تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

دةستت خؤش بيت برام

1

به‌ ناوی خودا

بۆ هه‌موو هاوڕێیانم ، ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی ئیسلام و محمد ن(د.خ) ،

له‌و ماوه‌یه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆرم له‌و په‌یج و گروپانه‌ بینیوه‌ كه‌ به‌ ناوی ڕوناكبیری و ئازادی و تاك بیركردنه‌وه‌ ،
قسه‌ی ناشرین و به‌ڵگه‌ی درووستكراو و بیركردنه‌وه‌ی گه‌مژانه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ دژی ئیسلام، ئه‌وه‌ی من سه‌رنجم دابێت ، پێویست ناكات یاخود خراپه‌ مسوڵمانان ببنه‌ ئه‌ندام لێی ، یان ڵایكی بكه‌ن ،

ڕاسته‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێمه‌ بۆ خۆشه‌ویستی دینه‌كه‌ی و توڕه‌بوونی به‌رامبه‌ر كاره‌كانی ئه‌وان بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ و موناقه‌شه‌ كردن ڵایكی ئه‌كه‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ، ئه‌وه‌ هۆكاری سوودبینینی ئه‌وانه‌ ، له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ :

1-بابه‌ته‌كانیان زۆربه‌ی له‌ ڕووی زانستی و فه‌لسه‌فه‌ی به‌رزه‌وه‌یه‌ ، كه‌ سه‌رچاوه‌ی به‌ڵگه‌كانیشیان لێوه‌ی ده‌هێنن ، بۆیه‌ ئاسانه‌ بۆ مسوڵمانێكی ئاسایی گومان له‌ بابه‌ته‌كانیان بكات ، چونكه‌ ئه‌وانه‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی گومان درووستكردنه‌ لای ئێوه‌ و مسوڵمانێك ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی چه‌سپاو نه‌بێت ، ئاسانه‌ باوه‌ڕپێكردنی ئه‌وان ، ئه‌گه‌رچی هه‌موو به‌ڵگه‌ و بابه‌ته‌كانیان له‌ لایه‌ن زانایانی ئیسلامه‌وه‌ به‌درۆ خراوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌ڵگه‌ و هه‌ره‌سی هێناوه‌ ، بۆیه‌ پێویست نیه‌ ببیته‌ ئه‌ندام لێێ یاخود ڵایكی بكه‌ی ،

2-بابه‌ته‌كانیان زۆربه‌ی قسه‌وتن و هێرشكردنه‌ بۆ سه‌ر ئیسلام ، ئه‌ندام بوون و ڵایك كردنی تۆ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وانه‌ بۆ بینینی ئه‌و قسه‌وتنه‌ ، چونكه‌ هۆكاری توڕه‌بوونی تۆیه‌ و واده‌كات قسه‌یان پێ بڵێی ، ئه‌وه‌ش ئامانجێكی تری ئه‌وانه‌ ،

3-ئه‌ندام بوونت له‌وێ یان ڵایك كردنی په‌یجه‌كه‌یان ، هۆكاری زیاتر كاركردنی ئه‌وانه‌ دژی ئیسلام ، نه‌ك وه‌ستاندنی به‌هۆی ئێوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆ پێویسته‌ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌یه‌ كه‌ له‌وجۆره‌ن و سڕینه‌وه‌ی گرووپه‌كه‌یه‌ لای خۆت ،

4-بابه‌ته‌كانیان به‌ شێوازێكه‌ كه‌ له‌ سنووری بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤی لایان داوا ، وه‌ك خودا خۆی ده‌ڵێت ، (بیر له‌ درووستكراوه‌كانی من بكه‌ره‌وه‌ ، نه‌ك بیركردنه‌وه‌ له‌ درووستبوونی من) ، بۆیه‌ پێویست ناكات بیانخوێنیته‌وه‌ ،

له‌ كۆتایدا ، ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌وه‌ی تێبینیم كردبێت ،نیوه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپانه‌ مسوڵمانن ، كه‌ هۆكارێكه‌ بۆ به‌هێزبوونی ئه‌وان ، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ هۆكاره‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مسوڵمانان له‌م گرووپانه‌ ، هه‌ر بژین ، زۆر سوپاس




face book