زورسوباس
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ئه وينداري سروه » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زورسوباس
دهست خۆش
[size=24]ئه وينداري سروه
سروه گيان ئارامي دڵان
ئاوي زوڵاڵي بن گوڵان
دڵ به تۆ ده گه شيته وه
گوڵي تێدا ده ڕوێته وه
ڕاستي گوواري به خێري
كه سێ دڵت پێ بسپێري
تيژ تێ نه په ڕێ به پڕتاو
به وردي بتخاته به رچاو
دێردێر بتخوێنێته وه
تا بكرێ بتدوێنێته وه
له خوێندنت دور نه كه وي
خه تت له چاوا نه كه وي
چ ژێ يا كوردي سۆراني
بتخوێنێته وه به جوانێ
ئه شێ كورديت لێ فێرببێ
له ده وڵه مه نديت تێر ببێ
نه ك وه ك مني جگه ر سوتاو
ئه وينداري سروه ي ته واو
له به ر نه بوني دوو چاوان
هه ڵ كوشێ جه رگ و هه ناوان
وه كو ماسي له نێو ئاوبێ
ده روني ڕه ش هه لگه ڕاوبێ
كه سي نه بێ بۆمي وه خوێني
سروه چي تێدابوو دۆيني
يان له مه ولا چي ده نوسي
ده لين كوێره زۆر ده پرسي
تا دوا ڕۆژي كاتي مردن
تۆقي كوێريم چۆته گه ردن
ئه وڕۆ و دۆيني وپار پێرار
بۆته پرسين به شي(ئه فزار)[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » ئه وينداري سروه » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]