تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

8

سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان هیوادارم سوودى لێوه‌رگرن

7

بابه‌تێكی زۆر به‌سود بوو سودیشم لێ بینی ده‌س خۆش براكه‌م

6

dast  xosh bo babatakat
zor sude  habu

5

سوپاس

4

ده‌ستت خۆش بیت برام

3

سوپاس

2

ده‌ستت خۆشبێت گیانه‌

1

چیرۆكەكانى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم و پەندو ئامۆژگارى وەرگرتن لێیان
چیرۆكى بیست و حەوت
عَنْ أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِىِّ (صلى الله عليه وسلم) فِيمَا يَحْكِى عَنْ رَبِّهِ عَزَّ وَجَلَّ، قَالَ: (أَذْنَبَ عَبْدٌ ذَنْبًا، فَقَالَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِى ذَنْبِى، فَقَالَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى أَذْنَبَ عَبْدِى ذَنْبًا فَعَلِمَ أَنَّ لَهُ رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ وَيَأْخُذُ بِالذَّنْبِ، ثُمَّ عَادَ فَأَذْنَبَ فَقَالَ أَىْ رَبِّ اغْفِرْ لِى ذَنْبِى، فَقَالَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى عَبْدِى أَذْنَبَ ذَنْبًا فَعَلِمَ أَنَّ لَهُ رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ وَيَأْخُذُ بِالذَّنْبِ، ثُمَّ عَادَ فَأَذْنَبَ فَقَالَ أَىْ رَبِّ اغْفِرْ لِى ذَنْبِى، فَقَالَ تَبَارَكَ وَتَعَالَى أَذْنَبَ عَبْدِى ذَنْبًا فَعَلِمَ أَنَّ لَهُ رَبًّا يَغْفِرُ الذَّنْبَ وَيَأْخُذُ بِالذَّنْبِ، وَاعْمَلْ مَا شِئْتَ فَقَدْ غَفَرْتُ لَكَ) قَالَ عَبْدُ الأَعْلَى لاَ أَدْڕى أَقَالَ فِى الثَّالِثَةِ أَوِ الرَّابِعَةِ « اعْمَلْ مَا شِئْتَ »أَخْرَجَه الْبُخَاڕيُّ (7507)، ومُسْلِمٌ (6919).
هاوەڵى خۆشەویست أَبِى هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) لەوشتانەى كە لە پەروەردگاریەوە دەگێڕێتەوەو دەفەرمووێت: بەندەیەك گوناهێكى ئەنجامداو ووتى: خوایە لە گوناهەكەم خۆشبە، خواى پەروەردگاریش فەرمووى: بەندەكەم گوناهێكى ئەنجامداو پاشان زانیتى كە پەروەردگارێكى هەیەو لە گوناه خۆش دەبێت و لەسەر گوناهیش بەندەكانى سزادەدات، پاشان دووبارە گوناهێكى ترى ئەنجامدایەوەو ووتى: خوایە لەگوناهەكەم خۆشبە، خواى پەروەردگاریش فەرمووى: بەندەكەم گوناهێكى ئەنجامداو پاشان زانى كە پەروەردگارێكى هەیەو لە گوناه خۆش دەبێت و لەسەر گوناهیش بەندەكانى سزادەدات، پاشان سێ بارە گوناهێكى ترى ئەنجامدایەوەو ووتى: خوایە لەگوناهەكەم خۆشبە، خواى پەروەردگاریش فەرمووى: بەندەكەم گوناهێكى ئەنجامداو پاشان زانى كە پەروەردگارێكى هەیەو لە گوناه خۆش دەبێت و لەسەر گوناهیش بەندەكانى سزادەدات، خواى پەروەردگار فەرمووى: چى دەكەیت بیكە ئەوا من لێت خۆش بووم، (عَبْدُ الأَعْلَى) دەفەرمووێت: نازانم لە جارى سێ یەم دابوو یان چوارەم كەفەرمووى: « چى دەكەیت بیكە ».
[چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا]
1) گەورەیى و لێخۆشبوونى خواى پەروەردگار بەرامبەر بەبەندەكانى.
2) دان پێدانانى مرۆڤەكان بە تاوان و گوناهەكانیان، وە پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: (فَإِنَّ الْعَبْدَ إِذَا اعْتَرَفَ بِذَنْبٍ ثُمَّ تَابَ، تَابَ اللَّهُ عَلَيْهِ)أَخْرَجَه الْبُخَاڕيُّ (4750)، ومُسْلِمٌ (6951) واتە: ئەگەر بەندە دان بنێت بەتاوانەكانیدا، پاشان داواى لێخۆش بوون بكات و تەوبە بكات، ئەوا خواى گەورەش لەو كەسە خۆش دەبێت.
3) ئەگەر بەندەكان تاوان و گوناه ئەنجام نەدەن، ئەوا خواى گەورە لەناویان دەبات، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: (وَالَّذِى نَفْسِى بِيَدِهِ لَوْ لَمْ تُذْنِبُوا لَذَهَبَ اللَّهُ بِكُمْ وَلَجَاءَ بِقَوْمٍ يُذْنِبُونَ فَيَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ فَيَغْفِرُ لَهُمْ)أَخْرَجَه ومُسْلِمٌ (6899) واتە: سوێند بەوەى كە گیانى منى بەدەستە ئەگەر تاوان و گوناه ئەنجام نەدەن، ئەوا خواى گەورە لە ناوتان دەبات و گەل وقەومێكى تر دێنێت كە گوناهو تاوان ئەنجام بدەن و پاشان داواى لێخۆش بوون لە خواى گەورە بكەن و خواى گەورەش لێیان خۆش ببێت.
4) هەر كەسێك تەوبە بكات لەسەر تاوان و گوناهەكانى ئەوا وەك ئەوە وایە كە تاوانى ئەنجام نەدابێت، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)فەرموویەتى: (التَّائِبُ مِنَ الذَّنْبِ كَمَنْ لاَ ذَنْبَ لَهُ)أَخْرَجَه ابن مَاجَه وَحَسَّنَهُ الشَّيْخ الأَلْبَاني فِي صَحِيح الْجَامِع (3008). تەوبەكار لەتاوان وەك ئەوە وایە كە تاوانى نەبێت.
5) پێویستە مرۆڤى باوەڕدار ئاگادار بێت لەوەى كە گوێ نەدات بەتاوان و هەڵەكانى، چونكە لەوانەیە مردن لە پڕ یەخەى پێبگرێت و بوارى تەوبەى نەدات.
ڕونكردنەوەیەك

