سوپاس شەیدا
سوپاس هەناسە
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » تۆ سەری زولفی بڵاوت » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس شەیدا
سوپاس هەناسە
dast xosh zor jwana
پێشکەشە بە .........؟
ده سته كانت خۆش جوانه چاوزهرد
[center]تۆ سەری زولفی بڵاوت
تۆ سەری زولفی بڵاوت زولفی خاوت بامەدە
جێی دڵم سەوداییە، چی دی دڵم جزیا مەدە
من کە پێت ناژیم وەرە روحمت هەبێ نەشکێ دڵم
با بینای کەعبە نەڕووخێ چاوەکەم! لێم لا مەدە
عاشقی زولفم بە رووح و دڵ ئەمن جۆیایی تۆم
خێری خۆتە دەست لە سینەی مەردی خۆشسەودا مەدە
هەمدەمی من خاکی گۆشە و لێوی تەعلیمی دەدام
عەیش و نۆش و کونجی تەنهایی بە رووی دونیا مەدە
شەو قەرارت دا لەسەر زولفت بەدڵ شاد بم بە تۆ
لامەدە زولفت وەفات بێ! وەعدەیی فەردا مەدە
با قیامەت وا نەبێ با رۆژ نەگیرێ چاوەکەم!
توند مەبە! هەڵمەستە پێ! سونبول بە رووی گوڵدا مەدە!
چت لە زەوقی دینی دولبەر داوە بو بە دینی خۆت
تا بمێنی دەم لە وەسڵی ئاتەشی سینا مەدە
مەرگی من ساقی دڵم بگرە دەمت وا بێنەوە
یا کەرەم کە جامی لەبڕێز، یا شەرابی وا مەدە
نیوە سووتاوم ئەمان بێ بەس مەکە ئەی تارزەن!
یا وەفات بێ، یا جەفایی عاشقی شەیدا مەدە
ئەی وەفایی هێندە خوێن مەگری لە رووی ئارامی دڵ
گەوهەری تۆ وا لە کن تۆ، خۆت بە دەم دەریا مەدە
وەفایی
پێشکەشە بە .........:)
[/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » تۆ سەری زولفی بڵاوت » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]