی ده‌سته‌ بڕاوه‌که‌ی ماچ ده‌کرد ده‌یوت مژده‌ بێت پارچه‌یه‌کت پێش خۆت ناردووه‌ بۆ به‌هه‌شت.

پ107\ وشه‌ی کورد مانای چییه‌؟
و\ وشه‌ی کورد له‌ (کرداری) سۆمه‌ریه‌کانه‌وه‌ هاتووه‌ به‌واتای (شاخی به‌رز)

پ108\ ڕه‌نگی سور له‌ ئاڵای چه‌ند وڵاتدا هه‌یه‌؟
و\ له‌ ئاڵای 141 وڵاتدا هه‌یه‌

پ109\ له‌ئاڵای چه‌ند وڵاتدا ئه‌ستێره‌ هه‌یه‌؟
و\ له‌ ئاڵای 62 وڵاتدا هه‌یه‌

پ110\ ئه‌و مێشوله‌یه‌ی که‌ مه‌لاریای لێده‌گوازرێته‌وه‌ ناوی چییه‌؟
و\ ناوی (ئه‌نۆفیس)ه‌

پ111\ کام زانایه‌ بوو که‌ ده‌گوت مه‌لاریا له‌ رێگه‌ی میکرۆبه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌؟
و\ (سوردڕنیاڵ ڕۆڵند) له‌ساڵی 1902 ئه‌مه‌ی وت

پ112\ یه‌که‌م دار که‌له‌سه‌ر زه‌وی ڕوابێت؟
و\ خورمایه‌

پ113\ عوشتر له‌سه‌عاتێکدا چه‌ند ده‌برێت؟
و\ 16کم ده‌بڕێت

پ114\ هه‌ر یه‌ک له‌م گیاندارانه‌ چه‌ند ده‌بڕن له‌ سه‌عاتێکدا؟(مار ، شێر ، ئاسک )
و\   مار 11کم  ،  شێر 95کم  ،  ئاسک 65کم     ده‌بڕن

پ115\ زاراوه‌ی (ماڵتۆ سیانیزم) مانای چییه‌؟
و\سه‌ره‌تا ئه‌م زاراوه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناوی قه‌شه‌یه‌ک به‌ ناوی ( ماڵتۆس) ی ئینگلیزی به‌مانای سیاسه‌تی ژێر ده‌ستی گه‌وره‌ بێت مرۆڤه‌کان کۆله‌ی یه‌کبن و مرۆڤ ژماره‌ی که‌مبێت

پ116\ ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی که‌ ساڵانه‌ له‌ برسا ده‌مرن چه‌نده‌؟
و\ به‌ پێی ڕاپۆرتی مافی  منداڵانی جیهانی ساڵی 2003 (12،000،000) ملێۆن مناڵ

پ117\ کێ زاراوه‌ی (قدس)ی به‌کارهێنا بۆیه‌که‌م جار؟
و\ ئیمامی عمر کوڕی خه‌تاب له‌ ساڵی  639 ز به‌رامبه‌ر 15 ک بۆیه‌که‌م جار به‌کاری هێنا بۆ قودسی پیرۆز

پ118\ ئه‌و ژنه‌ ئێرانییه‌ کێ بووکه‌ خه‌ڵاتینۆبڵی وه‌رگرت؟
و\ خاتو( شیرین ئایادی) له‌ به‌رواری  10-12-2003 وه‌رگت له‌ بواری ئاشتیدا بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ به‌تایبه‌تی منداڵان که‌ خه‌ڵاته‌که‌ی مه‌دالیایه‌کی ئاڵتون بوو بڕی (1،400،000) دۆلار بوو

پ119\ بۆیه‌که‌م جار که‌ی وشه‌ی (ئۆکسجین) به‌کارهات؟
و\له‌ساڵی 1785 که‌ سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ گریکه‌کان

پ120\ ژماره‌ی موسلمانان له‌ جیهاندا له‌ 2004 چه‌ند بوو؟
و\ (1،300،000،000) که‌س بوو

پ121\ وشه‌ی (الریح) چه‌ند جار له‌ قورئاندا هاتووه‌؟
و\ 29 جار هاتووه‌ ئه‌گه‌ر به‌تاک به‌کار هاتبێت بۆ عه‌زابه‌

پ122\ مه‌ته‌ڵ ( دوانی ئه‌زاقێ  دوانی ئه‌له‌قێ  دوانی ئه‌چه‌قێ)؟
و\  بزن

پ123\ که‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ماتۆری دروستکرا؟
و\ له‌ساڵی 1893 به‌یه‌که‌م جار شه‌مه‌نده‌فه‌ری بێجه‌ڵوز کاری پێکرا

پ124\ خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ ئێستدا له‌ کوێیه‌؟
و\ له‌یابان له‌ سه‌عاتێکدا (450کم) ئه‌برێ ، به‌ ٤ سه‌عات (493میل) ئه‌بڕێ

پ125\ کێ یاسای سروشتی دۆزیه‌وه‌؟
و\ زانا (کۆیله‌ر) که‌ مناڵه‌کانی له‌برسا مردن به‌ڵام ئه‌م یاسایه‌ی دۆزیه‌وه‌

