دەست خۆش بابەتێکی بەسوود بوو
بەڵام ئەگەر ناوی سەرچاوەکەشت نووسیبا زۆر جوانتر دەبوو
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » درۆی خۆشه‌ویستی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
دەست خۆش بابەتێکی بەسوود بوو
بەڵام ئەگەر ناوی سەرچاوەکەشت نووسیبا زۆر جوانتر دەبوو
دەست خۆش بابەتێکی بەسوود بوو
بەڵام ئەگەر ناوی سەرچاوەکەشت نووسیبا زۆر جوانتر دەبوو
درۆی خۆشه‌ویستی
قوربانت بم ڕه‌وه‌ند گیان، ئه‌زانی من زۆر تامه‌زرۆی تۆ ده‌كه‌م، ڕه‌وه‌ند گیان ژیان بێ تۆ، وه‌ك تارماییه‌كی هه‌میشه‌یی وایه.ئاخ! دڵ”. ئه‌مه نوسراوی سه‌ردیواری خوێندنگه‌یه‌كی كچان بوو، له سلێمانی بۆ كوڕێك نوسرابوو، له خواره‌وه‌ی نوسینه‌كه‌دا تیر‌و دڵێك كێشرا بوو. به‌وته‌ی رابه‌ری په‌روه‌رده‌یی ئه‌و خوێندنگه‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌و نووسینانه له سه‌ر دیواری خوێندنگه‌كه‌یان ناوه ناوه ده‌بینرێ، ئه‌و ڕابه‌ره په‌روه‌رده‌ییه كه به كه‌نار خۆی به هاوڵاتی ناساند، ئه‌و نوسینانه‌ی به حاڵه‌تێكی ئاسایی ناوزه‌د كرد‌و وتی” ئه‌ودیارده‌یه په‌یوه‌ندی به قۆناغی ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه” به بۆچوونی ئه‌و كه‌م كچ‌و كوڕ هه‌یه له قۆناغێك له قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ندا، ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی نه‌بێت .
به‌شێك له كچان دانبه‌وه‌دا ده‌نێن كه خۆشهویستییانكردووه، هه‌ندێكی تریش ده‌ترسن، له‌وه‌ی كه كوڕان ته‌نها بۆ دهستگهرمكرنهوهو كاتبه‌سه‌ربردن په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كچاندا هه‌بێت. هه‌ندێكی تریش به‌لایانه‌وه ئاساییه كه له ته‌مه‌نی سه‌روو 20 ساڵه‌وه خۆشه‌ویستی ئه‌نجامبده‌ن.
ژالیا26 ساڵ، باس له‌وه‌ده‌كات كه خۆشه‌ویستی بۆ كچان له سه‌روو 20 ساڵه‌وه گونجاوه، ئهگهربكهوێته هه‌ڵه‌شه‌وه، هه‌ڵه‌یه‌كی واناكات كه باجه‌كه‌ی قورس بێت ژالیا وتی” له دوای ته‌مه‌نی 20بۆ 25 ساڵی خۆشه‌ویستی كوڕان به شتێكی پیرۆز ده‌زانم، به مه‌رجێك ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵدا بێت”. ژالیا ڕه‌خنه‌ی له‌و جۆره خۆشه‌ویستییه گرت كه ئێستا له نێو گه‌نجاندا بڵاوه، ئه‌وه‌ی ڕوونكرده‌وه كه ئه‌و جۆره خۆشه‌ویستییانه كه‌له له ده‌وروبه‌ری ته‌مه‌نی 15 ساڵیدایه، ته‌نها بۆ كاتبه‌سه‌ربردنه.
ئه‌وین(29)ساڵ، جه‌خت له‌سه‌ر قسه‌كانی ژالیا ده‌كاته‌وه‌و وتی”خۆشه‌ویستی ئه‌م ڕۆژه جگه له قسه‌ی سه‌ر زار‌و نامه‌ی مۆبایل هیچی تر نییه”ئه‌و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر بنه‌مای سۆز بێت، ده‌گاته ڕاده‌ی عاشق بوون، به لای ئه‌وه‌وه كوڕ بێوه‌فایه چونكه هه‌ركات كوڕ كچێكی جوانی تری بینی ده‌ستبه‌رداری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌بێ ، بۆ ئه‌وه‌ش نموونه‌ی خۆی هێنایه‌وه، له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا كوڕێك قسه‌ی باق‌و بریقی بۆ كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له خشته‌ی ببات. به‌ڵام وه‌ك خۆی باسی ده‌كات زوو فریای خۆی كه‌وتووه.
كچان ئه‌مه به خیانه‌تی خۆشه‌ویستی ناو ده‌به‌ن. كوڕانیش به‌هه‌مان شێوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن كچانه‌وه درۆی خۆشه‌ویستییان له‌گه‌ڵ كراوه
.عه‌لی ئه‌حمه‌د ـ خوێندكاری قۆناغی چوارهه‌می زانكۆ، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه
كچێكی خۆشویستووه دوای یه‌ك ساڵ له‌په‌یوه‌ندی نێوانیان، كچه‌كه خیانه‌تی لێ كردووه‌و شووی كردوو به كوڕێك” عه‌لی هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵی هه‌ڵكێشاو “وتی ئه‌وكچه حه‌زی له ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، من خوێندكارێكی خێزانێكی هه‌ژار بووم ، ته‌نها دڵم به‌خشی به‌و ، به‌ڵام ئه‌و دڵی فرۆشت به پاره‌و سامان .
هه‌ندێ له كچانی به‌شداربووی ئه‌م ڕاپۆته هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه حه‌زێكی سایكۆلۆجی به‌رده‌وامیان بۆ كوڕان هه‌یه.
