dast xosh
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی شه‌شه‌م ...! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
dast xosh
ده‌ستت خۆش بێت سه‌وسه‌ن خانم ، زانیاری چاکی تێدایه.
به‌رده‌وامبه . . .
دەست خۆش ،
سەوسەن بەردەوامبە لەم بابەتانە
ده‌ستت خۆش بێت ماندوو نه‌بێ
supas kaka asos
ده‌ستت خۆش بێت ماندوو نه‌بێ
ماندونه‌بی خوشكێ ده سته كانت خۆش
zor supas kaka shyda baxtawar bet brakam
ماندونه‌بی خوشكێ ده سته كانت خۆش
ده‌ستت خۆش بێت ماندوو نه‌بێ
ماندونه‌بی خوشكێ ده سته كانت خۆش
[size=24]به‌شی شه‌شه‌م
پ251\ له‌سه‌ره‌تادا کتێب به‌چ زمانێک ده‌نوسرا و چی پێده‌وترا؟
و\ به‌زمانی لاتینی ده‌نوسرا تا سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست پێیان ده‌ووت (پاپیرۆس) که ئێستا ناوی به‌رگ له‌مه‌وه وه‌رگیراوه
پ252\ ڕۆمییه‌کان به کتێبیان ده‌وت چی له‌کۆندا؟
و\ (فامیلی)
پ253\ (ده‌ڤه‌ر) به‌واتای چی دێت؟
و\ وشه‌یه‌کی بادینیه به‌واتای (ناوچه)
پ254\ رۆژنامه‌ی هاوار له‌کوێ ده‌رچوو؟
و\ له‌کوردستانی ئیران له (مهاباد)
پ255\ (دیپنۆتیزم) به‌واتای چی دێت؟
و\ به‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌وترێت که دوورن له‌هه‌موو یاسایه‌کی مافێ و جێ بهجێنهکردنیان جراپ و نابه‌جێن
پ257\ (سه‌لمانی فارسی) ئه‌سڵ خه‌ڵکی کوێیه؟
و\ خه‌ڵکی گوندێکه نزیک شاری (اصفهان) له‌ئێران له‌سه‌ر ئاینی مهخووسی
پ258\ کامپرۆفیسۆر له‌سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) په‌ڕاوی نوسیوه به‌ڕاستی زانیوه؟
و\ (سێڵ ولیام نویه)
پ259\ زاراوه‌ی دیموکراسی به‌واتای چییه؟
و\ وشه‌یه‌کی یۆنانیه له‌دوو مانا پێک دێت (دیمۆ) واته خه‌ڵک ، (کراسی) واته ده‌سه‌ڵات واته (ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک) ئه‌وه ده‌بێت زۆر ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست گه‌ل بێت و ئازاد بژین
پ260\ که‌ی ( به‌شی کوردی ئێزگه‌ی قاهیره) کرایه‌وه؟
و\ 9-6-1958
پ261\کێ یه‌که‌م جار بیری له خولی ئۆڵۆمپی (4) ساڵ جارێک لرده‌وه؟
و\ (گابرێلا ڤانۆ) له‌ساڵی 1956
پ262\ به‌کێ ده‌وترێ باوکی زانست و زانیاری؟
و\ (اسحاق نیوتن) له‌ساڵی 1636 ئه‌وه‌ی دۆزیه‌وه کاتێک خۆر ده‌گاته سه‌ر زه‌وی (7) ڕه‌نگه ( وه‌نه‌وشه‌یی – سوور – پڕته‌قاڵی – زه‌رد – شین – نیلی – سه‌وز)
پ263\ جاک شیراک پێش ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رکرده ئیشی چی بوو؟
و\ کاری (شاگردی چێشتخانه ) بوو
پ264\ 21-5-2003 کۆمه‌ڵیک گۆری به‌کۆمه‌ڵ له‌که‌رکوک دۆزرایه‌وه ئه‌و قوربانیانه هی کێ بو؟
و\ هی گوندی (چیمه‌ن) و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری بوون
پ265\ یه‌که‌م جار میوه‌ی (قۆخ) له‌کوێ سه‌ری هه‌ڵدا؟
و\ له‌وڵاتی (چین)
پ266\ چ سه‌ده‌یه‌ک به سه‌خترین سه‌ده داده‌نرێت؟