پ126\ یه‌ل دۆنم یه‌کسانه‌ به‌ چه‌ند مه‌تر؟
و\ یه‌ک دۆنم یه‌کسانه‌ به‌ (500 م دوجا)

پ127\ ئاڵای کام وڵات چوار گۆشه‌یه‌؟
و\ ئاڵای وڵاتی (نیپاڵ)

پ128\ ئاڵای کام وڵات نه‌خشه‌ی وڵاته‌که‌یانه‌؟
و\ ئاڵای وڵاتی ( که‌مبۆدیا)

پ129\ ئاڵای چه‌ند وڵات دروشمیه‌؟
و\ ئاڵای 50 وڵات

پ130\ بۆچی ناوچه‌کانی زه‌ریای هێمن بومه‌له‌رزه‌ی زۆره‌؟
و\ چونکه‌ زنجیره‌ ئاگره‌کان ده‌که‌ونه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌

پ131\ له‌کام سوره‌ته‌دایه‌ که‌خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ : ئه‌گه‌ر که‌سێک بکوژن وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌موو سه‌ر زه‌وی بکوژن؟
و\ سوره‌ (المائده‌__ ایه‌ 32)

پ132\  ناوی مه‌لائیکه‌و شه‌یتان چه‌ند جار له‌ قورئاندا هاتووه‌؟
و\ یه‌کی  88 جار هاتووه‌

پ133\ تاریکی و ڕووناکی چه‌ند جار له‌ قورئاندا هاتووه‌؟
و\ یه‌کی 24 جار هاتووه‌

پ134\ (سدد) مانای چییه‌ له‌ قورئاندا؟ چه‌ند جاریش هاتووه‌؟
و\ مانای ( ئینسانی ئاقڵ) ، ٣٤ خاریش هاتووه‌

پ135\ ناوی پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان چه‌ند جار هاتووه‌؟
و\ 513 جار هاتووه‌

پ136\ جه‌هه‌نه‌م و به‌هه‌شت چه‌ند جار هاتووه‌ له‌ قورئاندا؟
و\ یه‌کی 77 جار هاتووه‌

پ137\ چه‌ند جار (ارسل) هاتووه‌؟
و\ وه‌ک ناوی پێغه‌مبه‌ران 513 جار هاتووه‌

پ138\ خوشک و برا چه‌ند جار هاتووه‌؟
و\ وه‌ک یه‌ک 4 جار هاتووه‌

پ139\ وشه‌ی ( صلواه‌) چه‌ند جار هاتووه‌؟
و\ 5 جار هاتووه‌

پ140\ژن و پیاوه‌ چه‌ند جار له‌ قورئاندا ناوی هاتووه‌؟
و\24 جار ناویان هاتووه‌  عیلمی ئێستا سه‌لماندویه‌تی که‌ ئه‌و جینه‌ مرۆڤی لێدروست ده‌کرێت 24 جینه‌

پ141\ باره‌گای یه‌کێتی پۆستی جیهانی له‌ کوێیه‌؟
و\ له‌ (برن) پایته‌ختی سویسرا

پ142\ دووه‌م پاشای عێراق کێێه‌؟
و\ مه‌لیک غازی

پ143\ (تابوری پێنجه‌م) له‌ کوێ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ به‌ واتای چی؟
و\ له‌ ئیسپانیا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ به‌واتای له‌ناو وڵاتی خۆیدا کۆمه‌ڵیک که‌س هه‌ن جاسوسی له‌سه‌ر گه‌له‌که‌یان ده‌که‌ن.

پ144\ له‌که‌یدا ڕوسیا ئۆکرانیای داگیر کرد؟
و\   18-1-1654

پ145\ که‌ی (عه‌ده‌ن) بوو به‌ئه‌ندامی ئیماراتی عه‌ره‌بی؟
و\    18-1-1963

پ146\ یه‌که‌م ڕیکه‌وتنامه‌ سه‌باره‌ت به‌ جیاکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئیسرائل و پیسر له‌که‌یدا بوو؟
و\ 15-1-1974

پ147\ که‌ی عێراق بۆ یه‌که‌م جار بۆمبی دور هاوێژی هاویشته‌ ئیسرائیل؟
و\  18-1-1991

پ148\ خۆپیشاندانی (نان) که‌ی و له‌کوێ کرا؟
و\ له‌ساڵی 1953 له‌ وڵاتی میسر

پ149\ سێ میرنشینی کورد زۆر حوکمیان کردووه‌ کامانه‌ن؟
و\ بابان ، سۆران ، ئه‌رده‌ڵان

پ150\ ئه‌مه‌ وته‌ی کێیه‌؟ ( ڕاوێژی گه‌ل به‌ سێ شت ده‌کرێت  خوێن و قه‌ڵه‌م و بێده‌نگی)
و\ وته‌ی  جۆن سۆت



چاوه‌ڕێی به‌شی چواره‌م بن ...
[/size]


ناوی کتێب : ( په‌رچه‌نه‌ی پرسیار و وه‌ڵام )
نوسه‌ری کتێب : ( چیمه‌ن محمد عبدوڵلا)
نوسینه‌وه‌ی له‌نێو‌ نێتدا : شازاده‌ شه‌نێ