[size=24]ماندونه‌بی[/size]
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » له پێغه‌مبه‌رى خوا نوح (علیه‌السلام)فێرى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ببه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=24]ماندونه‌بی[/size]
له پێغه‌مبه‌رى خوا نوح (علیه‌السلام)فێرى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ببه
نوسه ر: احسان برهان ا‌لدین
وانه‌ى یه‌كه‌م: با كه‌شتییه‌كه به‌جێت نه‌هێڵێت:
ههركىَ له‌م كه‌شتییه‌دا ئه‌م هاورِێتییه له‌ده‌ست بدات ، بێگومان لافاو رِایدهماڵێت ، ئایا خۆت فریامان ده‌خه‌یت؟(قال ساوى............المغرقین)هود/43
وانه‌ى دووه‌م:یادت نه‌چێت ئێمه هه‌موومان له‌سه‌ر یه‌ك كه‌شتین:
ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى یه‌ك ئامانج و یه‌ك بیروبۆچوونن له یه‌ك جێگه‌دا ، پیویسته وابیر بكه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ى بۆ تۆ زیانبه‌خشه بۆ منیش زیانبه‌خشه ، ئه‌وه‌شى بۆ تۆ سوود به‌خشه بۆ منیش هه‌روایه ،هه‌ره‌وه‌زى پێویسته ، هیچ قه‌ره‌بووى كاركردن وه‌كو یه‌ك تیم ناكاته‌وه ، هه‌میشه ئه‌وه له به‌ر چاو بگره كه تۆ له‌م كه‌شتییه‌دا له گهڵمانى.
وانه‌ى سێیه‌م:رِهخنهو گاڵته‌پێكردن با كارت تێنه‌كه‌ن و پهكتبخهن، به‌ڵكو هه‌ڵسه به ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌ى كه پێت سپێردراوه ، ئه‌گه‌ر نوح سه‌لامى خواى لێبێت به هۆى رِهخنهو گاڵتهجارِى خه‌ڵكه‌وه له درووستكردنى كه‌شتییه‌كه رِابوهستایه ، ئێمه تاكو ئهمرِۆ پاش تێپهرِبوونى هه‌زاران ساڵ باسى ئه‌و موعجیزه‌مان نه‌ده‌كرد.( وكلما مر ........................كما تسخرون)هود38.
رِهخنهى رِووخێنهر با ساردت نه‌كاته‌وه له به‌جێگه‌یاندنى ئه‌و ئه‌ركه‌ى كه له‌سه‌ر شانته ، بهلاَم بیر له حاڵى ئه‌و كه‌سه بكه‌ره‌وه كه ئهمرِۆ گاڵته‌ت پىَ ده‌كات ، پاش ماوه‌یه‌ك كاتێك به ئامانج ده‌گه‌یت هه‌ڵوێستى چۆن ده‌بێت ؟ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌م كاره له نێوان تۆ‌و ئه‌واندا نییه ، به‌ڵكو....له نێوان تۆ‌و خواى په‌روه‌ردگاردایه.
وانه‌ى چواره‌م:له یادت نه‌چێت ئه‌م كه‌شتییه له لایه‌ن خه‌ڵكى كارامهوپسپۆرِهوه درووست نه‌كراوه:
شتێكى سه‌رنج رِاكێشه كه كه‌شتى تایتانیك له لایه‌ن چاكترین خه‌ڵكى كارامه‌و پسپۆرِهوه درووست كرابوو ، به‌ڵام له یه‌كه‌مین گه‌شتیدا نوقمى ده‌ریا بوو! بهلاَم كه‌شتییه‌كه‌ى نوح سه‌لامى خواى لێبێت كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكى ناپسپۆرهوه له‌و بوارده‌دا درووست كرابوو به‌رگه‌ى گرت به ئاملنجى خۆى گه‌یشت ، ئه‌وانه نیه‌تیان بۆ خوا پاك كردبوویه‌وه و كاره‌كه‌شیان به دڵسۆزى ده‌كرد ....بهلاَم ئایا ئێمه‌ى موسوڵمانان به دڵسۆزى و لێبرِاوهیى كاره‌كانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین؟
وانه‌ى پێنجه‌م:له پێناو سه‌لامه‌تى خۆتدا هاوه‌ڵى باش هه‌ڵبژێره:
هه‌ڵبژاردنى هاورِىَ له گه‌شتدا مه‌سه‌له‌یه‌كى گرنگ وكاریگه‌ره، له‌وانه‌یه بكه‌ویت و ئه‌و رِاستت بكاته‌وه ، له‌وانه‌یه مه‌سه‌له‌یه‌كت لىَ تێكه‌ڵ بێت و ئه‌و ئامۆژگارى ئاراسته‌ى باشت بكات ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ كێشهیهكیشت نه‌بێت ده‌بیته هاوده‌مى و ده‌بێته هاوده‌مت.(حتى اژا ........الا قلیل)هود40.