به پێی توێژینه‌وه‌كان كوڕان له سه‌دا ده هۆرمۆنی مێو كچانیش له سه‌دا ده هۆرمۆنی نێرینهییهیان هه‌یه، به‌ڕای توێژه‌ران هۆكاری مه‌یلی كوڕ‌و كچ بۆ یه‌كتری ئه‌مه‌یه. ئه‌مه جگه له هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ودهروونیو تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه.
نازه‌نین 22 ساڵ به وته‌ی خۆی به‌رده‌وام مه‌یلی بۆ كوڕ هه‌یه‌و كوڕ ده‌گۆڕێت، به هاوڵاتی وت ” ڕاهاتوم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كوڕێك بم و دوایش ره‌فزی بكه‌م “وتیشی”ئه‌و كوڕانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن، یاخود قۆزن ماوه‌یه‌كی زۆرتر په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان ده‌بێت ”
توێژهرهكۆمهڵایهتییهكانیش، هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به هۆی ته‌كنه‌لۆجیاوه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌قیه، له نێوان كه‌سه‌كاندا نه‌ماوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن كه له منداڵییه‌وه، له نێو خێزاندا درۆ له‌گه‌ڵ كوڕ‌و كچ ده‌كرێ،كه گه‌وره‌بوون ئه‌وانیش درۆ له‌گه‌ڵ یهكدهكهن ، به‌وته‌ی ئه‌وان هه‌ندێ جاریش كچان وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه درۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن. فه‌ره‌یدون ڕه‌حیم ـ توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، له باره‌ی درۆی خۆشه‌ویستییه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌شێ له كوڕان‌و كچان له نێو ژینگه‌یه‌كی ناته‌ندروستا په‌روه‌رده‌بوون، هه‌ر له منداڵییه‌وه له نێو خێزان و خوێندنگه‌دا به درۆ ئاشنا بوون، كه گه‌وره‌بوون ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ریان هه‌مان ڕه‌فتار دووباره ده‌كه‌نه‌وه، وتیشی” بۆ خۆشه‌ویستی زیاتر كچان ده‌كه‌ونه داوه‌وه، ئه‌گه‌رچی كوڕان درۆش له‌گه‌ڵ كچدا بكه‌ن، كوڕ باجی كۆمه‌ڵایه‌تی درۆی خۆشه‌ویستی له كۆمه‌ڵایه‌تی نادات.
له باره‌ی درۆی باق‌و بریقی كوڕانه‌وه وتی”
درۆكردنی خۆشه‌ویستی كه‌سه‌كان به‌رو ڕووخان ده‌بات، ته‌نانه‌ت زۆر كه‌س به‌و هۆیه‌وه په‌ناده‌به‌نه به‌ر خۆكوشتن، وه‌ك تۆڵه سه‌ندنه‌وه” ، به بڕوای ئه‌و توێژه‌ره
پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیاو نێو كۆمه‌ڵگای كوردی ، هۆكاری نه‌مانی په‌یوه‌ندی راسته‌قینه‌ی مرۆڤه‌كانه، فه‌ره‌یدون هۆكاری ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه كه‌زۆر له‌و گه‌نجانه‌ی خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ن پێشتر یه‌كتریان نه‌ناسیوه، یه‌كترییان نه‌بینیوه
به بۆچوونی شاره‌زایانی ئاینی ، خۆشه‌ویستی حه‌رام نییه، به‌ڵام مه‌رجی خۆی هه‌یه، م.سالار ده‌رچووی به‌شی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی، له‌و باره‌یه‌وه باسی له‌وه كرد
خۆشه‌ویستی خۆی له‌ڕووی شه‌رعه‌وه حه‌رام نییه، به‌ڵام به مه‌رج.
به بڕوای ئه‌و مامۆستایه مه‌رجی خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌یه به پاكی بێت و كۆتایی خۆشه‌ویستیه‌كه به ماره‌كردن بێت . بۆ ئه‌وه‌ش ناوبراو ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی به نموونه هێنایه‌وه.”پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێ چاره‌سه‌ركردنی خۆشه‌ویستی چاكم نه‌دۆزییه‌وه وه‌كو ماره كردن له‌یه‌كتری”ئه‌و مامۆستایه وتیشی” خۆشه‌ویستی ئه‌وه نیه ته‌نها بۆ كات به‌سه‌ر برن بێت، تاوه‌كو شتێك بكه‌ن یاخود قۆڵی یه‌كتر ببڕن
پسپۆڕانی بواری ده‌روونیش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رنجیان له‌وجۆره خۆشهویستییهههیه كه له‌نێو گه‌نجاندا بڵاوه، پێیان وایه كه خۆشه‌ویستی ئاسووده‌یی ده‌روونی بۆ مرۆڤ دابینده‌كات، د.سامان هه‌ڵه‌بجه‌یی، پزیشكی ته‌ندروستی ده‌روونی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه خۆشه‌ویستی كامڵبوونی مرۆڤه، به بۆچوونی د. سامان، خۆشه‌ویستی هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت ، به‌تایبه‌ت كاتێك په‌روه‌رده بكرێت. وتیشی” له ڕووی ده‌روونییه‌وه ئاسووده‌یی ده‌روونی و باوه‌ڕ به خۆبوون ده‌هێنێته كایه‌وه”. ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له‌و جۆره خۆشهویستییهههیه كه له نێو گه‌نجانی ئه‌مڕۆدا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، له‌وباریه‌وه ده‌ڵێێت” خۆشه‌ویستی لای ئێمه زیاتر موقتهبهسه له حهلهقاتی مه‌كسیكی‌و توركی”.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » درۆی خۆشه‌ویستی » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]