swpastan dakam
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » ئایا خۆپه‌رستی نه‌خۆشیه‌کی ده‌روونیه ؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
swpastan dakam
دةست خؤش بؤ ئةم زانيارية
سه‌لامه‌ت بی
ماندوونه‌بی
[size=16]ئایا خۆپه‌رستی نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونییه؟ و: ئازاد جه‌لال ( له كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا زیاتر پیاو تووشی خۆپه‌رستی ده‌بێت وه‌ك له ژن) . ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری سیفاتی خۆپه‌رستیین ، ژماره‌یان كه‌م نییه، به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه داخراوه‌كاندا، ئه‌م دیارده‌یه هه‌ندێ جار ده‌گاته چڵه‌پۆپه، دواتریش گرفتی خێزانی و ده‌روونی له دوای خۆی دروست ده‌كات، بێگومان هه‌موو ئه‌مانه‌ش په‌یوه‌ندی به ناخی مرۆڤهوهههیه. خۆپه‌رستی وه‌ك به‌شێك لهههڵكهوتهی كه‌سایه‌تی مرۆڤدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌وایه ده‌پرسین ئایه خۆپه‌رستی نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونییه؟ ئایه ئه‌م دیارده‌یه وه‌رگیراوه له كۆمه‌ڵگه‌وه، یان نا، وه‌تا چه‌ند په‌یوه‌ندی به‌كه‌سێتی نهرگسییهوه هه‌یه. لێكۆڵینه‌وه‌كان وهڵاَمی ئه‌م پرسیارانه‌و كۆمه‌لی َ پرسیاری تریان داوه‌ته‌وه. د.عه‌لی زهییب ـ بۆماوه‌ی زیاتر له سیی ساڵ پسپۆڕی ده‌روونی( زاتی) خوودی بووه، له باره‌ی خۆپه‌رستییه‌وه ده‌ڵێت: خۆپه‌رستی له مرۆڤدا له ته‌مه‌نی (18) ساڵییه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات، ناوبراو هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی خۆپه‌رستی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه، كه په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌ندامانی خێزاندا سارد‌و سڕه، به تایبه‌ت له نێوان دایك و منداڵدا له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵه‌وه تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی، به ڕای ناوبراو ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ كامڵ ده‌بێت ئه‌م دیارده‌یه ڕوو ده‌دات، به ئاشكرا ئه‌م سیفه‌ته ده‌ر ده‌كه‌وێت. ئه‌و دكتۆره نكوڵی له‌وه‌ش ناكات كه باوكیش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له دروست بوونی ئه‌و سیفه‌ته له لای ڕۆڵه‌كه‌ی . خۆپه‌رست كێیه؟ له ده‌ر ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سی خۆپه‌رست، له مرۆڤی ئاسایی و ته‌ندروست جیا ده‌كرێته‌وه، به‌وه‌ی كه مرۆڤی خۆپه‌رست ناتوانێت متمانه به كه‌س بكات، به‌ڵام پشتی تهاویان پێده‌به‌ستێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئاوێنه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ناڕاستی و به‌هره‌و جوانییه‌كان . كه‌سی خۆپه‌رست به‌رده‌وام وا هه‌ست ده‌كات گوێی بۆ ده‌گرن و ئێره‌یی (به‌خیلی )به كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی ده‌به‌ن، وا هه‌ست ده‌كات ده‌ورو به‌ری پێی سه‌رسامن. مرۆڤی خۆپه‌رست له نێو كۆمه‌ڵدا به‌رده‌وام هه‌ڵگری بۆچوونی جیاواز‌و پێچه‌وانه‌یه ،هه‌روه‌ها ئاماده‌ی گۆڕانه له به‌ها ڕه‌فتارییه‌كانی به مه‌به‌ستی به ده‌ست هێنانی خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر، ده‌روونناسان ده‌ڵێن: هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و مرۆڤه به‌رده‌وام هه‌ست به كه‌می ده‌كات، بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره ده‌نوێنێت. فارس كه‌ریم ـ پسپۆری ده‌روونی له باره‌ی خۆپه‌رستی ییه‌وه ده‌ڵێت”خۆپه‌رستی، یه‌كێكه له نه‌خۆشییه باوه‌كان له نێو كۆمه‌ڵدا ،به ڕای ئه‌و دكتۆره مرۆڤی خۆپه‌رست كه‌سێكی وه‌رگره‌و توانای به‌خشینی نییه ،هۆكاری ئه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه بارودۆخی ده‌روونی كه‌سه‌كه ڕێگه‌ی نادات ببه‌خشێت،هه‌روه‌ها ده‌ڵێت” ئه‌مجۆره مرۆڤانه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا قورسه ، چونكه ئه‌و كه‌سه وا هه‌ست ده‌كات كه كه‌سی به‌رامبه‌ر هیچ هه‌ست و سۆزی نییه و هیچی له باردا نییه ،” ئه‌و دكتۆره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌گه‌ر ئه‌م باره درێژه بكێشێت ئه‌وا بێگومان ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشی خۆ به گه‌وه‌ره زانین،(داوالعڤمه) ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی له لای هه‌ندێ له سه‌ركرده‌كان دروست ده‌بێت،میلله‌ته‌كانی خۆیان دووچاری ده‌یان ده‌رده سه‌ری ده‌كه‌ن، بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌شبووه وا له توێژه‌ران بكات كه بڵێن : له كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كاندا زیاتر پیاو تووشی خۆپه‌رستی ده‌بێت وه‌ك له ژن . له‌م جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌دا ده‌بینین پیاوان گوێ بۆ ژنهكانییان ناگرن ، دڵپیسی له نێویاندا هه‌یه ،به‌رده‌وام چاودێری ژنه‌كانیان ده‌كه‌ن ، ژیانیان پڕه له شه‌ڕو ئاژاوه هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی رێژه‌ییه، به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه له دادگاكان‌دا بوونی هه‌یه و بووه‌ته نه‌خۆشییه‌كی باوی سه‌رده‌م كه زۆر له خێزانه نوێكان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.
مه‌کۆی کوردان[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » ئایا خۆپه‌رستی نه‌خۆشیه‌کی ده‌روونیه ؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]