و\ سه‌ده‌ی (20)هه‌م چونکه زۆرترین خوێنی تیا رژا (191) ملێۆن که‌س له‌جه‌نگدا مردوون
پ267\کاسی خوولی ئه‌وروپی (2000) کێ کاسه‌که‌ی برد؟
و\ فڕنسا و ئیتاڵیا به‌ریه‌ک که‌وتن و فه‌ڕه‌نسا کاسه‌که‌ی برد
پ268\ یه‌که‌م خولی ئه‌وروپی که ئه‌نجامدرا له 1959 له نێوان کێدا بوو؟
و\له‌نێوان (چیکۆسلۆڤاکیا و ئیرله‌ندا) ئیرله‌ندا ڤردیهوه
پ269\ گیانهورهیه خشۆک ئاویه‌کان له جسمدا جیاوازیان چییه؟
و\ گیانه‌وه‌ره ئاوی و خشۆکه‌کان ساردن به‌ڵام گیانداری باڵدار گه‌رمن
پ270\ زیانی سه‌ر ڕووی (زوهره) چۆنه؟
و\ پله‌ی گه‌رما (475) پله‌یه (247) رۆژ ئینجا خولگه‌ی خۆی ته‌واو ده‌کات به‌ده‌وری زه‌ویدا به‌ڵام به‌ده‌وری خۆردا (244) رۆژ له‌زمانی یۆنانیدا پێیان ده‌ووت (فینۆس)
پ271\ که وێنه‌ی سزادانی زیندانیه‌کانی ئه‌بوغرێب نیشاندرا سه‌رۆکی کام رۆژنامه‌ی جیهان استقالهی کرد؟
و\سه‌رۆکی رۆژنامه‌ی (جه‌ی میله‌ر) له‌به‌ریتانیا
پ272\ کێ به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای (گۆرانی) جیهانییه؟
و\ جان بێرمان
پ273\ (ته‌له‌فۆن) له‌چ زمانێکه‌وه وه‌رگیراوه ؟
و\ له‌زمانی یۆنانیه‌کانه‌وه (ته‌ل) واته ده‌نگ (ڤۆن) واته له‌دووره‌وه ئه‌و هێزه‌ی که ده‌نگه‌که ده‌گه‌یه‌نێت ناوی (تیال فراگما)یه
پ274\بۆیه‌که‌م جار که‌ی (کاتی هاوینه) له عێراق به‌کارهات؟
و\ 1-4-1982
پ275\ بکوژی ئیبراهیم لینکۆڵند سه‌رکرده‌ی ئه‌مریکا ناوی چی بوو؟ که‌ی بوو؟
و\ له‌ساڵی (1960) بوو بوکوزهکهی ناوی (جۆن ویلکس بۆسی) بووه
پ276\ (ملازکت) ناوی چییه؟
و\ ناوی ئه‌و جه‌نگه‌یه که موسوڵمانه‌کان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ڕۆمه‌کاندا له‌جه‌نگی ( سه‌لاجیقه)
پ278\ (کاپیتۆلایسیۆن) چییه؟
و\ بریتیه له مافێکی تایبه‌ت که ئیمپراتوۆری عوسمانی ئه‌یا به بازرگانه فه‌ڕه‌نسیه‌کان هه‌میشه یه‌ک لایه‌نه بووه واته ته‌نها له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێکه‌وه ئه‌درا وه‌ک ناسنامه وابووه
پ279\ ئه‌و بانگخوازه ئیسلامه ناوی چییه که تائێستا (٣ملێۆن و نیو) له‌سه‌ر ده‌ستی موسوڵمان بوون
و\ ناوی (عبدالرحمان سومیط) خه‌ڵکی کوه‌یت نه‌خۆشی شه‌کره‌یه‌تی ئه‌م بانگخوازه به‌تایبه‌ت له‌قاڕه‌ی ئه‌فریقا کاری کردووه
پ280\ ڕێکه‌وتنامه‌ی (ئه‌رزڕۆم) له نێوان کێدا بوو؟
و\ له‌ساڵی (1847) له‌نێوان عوسمانی تورکی و ئێران کراوه هه‌ر به ناوی شاری (ئه‌رزرۆم) ناونرا ، وه له‌م ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتن که زۆربه‌ی ناوچه کوردیه‌کان دابه‌ش بکه‌ن له‌نێوان خۆیاندا
پ281\ (اصحاب الآیکة) سه‌ر به چ گه‌لێکن؟
و\سه‌ر به‌گه‌لی شووعهیبن علیه سلام
پ282\ (تابوری پێنجه‌م) یه‌که‌م جار که‌ی سه‌ری هه‌ڵدا؟
و\ له‌ساڵی 1936 بۆ 1939) سه‌ری هه‌ڵدا له‌ناو سوپاس جه‌نه‌راڵ (فانکۆ) ئه‌م کاره ئه‌نجام درا که بریتیه له جاسوسی کردن له‌ناو میلله‌ته‌که‌ی خۆتدا بۆ گه‌لێکی تر.