وانه‌ى پێنجه‌م: پلاندانان بۆ داهاتوو:
كاتێك سه‌رگه‌وره‌مان نوح سه‌لامى خواى لێبێت له‌گه‌ڵ هاوهلاَنیدا خه‌ریكى درووستكردنى كه‌شتییه‌كه بوون باران ده‌ستى پێنه‌كردبوو، بهلاَم ئه‌وان گوێرِایهڵى فه‌رمانى خوایى بوون و دڵنیاش بوون له‌وه‌ى باران و لافاو بهرِێوهیه و كه‌شتییه‌كه‌شیان رِزگاریان ده‌كات. ئه‌گه‌ر تۆش له داهاتوو و لهرِێگهى رِزگاربوون دڵنیایت و نه‌تتوانى پلانێك دابنه‌یت ، بىَ ئومێد مه‌به ، رِێگه چاره‌ى ئه‌وه‌ت هه‌یه كه هاوبه‌شیى كه‌سێك بكه‌یت له پلانه‌كه‌یدا، به‌ڵام له پێش ئه‌وه‌دا له ئامانجه‌كه‌ى هاوبه‌ش به.
وانه‌ى حه‌وته‌م:با گێژهلوكهو گه‌رده‌لوول بىَ تاقه‌تت نه‌كه‌ن:
تۆ له كه‌شتییه‌كه‌دا بێگومان تووشى رِهشهبا و گێژه‌لووكه ده‌بیتت ، ئه‌وه شتێكى ئاساییه ، مه‌ترسه‌و خه‌مبار مه‌به و با وره‌ت دانه‌به‌زێت ، چونكه تۆ له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌ى.(وقال اركبو............................رحیم)هود41.
(قیل یا نوح...........................................الیم)
وانه‌ى هه‌شته‌م:ته‌مه‌ن گرنگ نییه ، گرنگ ئه‌وه‌یه چى پێشكه‌ش ده‌كه‌یت و رِۆڵت چى ده‌بێت؟
نوح سه‌لامى خواى لێبێت به پیرى خه‌ریكى درووستكردنى كه‌شتییه‌كه بوو....تۆ ته‌نها ته‌ندرووستى وهێزى خۆت بپارێزه، له‌وانه‌یه له‌ته‌مه‌نى شه‌ست ساڵیدا كه‌سێك داواى كارێكى مه‌زنت لىَ بكات ، له‌و كاته زۆر شانازى به‌شدار بوون ده‌كه‌یت له جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌ر له دووره‌وه ته‌ماشا بكه‌یت.
وانه‌ى نۆیه‌م:سه‌ركه‌وتن له نێوان شهوورِۆژێكدا به‌ده‌ست نایه‌ت:
شوێنكه‌وتوانى نوح سه‌لامى خواى لێبێت بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر سه‌رقاڵى درووستكردنى كه‌شتییه‌كه بوون تاكو بووه به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ك سه‌ده‌كان بیگرنه‌وه ، ده تۆیش خۆرِاگربه به‌ڵكو به‌رهه‌مى كاره‌كانت - ئه‌گه‌ر پاش ماوه‌یه‌كیش بێت- به‌یارمه‌تى خواى باڵا ده‌ست بدووریتهوه.
