تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

كۆمپیوته‌ر كوشتی‌! كؤمبيتةر كةنجيك دةكوزيت

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌بێ‌ هیچ ناوبڕو پشوویه‌ك، یاری‌ كۆمپیوته‌ری‌ ده‌كرد، هاوڵاتییه‌كی‌ ئینگلیزی‌ دوای‌ ته‌واوبوونی‌ یارییه‌كه‌ی‌، گیانی له‌ده‌ستدا.

(چاریس ستانیفۆرز)ی‌ ته‌مه‌ن (20) ساڵ له‌به‌ریتانیا، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هاورێكانی‌ بۆ ماوه‌ی‌ (12) كاتژمێر سه‌رقاڵی‌ یاریكردن بووه‌ به‌كۆمپیوته‌ر، به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ پشوویه‌ك وه‌ربگرێت، دوای‌ ته‌واوبوونی‌ یارییه‌كه‌، له‌هۆش خۆی‌ چووه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

پاش ئه‌وه‌ی‌ پزیشكه‌كان شیكارییان بۆ ته‌رمه‌كه‌ی‌ كردووه‌، به‌خێزانه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر جووڵه‌ی‌ نه‌كردووه‌، ئه‌و ده‌مارانه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌جووڵه‌كردنه‌وه‌ له‌كار وه‌ستان، ئه‌وه‌ش هۆكاری‌ مردنه‌كه‌ی‌ چاریس بووه‌.

باوكی‌ چاریس باسی‌ له‌وه‌كردووه‌، هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووه‌ كوڕه‌كه‌یان به‌و هۆكاره‌ بمرێَت، چونكه‌ نه‌یده‌زانی‌ كۆمپیوته‌رو یارییه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ زیانبه‌خشن، به‌ڵكو زۆربه‌ی‌ كه‌س كۆمپیوته‌ر بۆ سه‌رقاڵبوونی‌ منداڵه‌كانیان به‌كارده‌هێنن، ئه‌وه‌ش زۆر نیگه‌رانی‌ كردوون، بۆیه‌ باوكی‌ چاریس داوای‌ له‌دایك‌و باوكان كردوه‌، چاودێری‌ منداڵه‌كانیان بكه‌ن‌و له‌و یارییه‌ كۆمپیوته‌رییانه‌ به‌دووریان بگرن

http://www.kurdupload.com/images/gF14Fso1316895073/69371862_100002084812602_390522_1392554752_n.jpg




                                                                س : فه‌یس بووك