تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

5

21 نووسی:

خوێندمه‌وه‌، ده‌ستت خۆش بێت، دڵنیابه‌ خوێندنه‌وه‌ی سودێكی باشی هه‌یه‌.

4

خوێندمه‌وه‌، ده‌ستت خۆش بێت، دڵنیابه‌ خوێندنه‌وه‌ی سودێكی باشی هه‌یه‌.

3

ده‌سته‌کانت خۆش بێت بابه‌ته‌که‌ت جوان بوو
به‌ڵام تکایه‌ له‌ سه‌ر دێر ئه‌و هه‌موو نیشانه‌ و نوقته‌ دامه‌نێ

2

dast xosh babataki zor jwana bu
sarkawto bet

1

ئه‌مڕۆ ئێمێلێكم بۆ هاتبوو رووداوێكی سه‌یری وه‌بییر هێنامه‌وه‌، كه‌ له‌ساڵه‌كانی هه‌شتادا خوێندبوومه‌وه‌، زانای به‌ناو بانگی ره‌وانبێژی زمانی عه‌ره‌بی، {سه‌ككاكی}، دارتاشێكی زور كارامه‌و لێهاتوو ده‌بێت، وسندووقێكی نایاب به‌دڵ و داوێن بۆ ئه‌میری شاره‌كه‌یان درووست ده‌كات و ده‌ڕوات بۆ دیوانی ئه‌میر تا ئاگاداری بكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ناوازه‌یه‌ی به‌ دیاری بۆهێناوه ..


به‌رپرسی نوسینگه‌كه‌ی له‌لای خۆی دای ده‌نێ و ئه‌میر ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، ئه‌ويش ‌پێی ده‌ڵێ با چاوه‌ڕوان بیت تا سه‌رم ده‌په‌رژێ و ئه‌وكات بيكه‌ره‌ ژووره‌وه‌..!!
له‌وكاته‌دا كه‌ ئه‌و له‌وێ دانیشتووه‌ یه‌كێ له‌زاناكانی ناوچه‌كه‌ دێت و به‌كابرای به‌رپرسی نوسینگه‌ ده‌ڵێ: به‌ ئه‌میر بلێ فڵان كه‌س هاتووه‌، ئه‌ميریش هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كه‌ی پێ ده‌گات میوانه‌كانی به‌جێ دێڵێ و دێت به‌ پێشوازی ئه‌و زانایه‌وه‌و به‌ڕێزێكی زۆره‌وه‌ ده‌یخاته‌ پێش خۆیه‌وه‌و له‌ته‌ك خۆیا ده‌یباته‌ ژووره‌وه‌..!!
سه‌كاكیش كه‌ ئه‌م رووداوه‌ ده‌بینێ، زۆر سه‌رسام ده‌بێ و له‌دڵی خۆیا ده‌ڵێ: باشه‌ ئه‌م زانایه‌ چی بۆ ئه‌میر هێناوه‌؟ من ئه‌و دیارییه‌ نایابه‌م بۆ هێناوه‌، به‌ڵام لێره‌ دایان نام چاوه‌ڕوانی بكه‌م.. به‌ڵام ئه‌وزانایه‌ نه‌ك هه‌ردایان نه‌نا، به‌ڵكو ئه‌مییر خۆی هات به‌ره‌و پشیه‌وه‌ و ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی لێكرد و خستیه‌ پێش خۆیشیه‌وه‌ له‌كاتی رۆیشتنه‌ ژووره‌وه‌شدا!!



بڕیاربێ منیش ده‌بێ بخوێنم تا ده‌بم به‌زانا!! له‌ ئه‌نجاما ئه‌و زانا به‌ناوبانگه‌ی لێ ده‌رده‌چێت، كه‌ بۆچوونی تایبه‌تی خۆی له‌ زانیاری ره‌وانبێژی {به‌لاغه‌}دا هه‌یه‌..



فه‌رموون ئه‌م رووداوه‌ی سه‌رده‌می خۆمان بخوێننه‌وه‌:
رووداوێكی راسته‌قینه‌يه‌و له‌شاری زه‌هرانی سعوودیيه‌ دا روویدا:



كرێكارێكی سعوودی كه‌ له‌كومپانیای نه‌وتی ئارامكۆدا كار ده‌كات و رۆژێكی زۆر گه‌رم كه‌ پله‌ی ‌شێی ناوچه‌كه‌ش یه‌جگار به‌رز ده‌بێته‌وه‌، تینوویه‌تی زۆری بۆ دێنێ، و روو ده‌كاته‌ ئاوساركه‌ره‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م ژووری ئه‌ندازیاره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی تینوویه‌تی خۆی بشكێنێ، به‌ڵام ئه‌ندازیارێكی ئه‌مریكی زۆر به‌زبرییه‌وه‌ پێی ده‌ڵێ: تۆ كرێكاریت، بۆت نییه‌ له‌ئاوی ئه‌ندازیاره‌كان بخۆیته‌وه‌..



