سوپاستان ده‌که‌م
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » چه‌ند وێنه شعرێک بۆ ئه‌لبومی ئاشقان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاستان ده‌که‌م
[size=24]دەستت خۆش بیر زۆر جوانە بژیت[/size]
dast xosh
[center][size=24]جوانه ده سته‌كانت خۆش[/size][/center]
سوپاس مامۆستا شه‌یدا
[center][size=24]جوانه ده سته‌كانت خۆش[/size][/center]
[center][size=16]چه‌ند وێنه شعرێک بۆ ئه‌لبومی ئاشقان
1-- گوڵه‌کان ئه‌یانه‌وێ بتناسن
تا که‌مێك له جوانی خۆتیان پێبده‌ی.
ئاسمانیش ئه‌یه‌وێ بتناسێ
بۆئه‌وه‌ی بتکات به‌ئه‌ستێره‌یه‌کی خۆی..
2-- پرسیاره‌کانت ولات به ولات
به‌دوای ونبونی منا ئه‌گه‌رێن.
گهرسهرێ بکه‌ی به‌ماڵی ئه‌شقا
جێگا‌و شوێنی منت پێئه‌ڵێن ..
3-- گوڵه‌که‌م ئیتر مه‌ڵێ من ته‌نهام
رۆحی من ئێستا ، له‌ناو رۆحتایه .
منیش له‌مه‌ودوا ، هه‌رگیز غه‌ریب نیم
دڵی تۆ بۆمن وه‌ک ولات وایه..
4-- من دڵ و ، رۆحم به‌تۆ سپاردوه
ئه‌ی تۆ ، من به‌چی ئه‌سپێری.
تاکه‌ی ئه‌بێ چاوهروانبم
که‌ی تهنهایتم بۆ ئه‌نێری..
5-- باسی چی ئه‌که‌ی باسی دڵ مه‌که
پینکۆدی دڵمم له‌بیر چۆته‌وه.
سه‌د ده‌رگای پۆڵای له‌سه‌ر داخرواوهو
ته‌نها به‌ده‌ستی تۆ ئه‌کرێته‌وه ..
6- جاران دره‌ختێکی زه‌ردی پایز بووم
به‌هاری ئه‌شقت سه‌وزی کردمه‌وه.
به‌ڵێن بێت منیش تا لهژیانابم
ته‌نها ، ته‌نهایی تۆبنوسمهوه ..
7-- ناسکترین وشه له شعرەکانما
ناوی تۆی گوڵە خواش ئه‌یزانێ.
گه‌وره‌ترین سوێندم به ئه‌شقی تۆیه
که‌چێ ئه‌شقی تۆش من ئه‌سوتێنێ ..
8-- تۆ لێوی ته‌ڕی باران و
من هه‌ناسه‌ی گه‌رمی هه‌ورم .
ئه‌ترسم به‌دیار چاوه‌روانی تۆوه
به‌رگه نه‌گرم و ، له غوربه‌ت بمرم ..
9-- نامه‌یه‌کم به‌ڕێوه‌یه
شعرێکی پڕ غوربه‌تی بۆتهێناوه.
ئه‌وشه‌و به‌خه‌ون له‌لای تۆ بوم
دلم له ژوره‌که‌ت به‌جێماوه ..
10 -- ئازیزه‌که‌م که‌میکی تر
بۆ فه‌رمانگه ئه‌که‌ویه رێ .
که جانتاکه‌ت کرده شانت
ئاگادار به دڵی منت له‌بیر نه‌چێ..
نوسینی .. جه‌وهه‌ر میراوده‌لی[/size][/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » چه‌ند وێنه شعرێک بۆ ئه‌لبومی ئاشقان » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]