تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

3

Jaw Zard نووسی:

هەندەک مامۆستا هەنە نازانی وشەی قوتابی یانی چی !
بەڵام هەندێک مامۆستاش هەنە وەکوو دوو برانە لەگەڵ مامۆستاکانیان ..
مامۆستاکانی منیش زۆر زۆر کەسی بەرێزن

2

هەندەک مامۆستا هەنە نازانی وشەی قوتابی یانی چی !
بەڵام هەندێک مامۆستاش هەنە وەکوو دوو برانە لەگەڵ قوتابیەکانیان ..
مامۆستاکانی منیش زۆر زۆر کەسی بەرێزن

1

پانزه‌ بنه‌ماى گرنگ بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ قوتابى



١- هانى قوتابیه‌که‌ت بده‌ کاتێک کارێکى چاک ئه‌نجام ده‌دات، رێگاى زیاترى بۆ رۆشن بکه‌وه‌.
٢- رێزى قوتابیه‌که‌ت بگره‌، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت رێزى تۆ بگرێت.
٣- به‌ گفتوگۆ و قسه‌ له‌گه‌ڵ کردن قوتابى فێربکه‌، کاتێک پێویستیه‌کى هه‌بوو داوا له‌ تۆ بکات، تۆش بۆى جێ به‌جێ بکه‌.
٤- هاوار به‌سه‌ر قوتابى دا مه‌که‌ و به‌سه‌ریدا هه‌ڵمه‌شاخه‌.
٥- به‌ شتێک قوتابى مه‌ترسێنه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ردا نیه‌ و ناتوانیت جێ به‌جێ ى بکه‌یت.
٦- هه‌میشه‌ کارى ئاسان و رێگاى ئاسان و پرسیارى ئاسان ئاراسته‌ى قوتابیه‌که‌ت بکه‌، خۆت له‌ شتى ئاڵۆز و گران به‌ دوور بگره‌.

٧- رێگا بۆ هاتنه‌ پێشه‌وه‌ى یه‌که‌ یه‌که‌ى قوتابیه‌کان خۆش بکه‌ ، هیچ کامێکیان پشت گوێ مه‌خه‌.

٨- هه‌میشه‌ رقت له‌ کرده‌وه‌ى ناشرین ببێته‌وه‌ نه‌ک که‌سه‌که‌ خۆى.
٩- به‌خۆشترین ناو بانگى قوتابیه‌که‌ت بکه‌.
١٠- لێبورده‌ییت زۆر بێت و سنورێکى فراوان بۆ قوتابیه‌که‌ت دابین بکه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌کانى چاک بکاته‌وه‌.
١١- هه‌میشه‌ وا سه‌یرى قوتابیه‌که‌ت بکه‌ که‌ به‌ توانا و به‌هێزه‌، گومانى خراپى بۆ هه‌ڵمه‌به‌سته‌.
١٢- قسه‌یه‌ک بۆ قوتابیه‌که‌ت مه‌که‌ که‌ خۆت به‌کرده‌وه‌ نه‌ت کردبێ، داواى فێربوونى شتێک له‌ قوتابى مه‌که‌ که‌ خۆت نایزانى.
١٣- به‌رده‌وام خۆشه‌ویستى و گرنگى پێدانى خۆت بۆ قوتابیان دووباره‌ بکه‌وه‌.
١٤- هه‌رگیز پشت له‌ ئامۆژگارى قوتابیان مه‌که‌، چونکه‌ قوتابى له‌ ئاو زیاتر پێویستى به‌ ئامۆژگارییه‌.
١٥- به‌ سه‌لام کردن و رووى خۆش یه‌که‌م چرکه‌ى رووبه‌روو بوونه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ قوتابى ده‌ست پێبکه‌.


http://www.kurdupload.com/images/S8uPOxD1316806441/61586860_134765773231240_806733_1757255544_n.jpg



                                                                     س : فةيس بووك