تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

6

بابه‌تێكی جوان بوو  ده‌س خۆش ئایه‌ خان

5

زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌كانتان...

4

nice hand

3

DAST XOS

2

کلیلى سێهه‌م: هێمنى و په‌له‌ نه‌کردن
هێمنى و له‌سه‌ر خۆیى و په‌له‌نه‌کردن و ناهه‌ڵه‌شه‌یى هه‌لێکت پێ ئه‌به‌خشێ ، بۆ پێش برِیاردان بۆ هه‌ر کارێک پێویسته‌ بیر بکه‌یته‌وه‌..... پاشان بیر بکه‌ره‌وه‌ .... پاشان بیر بکه‌ره‌وه‌.... ئینجا رِاوێژ بکه‌ و داواى خێر له‌ خوداى گه‌وره‌ بکه‌ و عه‌زمت هه‌بێت و پشت به‌ خوا ببه‌سته‌ و بێ هیوا مه‌به‌ هه‌رکه‌س پشت به‌خوا ببه‌ستێت ئه‌وى به‌سه‌ .

کلیلى چواره‌م: رِاست گۆیى له‌ ووته‌ و کاردا
رِاستگۆیى رِه‌وشتێکى جوانه‌ ، درۆ خیانه‌ت کردنه‌ له‌ نه‌فس و خودى خۆت پێش که‌سانى تر، رِاستگۆیى رِزگارکه‌ر و مه‌نهه‌جى پێغه‌مبه‌ران و پیاو باشان بووه‌ و نیشانه‌ى متمانه‌ و چالاکى یه‌، وه‌ ده‌لیلى هێز و پێگه‌شتنى عه‌قل و بیر و رِه‌وشته‌.

ده‌ست خۆش گیان زۆر به‌ سود بوو:)

1

http://www.dzhabaw.net/up/uploads/images/DzHaBaW-5a5d7dcd3c.jpg
[size=19]له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تۆ به‌شێکى له‌م گه‌ردوون و جیهانه‌، وه‌ ئه‌م نیشتمانه‌و گه‌رِه‌ک و خێزانه‌، ئه‌گه‌ر کاریگه‌رێکى باشت بۆ ده‌ورو به‌رت به‌وه‌ى که‌ پێشکه‌شی ده‌که‌یت له‌ وتن و کاردانه‌بێت که‌واته‌ بپرسه‌ بۆچی له‌م دنیایه‌دا به‌دى هاتوویت؟ ئایا ئه‌وه‌ت هه‌ڵبژاردووه‌ که‌ سفر بیت و بۆ ئه‌وه‌ ده‌ژیت که‌ بخۆیت ؟ پێویسته‌ په‌یامێکى به‌نرخت پێبێت له‌ پێناویا بژیت و خودى خۆت به‌ده‌ست بهێنیت.

حه‌وت کلیل هه‌یه‌ بۆ سه‌رکه‌وتن له‌ کاتێکدا تۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌وه‌دایت و نابێت له‌ یادى بکه‌یت , پا به‌ند به‌ پێوه‌ى تا بگه‌یته‌ سه‌رکه‌وتن هه‌موو رِۆژێ.

کلیلى یه‌که‌م: زه‌رده‌خه‌نه‌
هه‌میشه‌ با زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌سه‌ر لێوت بێت بۆ هه‌رکه‌سێک که‌ که‌ ئیشى له‌گه‌لڕ ده‌که‌یت و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ل ده‌که‌یت بۆ چى ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ تۆ هه‌موو شتێک به‌ ده‌ستى ده‌هێنیت و هیچ له‌ کیس ناده‌ى, هه‌ندێ جار فه‌رمووده‌که‌ى پێغه‌مبه‌ر بهێنه‌ یادى خۆت که‌ ده‌فه‌رموێ: (تبسمک فی وجه‌ أخیک صدقه‌) هه‌روه‌ها په‌ندێکی چینى هه‌یه‌ که‌ ده‌ڵىَ : پیاوێک که‌ ده‌م و چاوى بێ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ پێویسته‌ فرۆشگاکه‌ی نه‌کاته‌وه‌ .

کلیلى دووه‌م: گفتوگۆکردن
قسه‌ کردن چه‌کێکی دووسه‌ره‌ وا به‌کارى بهێنه‌ که‌ پێچه‌وانه‌ت نه‌بێت، پێش ئه‌وه‌ى قسه‌ بکه‌ى بزانه‌ چى ده‌ڵێیت، بۆ رێگه‌ى خوا بانگه‌واز بکه‌ به‌ ژیرانه‌و ئامۆژگارى جوان، کاتێک گفتوگۆ ده‌که‌یت له‌ ووشه‌ى بێ مانا و ناشایسته‌ دوور بکه‌وه‌ره‌وه‌، جوانترین ووشه‌ هه‌ڵبژێره‌ ته‌نانه‌ت له‌ کاتى رِه‌خنه‌ گرتندا، چونکه‌ ئه‌وه‌ى که‌ گفتو گۆى له‌گه‌ل ده‌که‌ى هه‌ست و شعورى خۆى هه‌یه‌، ووشه‌ى جوان چه‌نده‌ دڵ و ده‌روون ده‌کاته‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ش و خۆشحاڵى ده‌کات!

