سوپاس به‌رێز ره‌شم كرده‌وه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » 79ووته‌ى به‌نرخ و گرنگ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس به‌رێز ره‌شم كرده‌وه
ده‌سته‌كانت خۆش براگیان ماندونه‌بی به‌ڵام پێم باش نیه ئه‌مه‌ی تێدابێت
مرۆڤی کامل و ته‌واو که‌سێکه که ژیانی خۆی به ده‌ستی خۆی دروست بکات
بۆ مرۆڤی بێ هێواش ، زه‌وی به قه‌را خۆی ته‌سکه.
ئه‌گه‌ر مزگێنیه‌کت بۆ که‌سێک پێیه ، په‌له بکه له گوتنی.
باشترین به‌رنامه داڕشتن بۆ داهاتوو ، سوود وه‌رگرتنی دروست له‌کا‌ته.
ئازادی بیرکردنه‌وه و پێنوس و زمان و ....... ده‌بێته هۆی ئاوه‌دانی ولات.
وتوویژی خۆت براده‌رانه ده‌ست پی بکه.
جوانترین شعر له سه‌رانسه‌ری جیهان لایه لایه‌ی دایکانه.
ئیمان سه‌برو لێبوردنه.
به خۆڕاگری به هه‌موو شتێک ده‌توانی بگه‌یت.
ئازادی مافه‌و ده‌بیت وه‌رگیرێ و دیاری نییه پێشکه‌ش بکرێت.
به هه‌بوونی ئیراده‌ی به‌هێز ده‌بیته خاوه‌نی هه‌موو شتێک.
به‌فیڕۆدانی کات خۆ کوشتنێکی ڕاسته‌قینه‌یه.
بیر له ژیان بکه‌نه‌وه به‌لام خه‌می بۆ مه‌خۆن.
هاوڕێکانم دارایی و سامانی منن.
پێکه‌نین باشترین چه‌کی شه‌ڕه له دژی ژیان.
پیاوی زانا هه‌میشه که‌سێکه که بیه‌وێ شتێک فێر بێت.
به‌خته‌وه‌ری له‌وه دایه سنووری هه‌موو شتێک بزانین و ڕێزی لێ بگرین
خاوه‌نی ره‌وشت و ئه‌خلاقی پاک ڕۆحی کۆمه‌لگه‌ی خۆیانن.
عه‌شق و خۆشه‌ویستی باشترین ده‌رمانه.
راستگۆیی باشترین سیاسه‌ته.
به‌رده‌ام له‌دووای فێربوون به.
عه‌قل شتێکی تره و قوتابخانه شتێکی تر.
پشیله ئه‌گه‌ر کوێریش بێت هه‌ر به‌دوای مشک دا ده‌گه‌ڕێت.
بۆ ئه‌وی بتونین ده‌بێ بزانین وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ده‌بێ بخوێنین که واته دابخوینین تا بتوانین.
به‌ردی گه‌وره به مانای نه‌هاوێشتنه.
هه‌رچی زۆرتر بیر له رابردوو بکه‌ینه‌وه داهاتووێیکی باش مان ده‌بیت.
که‌س له بێ ده‌نگی په‌شیمان نه‌بۆته‌وه به‌لام زۆرن ئه‌وانه‌ی که له زۆر بله‌یی په‌شیمان بوونه‌ته‌وه.
بۆ سه‌فه‌ری ڕێگای هه‌زار کیلۆمه‌تری هه‌م ده‌بێ هه‌نگاوی یه‌که‌م هه‌لبگیرێت.
کاتێک له‌دایک ده‌بی هه‌موو پیده‌که‌نن ته‌نها تۆ ده‌گریێی ، له‌دنیادا به جۆرێک بژی که کاتێک رۆیشتی هه‌موو بگرین و ته‌نها تۆ پیبکه‌نی.
مرۆڤی زانا و ژیر به‌دوای شتێکدا ناگه‌ڕێت که نه‌یێته دی.
به نه‌رمی و ئارامی سه‌رکه‌وتن خێراتر و به‌هێزتره.
شاد بن به سه‌رکه‌ووتنی خه‌لکی دیکه چونکه سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو که‌سێک هه‌یه.
ته‌نها سه‌ره‌تای هاوڕێ په‌یدا کردن ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌تا خۆمان دۆستایه‌تی ده‌رببڕین.
نهێنی سه‌رکه‌وتن له خۆراگری دایه.
پشوو دریژی و ئومێد دوو هۆکاری سه‌رکه‌وتنن.
ئه‌گه‌ر له یه‌که‌مین هه‌نگاو دا سه‌رکه‌وتنمان به ده‌ست بهێنایه ، هه‌ول و کۆشش ئیتر هیچ واتایه‌کی بۆ نه‌ده‌ما.
لیبورده‌یی کلیلی شادی و به‌خته‌وه‌رییه.
من هه‌موو سه‌رکه‌ووتنه‌کانم قه‌رزداری ئه‌و ئومیدانه‌م که له قۆناغی لاوێتیدا له دلمدا چاندم بوو.