وانه‌ى ده‌یه‌م:ئه‌گه‌ر ماندوو بوویت پشوویه‌ك بده:
ئه‌گه‌ر له‌كاتێكدا هههستت به فشارى ده‌روونى كرد، هیچ عه‌یبى تییه پشوویه‌ك بده‌یت ، چونكه ئادهمیزادیكیت وا درووستكراوى ، كه‌شتییه‌كه هه‌روه‌ك چۆن بوونه‌وه‌رى خێراى تێدایه ، به‌هه‌مان شێوه بوونه‌وه‌رى خاوى ، هه‌موو جارێك خێرایى و په‌له‌كردن مه‌رج نییه ،ئه‌گه‌ر چى هه‌ندێك مه‌سه‌له هه‌یه پێویسن به په‌له‌كردن ده‌كات ، بهلاَم له هه‌مان كاتدا ههندیكَ مه‌سه‌له‌ى تر هه‌یه به سرووشتى خۆى كاتێكى زۆرى ده‌وێت بۆ رِاپهرِاندنى ، ئه‌گه‌ر وابوایه نوێژى كورت و به‌په‌له چاكتر ده‌بوو له نوێژى له‌سه‌ر خوّو درێژ!ئیشى له‌سه‌ر خۆ له‌وانه‌یه وردتر و قووڵتر و هێمن تر بێت ، بۆیه هه‌میشه په‌له كردن مه‌كه به‌رنامه‌ى خۆت بۆ هه‌موو فرمانێك ، هه‌ندێ په‌له كردن خودى ئه‌و كاره‌ى كه په‌له‌ى بۆ كراوه تێكى ده‌دات.
وانه‌ى یانزه‌یه‌م:ئایا ئامانجێكت هه‌یه؟ كه‌واته كارى بۆ بكه تاكو ده‌توانیت:
سه‌رگه‌وره‌مان نوح علیه السلام 950 ساڵ پێش هاتنى لافاوه‌كه بانگه‌وازى بۆ ئایینى خوا ده‌كرد ، بىَ ئه‌وه‌ى له درێژایى ئه‌م ساڵانه‌دا تووشى بىَ ئومێدى و وره رِووخان ببێت! با سه‌رنج بدین ئاسان نییه ده سه‌ده كاركردن له پێناوى مه‌به‌ست و په‌یامێكدا سه‌رئه‌نجامیش ته‌نها 12 كه‌س باوهرِى پێهێنا ، به‌ڵام جارى واهه‌یه ئێمه ماوه‌یه‌كى كه‌م بۆ مه‌ستێك كادهكهین ، ئه‌گه‌ر به‌رووبوومى باشى نه‌بێت یان كه‌م بێت به‌رهه‌مه‌كه‌ى بێزار ده‌بین و ده‌ستبه‌ردارى ده‌بین، بۆیه پشوو درێژ به و ت دواههناسهت به‌رده‌وام له سه‌ر كاركردن بۆ ئامانجى پیرۆز و....بیرت نه‌چێت:ئه‌وه كارێكه له نێوان تۆ‌و خواى گه‌وره.
وانه‌ى دوانزه‌یه‌م:گرنگ زۆریى نییه ،گرنگ رِاستى رِێبازه:
سه‌ركه‌وتن سه‌ركه‌وتنى رِێبازه نه‌ك كه‌سه‌كان ، په‌ندیش له زۆری‌دا نییه ، به‌ڵكو له خودى رِێبازهكهدایه كه كه‌سه‌كان هه‌ڵیده‌گرن ، ئیتر ئایا كه‌م بن یان زۆر ، ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ى سه‌ر كه‌شتییه‌كه خواى گه‌وره كردنى به سه‌ره‌تاى مرۆڤایتى له‌سه‌ر زه‌ویدا چونكه بۆ رِێبازێكى خوایى رِاست كاریان ده‌كرد.
)ئه‌م بابه‌ته له گۆڤارى بره‌و بڵاوبووته‌وه).
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » له پێغه‌مبه‌رى خوا نوح (علیه‌السلام)فێرى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ببه » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]