ئه‌م كرێكاره‌ی كه‌له‌سه‌ره‌تای لاويه‌تیدایه‌ له‌ورۆژه‌گه‌رمه‌دا عاره‌قی زۆری رشتووه‌، و له‌ئیش كردنا ماندوو بووه‌، و له‌به‌ر تیشكی ئه‌وخۆره‌ گه‌زنده‌یه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا كاری كردووه‌، ده‌یه‌وێت په‌رداخێ ئاو بۆ زاری ببات و تینوویه‌تی خۆی پێ بشكێنێ، ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ دڵره‌قه‌ نایه‌ڵێ ئاوه‌كه‌ی بخواته‌وه‌و، پاشه‌و پاش به‌جێی خۆیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، و چه‌ندان رۆژ بییر له‌و هه‌لوێسته‌ ناجوامێرییانه‌ی ئه‌و ئه‌مریكییه‌ ده‌كاته‌وه‌و له‌خۆی ده‌پرسێ: ده‌بێ من و كابرای موهه‌ندیس چ جیاوزازییه‌كمان هه‌بێ؟ هه‌ردوو مرۆڤین هه‌ردوو له‌م كومپانیایه‌ كارده‌كه‌ین، جیاوازییه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و خوێنده‌واره‌و منیش نه‌خوێنده‌وار، بڕیار بێ ئه‌وه‌ی له‌تواناما هه‌بێ به‌كاری بێنم بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێ له‌رۆژان منیش وه‌ك ئه‌وانه‌ ببمه‌ موهه‌ندیس. به‌ڵام من ئه‌وه‌ند ناپیاو نه‌بم!!



پشتی به‌خوای خۆی ده‌به‌ستێ و عه‌زمی جه‌زم ده‌كات كه‌ له‌ قوتابخانه‌ی ئێواراندا بخوێنێت.. به‌ ئێواراندا ده‌ست به‌خوێندن ده‌كات، و پاش شه‌ونخوونی و ماندووبوونێكی زۆر و چه‌ندان ساڵ قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ته‌واو ده‌كات.. و شه‌هاده‌ی ئاماده‌یی وه‌رده‌گرێت..
نمره‌كانی باش ده‌بێت، ده‌ولَه‌ت له‌سه‌ر مه‌سره‌فی كومپانیاكه‌ ده‌ینێرێ بۆ ئه‌مریكا تاله‌ كۆليجی ئه‌ندازیاریدا بخوێنێت.. پاش چه‌ند ساڵێك شه‌هاده‌ی به‌كالۆریۆسیش له‌ هندسه‌ی نه‌وتا وه‌رده‌گرێت.. و ده‌گه‌ڕته‌وه‌ بۆ وڵاتی خۆی..



ئه‌م پیاوه‌ به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ وكۆششدا ده‌بێت، وبه‌هۆی دڵسۆزی وخه‌مخۆری له‌كاره‌كه‌یا ده‌كرێته‌ سه‌رۆك به‌شێك له‌كومپانیاكه‌دا.. پاشان ده‌كرێته‌ سه‌رۆك شوعبه‌، و پاشان سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌ به‌رایه‌تی ..



ئه‌م كۆڵنه‌ده‌ره‌ كه‌ ده‌ستكه‌وتێكی زۆر بۆ كومپانیاكه‌ به‌ده‌ست دێنێ و له‌سه‌رده‌می ئه‌ما گه‌شه‌یه‌كی باش به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێ له‌لایه‌ن ده‌وله‌ته‌وه‌ ده‌كرێته‌ جێگری سه‌رۆكی كومپانیاكه‌..



ئالێره‌دا رووداوێكی سه‌یر رووده‌دات.. سوبحانه‌ڵڵا.. ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ ئه‌مریكییه‌ی كه‌ پانزه‌ سال له‌وه‌به‌ر ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ نامرۆڤانه‌ی له‌گه‌ڵانواند و نه‌یهێشت له‌ئاوی ساردكه‌ره‌وه‌كه‌ بخواته‌وه‌، كاری ده‌كه‌وێته‌ سه‌رۆكی كومپانیاكه‌و دێت بۆ لای و ده‌ڵێت: من له‌م كومپانیایه‌دا ده‌یان ساڵ خزمه‌تم هه‌یه‌، داواكارم له‌به‌ڕێزتان له‌سه‌ر ئیجازه‌كه‌م موافه‌قه‌ بكه‌ن، و ئه‌م كاره‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌په‌نای ساردكه‌ره‌وه‌كه‌دا له‌كاتی كاری ره‌سمی رۆژانه‌دا رووی دا نه‌لكێنن به‌یه‌كه‌وه‌!!



ئه‌ویش زۆر به‌شێوازێكی جوامێرانه‌وه‌ پێی ده‌ڵێت: به‌پێچه‌وانه‌وه‌ من له‌قووڵایی دڵمه‌وه‌ زۆر سوپاسی ئه‌و كاره‌ی تۆده‌كه‌م، و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی تۆ بوو منی هاندا و پاش ویستی خوا پاڵنه‌رم بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌م رۆژه‌ بگه‌م.. و كاره‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێ ده‌كات..



ده‌زانن ئه‌و كرێكاره‌ كۆڵنه‌ده‌ره‌ی ئه‌و پلانه‌ی یه‌ك به‌یه‌ك بڕی و گه‌یشته‌ ئه‌و قۆناغه‌ به‌رزه‌ی ژیان و كه‌بووه‌ سه‌رۆكی كومپانیای ئارامكۆی سعوودی، كه‌ ئه‌ویش گه‌وره‌ترین كومپانیای جیهانه‌ له‌ دروستكردن و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا كێ بوو؟



ئه‌وه‌ ئه‌م {ئه‌ندازیار عه‌لی نوعه‌یمی}یه‌ یه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی وڵاتی سعودییه‌ هه‌ڵی بژارد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ وه‌زیری نه‌وتی سعوودییه‌.. !!
# # #