تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

وه‌امه‌کانتان زۆر ته‌واوه‌.

7

[size=24]ده‌ست خۆش ته‌وه‌رێکی جوانه‌

به‌بیرو بۆچونی من ئێمه‌ درامامان زۆره‌ به‌لام به‌لام گوناحه‌ پێیان بڵێ ی دراما
به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ . خۆ هه‌ندێک زنجیره‌ درامای کۆنمان هه‌یه‌
تا ئیستاش له‌ ناو خه‌ڵك باس ده‌کرێت و زۆر ره‌سه‌نو سه‌رکوتوه‌
زۆر له‌وانی ئیستاش خۆشتره‌ و باشتره‌
که‌چی ئه‌وه‌ له‌ کۆنیش بوو به‌رای من ئه‌وه‌ هۆکاری خۆی هه‌یه‌
ئه‌و کات ئه‌م جۆره‌ درامایانه‌ باو بوو راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ خه‌ڵکه‌وه‌ هه‌بوو
به‌لام له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی درامای هه‌موو گه‌له‌کان کورد نه‌یتوانی
منافه‌سه‌ی دراماکان بکات زۆر هۆکار هه‌بوون
له‌وانه‌ به‌رای خۆم :
1- ئه‌کته‌ره‌ گه‌نجه‌کانی ئیستا نه‌یان توانی جێگای ئه‌کته‌ره‌ کۆنه‌کان بگرێته‌وه‌
2- ئیمکانیه‌تی ماددی باش که‌ درامایه‌کی 80-90 ئه‌ڵقه‌یی به‌رهه‌م بهێنین
3-په‌رتو بلاوی ئه‌کته‌ره‌ باشه‌کان و رێخراوێکی جدی نه‌بێت کۆیان کاته‌وه‌
4-نه‌بونی شاره‌زایی باش له‌ به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆجیا ئیستاش کاتێک
له‌ درامایه‌کی کوردی که‌ پێویستی به‌ شه‌ر کردنه‌ پێکه‌نینت به‌م شه‌ره‌ دێت

هتد ...[/size]

6

من له‌سه‌ر ئه‌م مه‌وزوعه‌ ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم مادام به‌رهه‌می هونه‌ریمان نیه‌ با کۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌کان دابخرێن
باشتره‌ گه‌رنا تا ئێستا ده‌رهێنه‌رمان دیار نیه‌ هونه‌رمه‌ندمان دیار نیه‌ ئه‌ی ئیشی کۆلیژی هونه‌ره‌کان چیه‌ ؟

