یاریەکی هەر زۆر زۆر خۆشبوو ،،بەتایبەتی گێـمی دووەم
دەستت خۆشبێ بۆ گواستنەوەی
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » پالێرمۆ ٤-٣ ئینتێرمیلان: مۆندیالی بچووک گەڕایەوە برینی ئینتێریستا کولایەوە » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
یاریەکی هەر زۆر زۆر خۆشبوو ،،بەتایبەتی گێـمی دووەم
دەستت خۆشبێ بۆ گواستنەوەی
دةستت خؤش بيت ... بةردةوام بة
لە یاری ئاگر و لوتکە ، لە ڕوبەڕوبونەوەیەکی یەکجار بەهێز و خۆش ـدا یانەی پالێرمۆ وانەیەکی باشی ئینتەرمیلانی دادا و دوا کەوتنی خۆی گۆڕی بۆ پێشکەوتن و لە کۆتای ـدا سەرکەوتن بەئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ .
لەمیانەی یاریەکانی گەڕی دووەمی خولی ئیتاڵی و لە دواین یاری ئەو قۆناغەی کاچیۆ و لەسەر یاریگای ئیستادیۆ ئینزۆ باربێرا و بەناوبژیوانێتی کریستیان بریگی هەردوو یانەی ئینتێرمیلان و پالێرمۆ بەیەک گەیشتن و یاریەکەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە بەرژەوەندی پالێرمۆ کۆتایی هات
لەنیوەی یەکەم ـدا یاریەکە ئاستێکی زۆر بەرزی هەبوو بەتایبەت کە یانەی پالێرمۆ لەسەر خاکی خۆیان دەجەنگان و یانەی ئینتێریان شپرزە کردبوو ، بەڵام کوڕانی گاسپێرینی ـش وەڵامی خۆیان پێبوو چونکە لەم یاریە ـدا کۆمەڵیک یاریزانی سەرەکی یاری نەدەکرد و ڕاهینەری ناوبراو پشووی بە چەند ئەستێرەیەک دەدا بەڵآم ئەوانەی یارییان دەکرد هیچی وایان لەکەمتر نەبوو لە ئەستێرەیەک ، لە ئەنجامی پاڵەپەستۆیەکی هەڵگەڕاوە کۆرنەرێک بۆ ئینتێر دروست بوو لە کاتی گەڕانەوە تۆپە بۆ ناوەڕاست یاریزان دێیان ستانکۆڤیچ لێدانێکی لەسەر شێوازی تایبەتی خۆی ئاراستە کرد و تۆپەکە بە یاریزان دیگۆ فۆرلان کەوت و چووە ناو گۆڵ ، ئەم گۆڵە ناڕەزاییەکی زۆری بەدوای خۆی ـدا هێنا لەلایەن یاریزانانی پالێرمۆ بەهۆی هەبوونی گوامانی ئۆفساید بەلام ناوبژیوان سور بو لەسەر بڕیارەکەی و گۆڵی یەکەمی بۆ ئینتێریستا هەژمار کرد لە خوولەکی ٣٣ و نیوەی یەکەم بە هەمان ئەنجام ١-٠ کۆتایی هات و هەردوولا ڕوویان لە ژووری خۆگۆڕین کرد ،
لە سەرەتای نیوەی دووەم یاخوود یاریەکە یەکجار بەهێز بوو کە تامووچێژی کاڵچیۆی گەڕاندبوەوە کاتی زێڕین (سآڵی نەوەدەکان ) و هەرزوو یانەی خانەخوێ بە گۆڵێکی ئەستێرە و گۆڵکار فابریزیۆ میکۆلی ڕاهێنەری ئینتەریان توشی شۆک کرد لە خوولەکی ٤٨ ، بەڵام یانەی نیرازووری بەداماوی دانەنیشت و دوو هێرشیان بردە سەر گۆڵی پالێرمۆ کە یەکمیان یاریزان میلیتۆ بەبێ گۆڵپارێز نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات و تۆپەکە بە دەستی یاریزان ئیدگار ئۆزڤاڵدۆ کەوت و ناوبژیوان لێدانی کۆرنەی هەژمار کرد و دیسان نارەزایی درووست بوو لەسەر ئەو هەڵەیەی ناوبژیوان ، کەچی لەگەڵ جێ بەجێ کردنی کۆرنەرەکە یاریزان ساموێل بەردرایەوە و لێدانی سزا بۆ ئینتەرمیلان هەژمار کرا و یاریزان دیگۆ ئەلبێرتۆ میلیتۆ پریجیپێ ـی خاوەن گۆڵی یەکەم بە جوانی جێ بەجێ کرد و گۆڵی دووەمی ئینتەر تۆمار کرد لە خوولەکی ٥٢ ، تاموو چێژی یاریەکە ڕووی لە بەرز بونەوە دەکرد بە تۆمار کردنی گۆڵی بەرامبەر لە ڕێگای ئەبیل هیرناندێز دووخولەک دوای گۆڵەکەی ئینتەر و لە خوولەکی ٥٤ و ئەنجامەکە بوە ٢-٢ ، یاریەکە بەرە بەرە ئاستی هونەری نزم دەبوەوە بەهۆی ئەوەی کە ئەنجامەکە زۆر هستیار بوو ڕەنگ بوو بە تۆامر کردنی گۆڵێک هەموو دەستەواژەکە پێچەوانە ببوایەتەوە بۆیە هەردوو لا دەیانویست لە کەلینێک بگەڕێن بۆ ئەوەی ئامانجی سەرەکی ببپێکن ، ئەوە یاریزانی ژمارە یەک و پیاوی یاریەکە فابریزیۆی میکۆلی توانی لە ڕێگای لێدانێکی ڕاستەوخۆی زۆر جوانەوە گۆڵی سێیەمی پالێرمۆ تۆمار بکات لە خوولکەی ٨٦ و هەموو ئامادەبونی ئینزۆ پێرارای هێنایە جۆش و خرۆش ، کەجی کوڕە چاو نەترسەکانی پالێرمۆ گەڕانەوە هەر یەک خوولەک دوای ئەو گۆڵە یاریزان پینێلا فێرێرا لێدانێکی موشەک ئاسای ئاراستەی گۆڵی سیزار کرد و جۆلیۆش بەس پێی کرا سەیری بکات ، بەڵام دیگۆ فۆرلان قسەی خۆی هەبوو وە گۆڵیکی جوانی تۆمار کرد لە خولەکی ٩٠+١ بەڵام ئەو گۆڵە نەبووە فریا دەرسی ئینتەر و یاریەکە بەو ئەنجامە ٤-٣ لە بەرژەوەندی پالێرمۆ کۆتایی هات .
س.ياريكا
یانەی سەرهەنگ موحسین » وهرزش » پالێرمۆ ٤-٣ ئینتێرمیلان: مۆندیالی بچووک گەڕایەوە برینی ئینتێریستا کولایەوە » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]