تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌

7

21 نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت بۆ هه‌ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته‌.

6

hanasa_slemany نووسی:
21 نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت بۆ هه‌ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته‌.

5

سوپاس

4

21 نووسی:

ده‌ستت خۆش بێت بۆ هه‌ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته‌.

3

سوپاس کاك سه‌رهه‌نگ

2

ده‌ستت خۆش بێت بۆ هه‌ڵواسینی ئه‌م بابه‌ته‌.

1

[size=16]خه‌ندان -

ئاره‌زوو حسێن 23 ساڵه‌ له‌ ئاهه‌نگی‌ بوكێنیه‌كه‌یدا له‌ پاركی‌ مه‌لیك مه‌حمود له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و پاش كۆتای‌ هاتنی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یان له‌ كه‌ ورده‌ ورده‌ میوانه‌كان خه‌ریكبوو ئاهه‌نگه‌كه‌یان چۆڵده‌كرد، باوه‌ش به‌ دایكیدا ده‌كات و ده‌ستده‌كات به‌ گریان، دواتر هه‌ریه‌كه‌ له‌ خوشكه‌كانی‌ و كچانی‌ هاوڕێی‌ له‌ ده‌وری‌ كۆده‌بنه‌وه‌ و دڵنه‌وای‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌وته‌ی‌ ئاره‌زوو خۆشی‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ نازانێت له‌و كاته‌دا بۆچی‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌گریان، به‌ڵام ئه‌و وتی‌: "كه‌ ئه‌وه‌م بیركه‌وته‌وه‌ ئیتر به‌سه‌ردان نه‌بێت دایك و باوكم نابینمه‌وه‌ و ده‌بێت به‌شێكی‌ زۆر به‌رپرسیاریه‌تی‌ نوێ‌ له‌سه‌رشان بگرم، هه‌ستێكی‌ سه‌یر دایگرتم و ده‌ستمكرد به‌گریان، پێَشموایه‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ كچان له‌ كاتی‌ ئاهه‌نگی‌ گواستنه‌وه‌دا هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێته‌هۆی‌ سه‌ره‌كی‌ گریانیان، چونكه‌ ده‌سپێكردنی‌ قۆناغێكی‌ نوێی‌ ژیان له‌ سه‌ره‌تادا شتێكی‌ قورسه‌".
ئاره‌زوو ناشی‌ شارێته‌وه‌ كه‌ گریانی‌ بوك له‌ ئاهه‌نگی‌ گواستنه‌وه‌دا بۆته‌ كلتوورێك ئه‌و وتی‌: "به‌هۆی‌ زۆر دووباره‌ بو ونه‌وه‌ی‌ گریانی‌ بوك له‌ ئاهه‌نگه‌كاندا ئێستا خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕاهاتووه‌، چونكه‌ گه‌ر بوك نه‌گری‌ ده‌وروبه‌ر پێیده‌ڵێن دیاره‌ پێی‌ خۆشه‌ كه‌ له‌ دایك و باوكی‌ جیاده‌بێته‌وه‌ بۆیه‌ هیچ ناگری‌ و خه‌فه‌تی‌ بۆ ناخوات، من هه‌رچه‌نده‌ بۆخۆم به‌ زۆر خۆم نه‌خسته‌ گریان، به‌ڵام هاوڕێم هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت گریانم نه‌هاتووه‌ و ناچاربووم خۆم بگریه‌نم".

زۆرینه‌ی‌ كچان له‌ كاتی‌ گواستنه‌وه‌دا و له‌ كاتی‌ خۆشی‌ ئاماده‌بوونی‌ ئاهه‌نگدا ده‌ستده‌كه‌ن به‌گریان، كه‌ تائێستا به‌ته‌واوه‌تی‌ هۆكاری‌ ئه‌و گریانه‌ ڕوون نییه‌ كه‌ ئایا به‌هۆی‌ خۆشیه‌كانی‌ ده‌سپێكردنی‌ ژیانێكی‌ نوێوه‌یه‌، یاخود به‌هۆی‌ ترسه‌ له‌و ژیانه‌ نوێیه‌ و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی‌ به‌جێهێشتنی‌ دایك و باوك.