5

ده‌ سته‌ كانت خۆش بابه‌تێكی زۆر باشه‌
سه‌ ره‌تا ئێمه‌ ئه‌ كته‌ری زۆر و چاكیشمان هه‌یه‌ توانای به‌ شداریكردنیشیان هه‌یه‌
سه‌باره‌ت به‌ ده‌رهێنه‌رده‌رهێنه‌ری چاكیشمان هه‌یه‌  شاره‌زاییه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌ بواری ده‌ رهێنان
سه‌باره‌ت به‌ لایه‌ نی مادی پاره‌یه‌كی بێ شوماریش هه‌یه‌
سه‌ باره‌ت به‌ كه‌ ناڵ كه‌ ناڵی زۆرو به‌ ناوبانگ وزۆر پێشكه‌وتوشمان هه‌ یه‌
لێره‌وه‌ كۆمه‌ ڵێك پرسیاری تردروست ئه‌بێ
ئایا بۆچی زنجیره‌ درامای زۆرمان نیه‌
ئایا بۆچی ئه‌ وفیڵمه‌ كوردیانه‌ ی كه‌ هه‌ ن په‌ خش ناكرێن
ئایابۆچی حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌ به‌ دروست كردنی فیلمی كوردی سه‌رف ناكات
هاورێیانم ئه‌ و زنیجره‌ كوردیانه‌ی كه‌ هه‌نه‌ زۆر كه‌ من له‌ پاڵ كه‌میه‌ كه‌شی له‌ ناو دراما سلێمانیه‌ كان به‌ تایبه‌تی به‌ ئا شكرا له‌ سه‌رمێزدانیشتون به‌ناو مه‌ شروب زۆر ئه‌ خۆنه‌وه‌ ئه‌ گه‌رمه‌ شروب بێ یان مه‌ شروب نه‌ بێ ئه‌ مه‌ له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ ڵگای ئێمه‌ دا نا گونجێ
سه‌ باره‌ ت به‌ فیلمی كوردی فیلمی كوردی زۆرمان هه‌ ن به‌ ڵام په‌ خش ناكرێن له‌ سه‌ ر كه‌ ناڵه‌كانمان ئه‌ مه‌ ش له‌ به‌ر ده‌ ست كه‌وتنی هه‌ ندێ پاره‌ بۆخاوه‌ن فیلمه‌كه‌
ده‌ رهێنانی فیلم پێویستی به‌ پاره‌ یه‌كی زۆر هه‌یه‌  ئه‌مه‌ ش له‌ توانای ده‌ رهێنه‌ره‌ كانی ئێمه‌دانیه‌ ئه‌م پاره‌ زۆره‌ خه‌رج بكات لێره‌وه‌ پێویست به‌ هاریكاری ماددی حكومه‌ته‌ به‌ ڵام حكومه‌ت ئه‌م پاره‌ زۆره‌ خه‌رج ناكات بۆفلیمێك چونكه‌ به‌رپرسه‌كان له‌به‌ر گه‌ڕان له‌م ده‌وڵه‌ت بۆئه‌ م ده‌وڵه‌ت ئه‌ وده‌رفه‌ته‌یان نیه‌ ته‌ماشای فیلمی كوردی بكه‌ن
لێره‌وه‌ فلیمه‌ توركیه‌ كان پێویستان به‌ پاره‌ی زۆر نیه‌ ته‌نها ئه‌رك ومه‌سره‌فی دۆبلاج ومۆنتاجه‌كه‌ی ئه‌ كه‌ وێته‌ سه‌ر
مه‌ترسی دارترین شت ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م فیلمه‌ توركیه‌ دۆبلاج كراوانه‌  باسی كۆمه‌ ڵگای توركیا ئه‌ كات نه‌وه‌ك كوردستان ئه‌ مه‌ هیچ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای كورده‌واری ناگونجێت نه‌ له‌ ڕووی خواردن و خواردنه‌وه‌وه‌ نه‌ له‌ڕووی هه‌ ڵسوكه‌وته‌وه‌ نه‌ له‌ ڕووی جلوبه‌رگه‌وه‌

4

[size=18]سڵاو ..
ته‌وه‌ره‌یكی زۆر زۆر جوانه‌ ده‌ستت خۆشبێت ..
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ئێمه‌ نه‌ ئه‌كته‌رمان هه‌یه‌ نه‌ ده‌رهێنه‌رێكی به‌توانا ، وه‌ سێ به‌شی من ده‌گه‌رێنمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌لی ئێمه‌ موسوڵمانن رێگه‌ به‌ منداڵه‌كانیان یاخود كچه‌كانیان ناده‌ن كه‌ به‌ژداری ئه‌ڵقه‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ هۆكاری سه‌ره‌كیترینیان بوو ، وه‌ هۆكارێكی تریش كه‌ ده‌بینیم ده‌رهێنه‌ری به‌توانامان نیه‌ ئه‌و ئه‌ڵقانه‌ی ده‌ریش ده‌هێنن له‌ بیرۆكه‌ی خۆیان نیه‌ زۆربه‌یان له‌هی ووڵاتانی تر وه‌رگیراون .
وه‌ بێگومان ئه‌وه‌ش هۆیه‌كه‌ كه‌ به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ نازانم یعنی گه‌ر هه‌شبێت به‌سه‌قه‌تی ئیش و كاره‌كانیان ده‌كه‌ن ..
وه‌ بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌كان كه‌ زنجیره‌ی دۆبلاوژكراو ده‌هاوێن من ناحه‌قیان ناگرم چونكه‌ له‌میله‌تی خۆمان ئه‌ڵقه‌و زنجیره‌ درامای به‌هیزمان نیه‌ تاوه‌كو بینه‌ری بۆخۆی ڕابكێشێت ، بۆیه‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانمان ناچارن بچن به‌ دۆبلاژكردنی زنجیره‌ی بیانی ..