به‌خته‌وه‌ری له ئه‌وه دایه مرۆڤ بزانیت چی ده‌وێ و ئه‌وه‌ی ئاره‌زویه‌تی به دل و به گیان بیت.
ره‌مز و سه‌رکه‌وتنتان ته‌نها ویست و ئیراده‌یه.
هیچ ڕۆژیک له ئه‌مڕۆ به نرخ تر نییه.
خۆشه‌ویستی میوه‌ی هه‌موو وه‌رزیکه له‌به‌ر ده‌ستی هه‌مووان دایه.
ئه‌گه‌ر بته‌وێت تۆیان خۆش بوێ ، خۆشت بوێن وخۆشه‌ویست به.
زه‌رده‌خه‌نه جوانترین ئارایشی ڕووخساره.
پینووس کاریگه‌رترن چه‌که.
دنیا ئه‌ونده پر له فره‌وانییه که چاره‌یه‌کتان نییه بێجگه له شادی کردن.
له تاریکیدا که چا و ده‌ست به بینین ده‌کات نرخی چاو ده‌رده‌که‌وێت.
ته‌نها بۆ مرۆڤی گه‌شبین ، خۆ دروست کردن بۆ داهاتوو مومکینه.
ده‌بێ بژی بۆ نوسین نه‌ک بنوسی بۆ ژیان.
خراپترین خه‌مه‌کان گوومان و دوو دلییه.
لیبوردن له هه‌له‌کان تۆله سه‌ندنه‌وه‌یه‌کی نه‌رمه.
له نێو دلی خۆت دا بنووسه هه‌موو رۆژێک باشترین و خۆشترین رۆژی ساله.
ژیان به دیهێنانی به‌رهه‌می نه‌مره.
رۆژگار زۆر مێهره‌بانه بۆ که‌سێک که بزانێ کاتی خۆی چۆن و به‌چی تێپپه‌ڕ بکات.
به‌خته‌وه‌ری خێزانی درێژ خایه‌نترین و پته‌و ترین و شیرین ترین به‌خته‌وه‌رییه.
ته‌نها بێ ده‌نگی ده‌م گه‌یێنیته زانین .
له‌گه‌ل خه‌لکی تر پێپکه‌نه نه‌ک پێیان پێپکه‌نی.
هه‌له کردن کارێکی ئاساییه به‌لام دووباره کردنه‌وه‌ی کاریکی بێ عه‌قلییه.
گۆڕینی فرمیسکی خه‌لکی بۆ شادی باشترن باخته‌وه‌رییه.
به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤ ئه‌و که‌سه‌یه که بییه‌وێت که‌سێکی تر به‌خته‌وه‌ر بکات.
تووره بوون تۆله کردنه‌وه‌ی خه‌لکی تره له خۆت.
گرنگ له که‌وتن دانیه به‌لکو گرنگ له دوباره هه‌ستانه‌وه دایه.
هه‌میشه ئه‌و خۆشیانه‌ی هاتینه بیان ژمێره نه‌ک ئه‌و شتانه‌ی نیتانه.
ئه‌گه‌ر بته‌وێت به سه‌ر دنیادا زال بیت عه‌قل و ژیری به‌سه‌ر خۆت دا زال بکه.
شانس به‌لای ئه‌و که‌سانه وه ده‌چیت که بڕوای به کار کردنه نه‌ک شانس.
باشترین کات بۆ په‌روه‌رده کردنی ئیراده قۆناغی لاوێتیه.
هه‌موو شتێک له لای باریکیدا ده‌پسێ به‌لام زولم زۆری له ئاستووریدا.
مرۆڤ ده‌بێ له‌گه‌ل خه‌لاکانی تر که‌م و له‌گه‌ل خۆی زۆر بدوێ.
جوانی راسته و راستیش جوانه.
بۆ پیکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش په‌له‌کردنی هه‌له‌یه و دواخستنیشی هه‌له‌یه‌کی تره.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ گوێ به عه‌یبه بدات هه‌رگیز به ئاوات ناگات.
گه‌وره‌ترین سه‌رمایه متمانه به خۆکردنه.
گه‌وره‌ترین مامۆستا ئه‌زموونی تاقیکردنه‌وه‌یه.
گه‌وره‌ترن دیاری لێ بووردنه.
گه‌وره‌ترین شانازی ئیمانه.
به‌رد له سه‌ری بده‌ی یان سه‌ر له به‌ردی بده‌ی هه‌ر سه‌رت ده‌شکێ.
ژن هێنان کارێکه که ئه‌مڕۆ بکه‌ی زووه سبه‌ی بکه‌ی دره‌نگه.
رق و کینه ناتوانێت رق و کینه له ناو ببات به‌لام خۆشه‌ویستی ده‌توانیت.
زانست له هه‌موو کارێک دا قسه‌ی یه‌که‌م ده‌کات به‌لام له هیچ کارێک دا دوایین قسه ناکات.
ئه‌گه‌ر هه‌موو مان گوێ له یه‌کتر بگرین که‌س کینه‌ی که‌سی له دل دا نامێنێت.
مه‌كۆێ كوردان
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » 79ووته‌ى به‌نرخ و گرنگ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]