پ283\ ناوی ته‌واوی (فیفا) چییه؟
و\ (فیدراسۆنی ئه‌نته‌ر ناشناڵ) سه‌رۆکه‌که‌ی ناوی جۆزیف پلاته‌ره له ساڵی 1904 دامه‌زراوه ئێستا له شارێکی سویسرایه ٢٣ ئه‌ندامی هه‌یه له ساڵی 1959 (59) وڵات ئه‌ندام بوون دووه‌م وڵات که‌بوو به‌ئه‌ندام فه‌له‌ستین بوو له‌هه‌موو 14-2 بۆ 14-3 له‌م مانگه‌دا دانیشتن ده‌که‌ن بۆ هه‌ر چوار ساڵ جارێ هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکی فیفا ده‌کرێت ، ئه‌ندامی فیفا زیاتره له ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
پ284\ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئێستا له جیهاندا ئایدزیانه ؟
و\40 ملیۆن که‌سه
پ285\ یه‌که‌م گه‌ل که لۆکه‌یان دۆزیه‌وه؟
و\ هندیه‌کان بوون (7000) هه‌زار ساڵ پێش ئێستا بووه
پ286\ کام شاری ئێران له‌ساڵی 2003 به‌ر بومه‌له‌رزه که‌وت؟
و\ شاری (به‌م) له‌کرمان له به‌رواری 26-12-2003 له‌رۆژی هه‌ینی بوو به‌هۆی مردنی 20 هه‌زار کهسو بریندار بوونی 27 هه‌زار که‌س
پ287\ به‌ناوبانگترین کتێبی گوڵ له جیهاندا؟
(توفة الزهرة) که پێک هاتووه له( ٥ ملێۆن وشه)
پ288\ یه‌که‌م ئافره‌ت که سه‌یاره‌ی لێخوڕیوه؟
و\ بێتا بلسن
پ289\ لهقورئاندا چه‌ند جار پشتگیری له‌ڕاو بۆچونیئیمامی عمر کراوه؟
و\ 13 جار
290\ یه‌که‌م گه‌ل که شه‌کری ناسیوه؟
و\فارسه‌کان بوون له ساڵی 800ز میسریه کۆنه‌کان حه‌ڵوایان دروست ده‌کرد به‌ڵام له‌بری شه‌کر هه‌نگوینیان تێده‌کرد له‌سه‌ده‌ی 19 دا شه‌کر له وڵاته‌کانه‌وه ده‌گوێزرانه‌وه له‌ساڵی 1850 له قاڵبی تایبه‌ت شه‌کری کلۆر دروست ده‌کرا فه‌ره‌نسا یه‌که‌م جار شه‌کری به‌کارهێنا له شیرینیدا
پ291\ یه‌که‌م مه‌ولود نامه که‌کرا بۆ پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ) له‌کوێبوو؟
و\ له‌سه‌رده‌می (موظة فردین) له‌هه‌ولێر
پ292\ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت: سێ ڕووچون ڕووده‌دات ، ئه‌و سێ ڕۆچونه له‌کوێ رووده‌دات ؟
و\ له ڕۆژهه‌ڵات - رۆژئاوا – نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌ب که ده‌که‌وێته نێوان عێراق شام
پ293\ چه‌ند وڵات ئه‌ندامن له (حرکه العدام)؟
و\ (115) وڵات
پ294\ وشه‌ی( ته‌بر) ناوه بۆچی؟
و\ ناوه بۆ ئاڵتون
پ295\ (جه‌میل بهسینهر) کێیه؟
و\ ناوی شاعیرێکی به‌ناوبانگی (ئه‌مه‌وی)یه
پ296\ چ ڕه‌گه‌زێک سه‌رۆکی ڕێکخراوی (ئۆپیک)ه؟
و\ ڤهنزویلی
پ297\ ساڵی 2003 خه‌ڵاتی بێ ئه‌قڵه‌کان درا به‌کێ؟
و\ (جان کیریان) وه‌ک بێئهقڵترین سه‌رۆک که سه‌رۆکی که‌نه‌دایه ، محمد صحاف (علوج) وه‌زیری ئیعلامی عێراق بێ ئه‌قڵترین وه‌زیره چونکه درۆی زۆری کرد ، ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی (CNN)که درۆزنترین ده‌زگای ڕاگه‌یاندن بوو له ئه‌مریکا له بواری فلیمدا درا به فلیمێکی هندی به ناوی (ڕاجا)
پ298\ یه‌که‌م صحابی که‌به‌ده‌نگی به‌رز له لای که‌عبه‌دا قورئانی خوێند کێ‌بوو؟
و\ (عبداڵڵه بن مسعود) که سوره‌تی (الرحمن)ی خوێند.
پ299\ ئه‌و ئاوه‌ی که عه‌رشی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ڕاگیراوه پانییه‌که‌ی چه‌نده؟
و\ پانییه‌که‌ی (500) ساڵه
پ300\ یه‌که‌م جار شقارته له‌کوێ دروستکراوه؟ له‌ساڵی چه‌ند؟
و\ 1828 له‌به‌ریتانیا
چاوه‌ڕێی به‌شی حه‌وته‌م بن ...!
[/size]
ناوی کتێب : ( په‌رچه‌نه‌ی پرسیار و وه‌ڵام )
نوسه‌ری کتێب : ( چیمه‌ن محمد عبدوڵلا)
نوسینه‌وه‌ی له‌نێو نێتدا : شازاده شه‌نێ...!
یانەی سەرهەنگ موحسین » نامە » گه‌نجینه‌ی زانیاریه‌کان به‌شی شه‌شه‌م ...! » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]