دووباره‌ ده‌ستت خۆشبێت كاك ڕه‌وشت ته‌وه‌ره‌یه‌كی زۆر جوانت هه‌ڵبژارد..[/size]

3

سلاو خاتوو ياس
باشه‌ ئه‌وه‌ ووتمان ئه‌کته‌رمان نيه‌.. به‌لام له‌ولاتانی تڕ سه‌نته‌ر هه‌يه‌ بۆ زياتر شاره‌زايی کردن و فێرکردنی زياتر
ئه‌و قه‌سه‌ت زۆر ته‌واوه‌ کورد خۆت عاده‌ت و ته‌قاليدی ئاوايه‌ زوو له‌خۆبايی ده‌بێت
من وه‌کو خۆم ئه‌وانی سلێمانيم زۆر پێ باشتره‌ له‌وانی تڕ

سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌که‌ت.

2

سڵاو برا ده‌ست خۆش ته‌وه‌ره‌که‌ زۆر باشه‌

راستی هۆکار زۆرن یه‌که‌م شت ئه‌کته‌ری باشمان وه‌ک پێویست
نیه‌ ، بۆ نمونه‌ له‌ گه‌رد ده‌لول کۆمه‌ڵێک ئه‌کته‌ر به‌شداریان کردوه‌
ده‌رهێنه‌ر ده‌یه‌وێت کاره‌که‌ی ته‌واو بکات که‌چی هونه‌رمه‌ندان به‌ هۆی
ئه‌وه‌ی که‌ له‌م به‌رهه‌مه‌ ناسراون ، به‌ پاره‌یه‌کی باش بانگ کراون بۆ تی ڤی یه‌کان
کاره‌کانیان به‌ نیوه‌ چری جێ هێشت و ئێستا گۆرانکاری ده‌بێت بکات ..
هونه‌رمه‌ندانی ئێمه‌ زوو له‌ خۆبای ده‌بن ئه‌وه‌ راستیه‌کی به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌

وه‌ پاشان ده‌رهێنه‌ران بیرۆکه‌ی وایان زۆر به‌ ده‌سته‌وه‌ نیه‌ ،، ئه‌گه‌رنا به‌دڵنیاهیه‌وه‌
هاوکاری هه‌ر ده‌کرێن ،، من پێم وایه‌ بیرۆکه‌ و هونه‌رمه‌ندمان زۆر که‌مه‌
ئه‌وه‌نده‌ گۆرانی بێژ هه‌ن یه‌ک چاره‌گی ئه‌کته‌رمان نیه‌ که‌ شیاو بێت و
ده‌ورێکی بدرێتی که‌ شایه‌نی بێت،، وه‌لی ناڵێم هه‌ر نیه‌ چونکه‌ ئه‌کته‌رانی
سولێمانی زۆرێک کاری جوانیان هه‌یه‌ به‌ڵام وه‌ک پێویستیش نین smile

1

سلاو
هاوڕێيانم حه‌زم کرد بابه‌تێك دابنێم که‌مێك به‌يه‌که‌وه‌ گفتوگۆ بکه‌ين
هيواخوازم جێگای ڕه‌زامه‌ندی ئێوه‌بێت و بتوانين که‌مێك بدوێت له‌سه‌ری ئه‌ويش
له‌هه‌موو که‌ناڵه‌ ناوخۆيه‌کان و ئه‌وانه‌ی سه‌ته‌لايت هه‌موويان به‌گشتی دڕاماکانيان هه‌مووی دۆبلاژن
بۆچی ئێمه‌ خۆمان نه‌بين خاوه‌ن به‌رهه‌مێك سوودی بۆمان بێت..؟
ئايا توانی ئه‌وه‌مان نيه‌ دڕامايه‌کی ده‌ربێنين..؟
يان ده‌رهێنه‌رمان نيه‌..؟
يان که‌ناڵمان نيه‌...!؟
يان به‌هره‌مه‌ندمان نيه‌..؟
يانيش ناتوانين به‌رهه‌می بێنين له‌به‌رن نه‌بوونی($$)...!!!!!؟ سه‌يره‌

هيوادارم ئێوه‌ش قه‌سه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن

سوپاس بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ميوانيش سه‌يری ده‌که‌ن.