دایكی‌ بوكێ‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌و ئاهه‌نگانه‌دا به‌هه‌مانشێوه‌ی‌ بوكێ‌ ده‌ستده‌كات به‌گریان، پێیانوایه‌ كه‌ گریانی‌ بوكێ‌ له‌وكاته‌دا وه‌فایه‌كه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و ماندوبوونه‌ی‌ كه‌ دایك له‌ په‌روه‌رده‌كردنیدا كێشاویه‌تی‌، گوڵاڵه‌ حسێن كه‌ دایكی‌ ئاره‌زووه‌ وتی‌: "كچ هه‌میشه‌ به‌وه‌فاتره‌ بۆ دایكی‌، هه‌ر بۆیه‌ له‌ كاتی‌ ئاهه‌نگی‌ بوكێنیدا كچان بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دایك و خێزانیان ده‌گرین، به‌ڵام كوڕان گوێناده‌نێ‌ و هه‌ر خه‌ریكی‌ كه‌یف و سه‌فای‌ خۆیانن".

له‌ به‌رامبه‌ردا كوڕان پێیانوایه‌ كه‌ هه‌مووشتێك شوێنی‌ خۆی‌ هه‌یه‌ و گریانی‌ كچان له‌ ئاهه‌نگه‌كاندا زیاتر مه‌كر و ناز و چاولێكه‌ریه‌، ئه‌وه‌تا دیلمان جه‌زا 26 ساڵ كه‌ ژیانی‌ هاوسه‌ری‌ پێكهێناوه‌ ده‌ڵێت: "كچان وا ڕاهاتوون له‌ ئاهه‌نگی‌ گواستنه‌وه‌دا ده‌گرین و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ كلتوورێك، گه‌رنا چه‌ن مانگێك پێش ئاهه‌نگی‌ گواستنه‌وه‌ كچان له‌ كاتی‌ ده‌زگیرانداریدا تاكو ڕاده‌یه‌كی‌ زۆر به‌و ژیانه‌ نوێیه‌ ئاشنا ده‌بن، بۆیه‌ هیچ پێویست به‌ گریان ناكات، به‌ڵام ئێستا گه‌ر له‌ ئاهه‌نگێكدا كچان نه‌گرین ئه‌وا قسه‌ی‌ بۆ دروسده‌كه‌ن".

دیلمان وتیشی‌: "پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رگیری‌ هێنده‌ كارێكی‌ سه‌خت و دژوار نییه‌ تا كچان لێی‌ بترسن و بگرین".
به‌وته‌ی‌ نیاز حسین توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ هۆكاری‌ گریانی‌ بوك له‌ كاتی‌ ئاهه‌نگی‌ گواستنه‌وه‌یدا بۆ بوونه‌ عاده‌تێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ئێستادا گه‌ر كچێك له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یدا نه‌گری‌ ده‌بێته‌ عه‌یبه‌ بۆی‌، جگه‌له‌وه‌ی‌ دایكی‌ بوكێش به‌هه‌مانشێوه‌ ده‌ستده‌كات به‌ گریان.

ئه‌م توێژه‌ره‌ وتی‌: "جگه‌ له‌و هۆكاره‌ سه‌ره‌كیه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ به‌شێك له‌ هۆكاری‌ ئه‌و گریانه‌ش بۆ نازكردن و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دایك و باوك و ترس له‌و ژیانه‌ نوێیه‌ی‌ كه‌ ده‌چێته‌ ناویه‌وه‌ و شه‌رمكردن له‌ ئه‌و دۆخه‌ی‌ تێیدایه‌تی‌ كه‌ ده‌بێت بچێته‌ شه‌وی‌ په‌رده‌وه‌، ئافره‌ت بۆخۆی‌ بوونه‌وه‌رێكی‌ هه‌ستیار و عاتفیه‌ و زۆرجار خۆشی‌ و ناخۆشییه‌كانی‌ به‌ گریان ده‌رده‌بڕێت، گریانی‌ بوكیش له‌و كاته‌دا زۆرجار په‌یوه‌ندی‌ به‌ دۆخێكی‌ لاشعوری‌ كچانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ خۆشیان نازان بۆ چی‌ ده‌گرین، ئایا ئه‌و گریانه‌ بۆ خۆشیه‌، یاخود ترس له‌ ژیانی‌ نوێ‌".

به‌ڕای‌ ئه‌م توێژه‌ره‌ ئه‌ركی‌ دایك و باوكیشه‌ كه‌ پرۆسه‌ی‌ گواستنه‌وه‌ و چوونه‌ ژیانێكی‌ نوێیه‌وه‌ بۆ كچه‌كانیان باس بكه‌ن و ئه‌زموونی‌ سه‌ركه‌وتووی‌ خۆیان له‌و بواره‌دا بگێڕنه‌وه‌.

راوێژ كامه‌ران
[/size]