دەست خۆش کورتە گفتوگۆیەکی زۆر سوود بەخش بوو
بەردەوامبە
زؤر سوباس
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » نهێنی به‌خته‌وه‌ری ( له‌چیڕۆکێکی پڕ په‌ند دا) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دەست خۆش کورتە گفتوگۆیەکی زۆر سوود بەخش بوو
بەردەوامبە
زؤر سوباس
dast xosh
zor baswda sarkawtw bit
زؤر زؤر سوباس
دەست خۆش کورتە گفتوگۆیەکی زۆر سوود بەخش بوو
بەردەوامبە
dast xosh
zor baswda sarkawtw bit
نهێنی به‌خته‌وه‌ری ( له‌چیڕۆکێکی پڕ په‌ند دا)
له ڕۆژگارێکدا پیاوێکی دیندار ده‌ژیا، که هه‌شت ساڵی ته‌واو به هیوا بوو ڕێگای خواوه‌ندی بێ هاوتا بدۆزیته‌وه، ئه‌و هه‌موو ڕۆژێک له خه‌لکانێک دوور ده‌بوویه‌وه و ده‌پاڕایه‌وه تا ڕۆژێک دابیت یه‌کێک له ئه‌ولیاکانی خوا یا دیندارێکی راسته‌قینه ئاشنابیت.
ڕۆژێک وه‌ک هه‌میشه ده‌پاڕایه‌وه و نزای ده‌کرد، ده‌نگێک له ئاسمان پێی وت،، بڕۆ بۆ فلان شوێن، له‌وێدا پیاوێک ده‌بینیت که پێت ده‌ڵێت ڕێگای حه‌قیقه‌ت و خواناسی ڕاسته‌قینه چیه.. کابرا کاتێ ئه‌م ده‌نگه‌ی بیست، بێ ئه‌ندازه دڵنیایی لێ درووست بوو و چوو به‌ره و ئه‌و شوێنه‌ی پێی گوترابوو، ڕۆشت.. له‌وێدا به دیداری پێاوێکی فه‌قیر به جلێکی فه‌قیرانه وه قاچانیکی خۆڵاوی ئاشنابوو و سه‌ر سوڕمانی بۆ هات.
دینداره‌که به‌هه‌موو لایه‌کدا چاوی ده‌گێڕا جگه له‌م پیاوه فه‌قیره که‌سی تری به‌ر چاو نه‌که‌وت،، بۆیه به‌رانبه‌ر ئه‌م پیاوه هه‌ژاره ڕووی وه‌رگێڕاو وتی: "ڕۆژی ئێوه به‌خێربێت".. پیاوه فه‌قیره‌که به هێمنی وه‌ڵامی داوه: "هه‌رگیز ڕۆژی خراپم نه‌بووه".
به‌ڵام پیاوهدیندارهکه وتی" خودا به‌خته‌وه‌رت کات".
پیاوی فه‌قیر وه‌ڵامی داوه: "من هیچ کات به‌خت خراپ نه‌بوومه".
لهسهرسوڕمانی پیاوی دیندار زیاتر بوو..وتی: "هه‌رده‌م خۆشحاڵ بیت".
له‌وه‌ڵامدا پیاوی فه‌قیر وتی: "من هیچ کات خه‌مبار نه‌بوومه".
پیاوه دینداره‌که وتی: " من هیچ سهردهرناکهم، تکات لێ ده‌که‌م من تێبگه‌یه‌نه".
پیاوه فه‌قیره‌که وتی: "به‌خۆشحاڵیه‌وه ئه‌م کاره ده‌که‌م،، تۆ ڕۆژی به‌خیرت بۆمن خواست، له‌کاتێکا من هه‌رگیز ڕۆژی شه‌ڕم نه‌بووه، له هه‌موو بارێک‌دا سوپاس گوزاری خودام بوومه، ئه‌گه‌ر باران بباری یا به‌فر4، هه‌وا خۆش بێت یا ناخۆش، من هه‌میشه خودام په‌رستووه،، ئه‌گه‌ر که‌میش ببمه‌وه لای خه‌ڵکی و هیچ مرۆڤێ منی خۆش نه‌وێ، هه‌م دووباره من ستایش و سوپاسگوزاری خودام ده‌بمم وه هه‌ر له‌ویش یارمه‌تیم ئه‌وێ، له‌به‌ر ئه‌مه من هیچ کات ڕۆژێکی شه‌رم نه‌بووه.
تۆ بۆمن به‌خته‌وه‌ریت هیوا خواس،، له باریکدا من هیچ کات به‌خت خراپ نه‌بوومه، له هه‌مان کاتدا هه‌رده‌م به‌ده‌رگای خواوه‌ند داوای یارمه‌تیم کردووه ( ته‌وه‌سول بوومه)، و ده‌زانم هه‌ر کات خودا بۆمن هه‌رشتیکی نارد و دابه‌زاند، ده‌زانم که ئه‌و باشترینه، وه به‌خۆشحاڵیه‌وه هه‌رشتێکم بۆ بنێرێت، من وه‌ری ئه‌گرم، جا باشی و سه‌لامه‌تی بیت یا نه‌خۆشی، ئاسووده‌یی بێت یا دوژمنی بیت، خۆشی بێت یا غه‌م بێت، هه‌موویان دیارین له خواوه‌نده‌وه.
تۆ بۆمن دڵخۆشیت ئاره‌زووکرد، له کاتیکا من هه‌رگیز خه‌مبار نه‌بوومه، له‌هه‌مان کاتدا قوڵایی ترین ئاره‌زووی ناخی دڵی من، ژیان به‌سه‌ربردنه به‌خواست و هێزی خودای باڵاده‌ست.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » نهێنی به‌خته‌وه‌ری ( له‌چیڕۆکێکی پڕ په‌ند دا) » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]