کلیلى سێهه‌م: هێمنى و په‌له‌ نه‌کردن
هێمنى و له‌سه‌ر خۆیى و په‌له‌نه‌کردن و ناهه‌ڵه‌شه‌یى هه‌لێکت پێ ئه‌به‌خشێ ، بۆ پێش برِیاردان بۆ هه‌ر کارێک پێویسته‌ بیر بکه‌یته‌وه‌..... پاشان بیر بکه‌ره‌وه‌ .... پاشان بیر بکه‌ره‌وه‌.... ئینجا رِاوێژ بکه‌ و داواى خێر له‌ خوداى گه‌وره‌ بکه‌ و عه‌زمت هه‌بێت و پشت به‌ خوا ببه‌سته‌ و بێ هیوا مه‌به‌ هه‌رکه‌س پشت به‌خوا ببه‌ستێت ئه‌وى به‌سه‌ .

کلیلى چواره‌م: رِاست گۆیى له‌ ووته‌ و کاردا
رِاستگۆیى رِه‌وشتێکى جوانه‌ ، درۆ خیانه‌ت کردنه‌ له‌ نه‌فس و خودى خۆت پێش که‌سانى تر، رِاستگۆیى رِزگارکه‌ر و مه‌نهه‌جى پێغه‌مبه‌ران و پیاو باشان بووه‌ و نیشانه‌ى متمانه‌ و چالاکى یه‌، وه‌ ده‌لیلى هێز و پێگه‌شتنى عه‌قل و بیر و رِه‌وشته‌.

کلیلى پێنجه‌م: دڵسۆزى
دڵسۆزى له‌ ووته‌ و کار دا به‌بێ رِووپامایى خۆش به‌ختی و رِه‌زامه‌ندى و دلنیایى دڵت پێ ده‌به‌خشێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى غه‌ش و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن نه‌خۆشى یه‌کى ناوه‌کى یه‌ ،دلسۆزى شیفاى دلڕ و ده‌رونه‌ و رِه‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ به‌ده‌ست دێنێت.

کلیکلى شه‌شه‌م: هه‌وڵدان له‌سه‌ر کار
هه‌وڵدان له‌سه‌ر کار هیچ به‌دیلێکى نیه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سکه‌وت به‌ستراوه‌ به‌ هه‌ولڕ دانه‌وه‌، وه‌ سه‌رکه‌وتن به‌ستراوه‌ به‌ ده‌سکه‌وته‌وه‌ وه‌ خۆش به‌ختی به‌ستراوه‌ به‌ ده‌سکه‌وته‌کانه‌وه‌ ئه‌و پێکه‌وه‌ به‌ستنه‌ سه‌رسورهێنه‌ره‌ له‌ گرنگترین خۆشى به‌خشه‌کانى رِۆژانه‌یه‌، ده‌ڵێن گفتوگۆو راوێژى هه‌زار میل به‌یه‌ک هه‌نگاو ده‌ست پێ ده‌کات, ئه‌گه‌ر دواى یه‌که‌م هه‌نگاو هه‌نگاوى تر نه‌نرێت ئه‌وا رِۆشتنه‌که‌ ده‌پچرِێت و ئامانجه‌که‌ به‌ده‌ست ناهێنێ.


کلیلى حه‌وته‌م: ئه‌ندامێکى باش و کارا و کاریگه‌ر به‌
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تۆ به‌شێکى له‌م گه‌ردوون و جیهانه‌، وه‌ ئه‌م نیشتمانه‌و گه‌رِه‌ک و خێزانه‌، ئه‌گه‌ر کاریگه‌رێکى باشت بۆ ده‌ورو به‌رت به‌وه‌ى که‌ پێشکه‌شی ده‌که‌یت له‌ وتن و کاردانه‌بێت که‌واته‌ بپرسه‌ بۆچی له‌م دنیایه‌دا به‌دى هاتوویت؟ ئایا ئه‌وه‌ت هه‌ڵبژاردووه‌ که‌ سفر بیت و بۆ ئه‌وه‌ ده‌ژیت که‌ بخۆیت ؟ پێویسته‌ په‌یامێکى به‌نرخت پێبێت له‌ پێناویا بژیت و خودى خۆت به‌ده‌ست بهێنیت.

ئه‌م حه‌وت کلیله‌ت هه‌میشه‌ له‌ یاد بێت له‌ ژیانى رۆژانه‌تدا دایان بنێ و بیرِازێنه‌وه‌ بۆ هه‌ر کوێ و هه‌ر جێیه‌ک برِۆى ده‌رگاکانى پێ بکه‌ره‌وه‌ و له‌ ئاسمانى خۆشبه‌ختى دا ده‌فرِیت، چونکه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ندێکیت وون کرد، له‌وانه‌یه‌ نه‌توانى هه‌ندێ ده‌رگاى ترى پێ بکه‌یته‌وه‌ .

وه‌رگیراو..[/size]