لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی نوێ، له زانکۆی (دریسدن)ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئاشکرایکردوه، كه نزیکه‌ی 165 ملیۆن که‌س 38%ی دانیشتوانی ئه‌وروپا له 30 وڵاتی ئه‌و كیشوه‌ره، روبه‌روی نه‌خۆشیه‌کانی میَشک بونه‌ته‌وه.
له‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌رو، كه رێژه‌ی 38% دانیشتوانی ئه‌وروپا روبه‌روی نه‌خۆشیه‌کانی مێشک ده‌بنه‌وه به‌تایبه‌ت نه‌خۆشیه‌کانی خه‌مۆکی و سه‌رئێشه.
هه‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌شدا ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه؛ له ئێستادا، نه‌خۆشییه‌کانی مێشک گه‌وره‌ترین به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ته‌ندروستیه، کیشوه‌ری ئه‌وروپاروبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه.
بۆ دانانی سنورێكیش بۆ ئه‌و نه‌خۆشیانه، چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی جیهانی له لێکۆڵینه‌وه‌دان، چونكه جگه کاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیانه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی دانیشتوانی ئه‌وروپا، کاریگه‌ریشیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان دروستکردوه.
س : كورديؤ