تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » بلوێر » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

عاشت ایدیك
ده‌ستت خۆش

1

[size=24]بلوێر
ده نگێكي خۆش و هه ست بزوێن

خۆش وه ك خوره ي چومي لاوين

ده نگێكي خه فه ت سووتێنه

ئاهنگێكي شادي هێنه

گوێم لێ يه به ڵام لێم دووره

هه ركه سێ بي بيسێ مه سرووره

چيه ئه وده نگه پڕ جۆشه

پياو مه ست ده كا هێند خۆشه

وه ك من ده ستي كرد به ناڵه

بلوێره كردي به گاڵه

شمشاڵ نيه پيم قاللوره

شوان پێي لێ ده دا باللوره

له سه ر ئه وكێوه ئه سته مه

لێ ده دا شوانه بێ خه مه

له گه ڵ ده نگي كه وتێكه ڵه

ئاورێكي بێ دووكه ڵه

هه ركاتێ تێي توڕێنێ

جه رگ ودڵان ده سووتێنێ

له گه ڵ ده نگي مه ڕ وبێري

تێكه ڵه‌ ده نگي بلوێري

نێوڕۆ  هێواره وكێشتانان

لێ ده دا لاوك وحه يرانان

بڵێن ( ئه فزار ) ده ڵێ شوانه

خَۆش بن ئه وده ست وپه نجانه

زوو زوو هه واكان بگوڕ ێ

جه رگم خوێني لێ ده چۆڕێ

دووچاوم نابينێ كوێرم

به ڵام هۆگري بلوێرم

بۆم لێ ده لێم بێته پێشي

جه رگم بۆبلوێرێ دێشێ

بۆم لێ ده هه تاكووماوم

هه تا خه وده چێته چاوم

چي ده بێ دوايي نازانم

كه ي پسێ دواي ژيانم

ئه وينداري وه وبلوێره م

كوڕي ئه وشاخ وهه ڵدێره م

هه زار خۆزگه ئه ميش شوان بام

له شاخ وكێو و كوێستان بام

جێگام سه ر چۆم و كاني با

به ڵام بلوێرم زاني با

ئيستا كه بلوێر نازانم

شوانه گيان قه زات له گيانم

ئه تۆ بۆم لێ ده بلوێرێ

به تا يبه ت كاتي هاوێرێ

بلوێرت خۆشه ماڵ ئاوا

له گه ڵ ده نگي به رخه ساوا

له وبه نده ن وكه ژ كێوه

په نجه ت له بلوێر ببزێوه

شوانه بلوێرت كون كونه

ده ڵه ي جه رگ ودڵي منه

لاوژه وقه تاروگوراني

بۆم لێ ده هه تا ده تواني

كوێرم ونابينێ چاوم

ره ش بووه وه ك ماسي هه ناوم

له بۆ ساتي بلوێري تۆ

بۆم لێده مه مكه ره نجه ڕۆ

نه ختێ بۆم لێ ده بلوێر

شاد كه مني نه خوش وكوێر[/size]

یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » بلوێر » وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