پێشەوا (ابْن قَيِّم الْجَوْزِيَّة (ڕەحمەتى خواى لێبێت) دەفەرمووێت: ئەوەش وا ناگەێنێت كە خواى گەورە ڕێگە بەئەنجامدانى گوناه و تاوان بدات، بەڵكو وادەگەیەنێت كە خواى گەورە لێى دەبوورێت، چونكە بەم شێوەیە گوناهو تاوان دەكات و پاشان پەشیمان دەبێتەوەو تەوبە دەكات، وە خواى گەورە ئەو بەندەیەى تایبەت كردووە بە لێبووردن، چونكە زانیویەتى كە سورنابێت لەسەر گوناهو تاوان، بەڵكو هەركاتێك توشى گوناهێك هات بەپەلە تەوبە دەكات، وە ئەم حوكمەش گشتیەو هەمووكەسێك دەگرێتەوە كە بەم شێوەیەبێت، بەڵام ئەو بەندەیە لێبوردنى بۆ بڕاوەتەوە، هەروەك هاوەڵانى بەدر، وە بەهەمان شێوە ئەو هاوەڵانەى كە، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) مژدەى بەهەشتى پێداون، یان پێیانى ڕاگەیاندووە كە خواى گەورە لێیان خۆش بووە، جا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە ڕێگەى پێدابن گوناهو تاوان ئەنجام بدەن و واز لە بەندایەتى و كارە واجبەكان بهێنن، بەڵكو ئەم هاوەڵانە دواى ئەوەى مژدەى لێبوردنیان پێدرا زیاتر لە خواى گەورە دەترسان و بەندایەتیان بۆ دەكرد، هەروەك ئەو (10) هاوەڵەى كە مژدەى بەهەشتیان پێدرابوو.الْفَوَائِد (ص: 15).

ba8.org