تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

جزاك الله‌ خیرا

1

[size=24]------------

به‌ندایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌


وعَنْ أبي هُرَيْرَةَ عبد الرحمن بن صخر رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قال، قال رَسُول اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم: إن اللَّه تعالى لا ينظر إِلَى أجسامكم ولا إِلَى صوركم، ولكن ينظر إِلَى قلوبكم. رواه مسلم
له‌ ئه‌بو هوره‌یره‌وه‌ خوا لێی ڕازی بێت وتی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی:[به‌ڕاستی خوا نه‌ سه‌یری لاشه‌تان ده‌كات و نه‌ سه‌یری وێنه ‌و شێوه‌شتان، به‌ڵكوو سه‌یری دڵه‌كانتان ده‌كات] مسلم ڕیوایه‌تی كردووه‌.
١- ئه‌وه‌ی لای خوا به‌هه‌ند گیراوه‌ لاشه‌ و شێوه ‌و باڵای مرۆڤ نییه‌، به‌ڵكوو ناو دڵ و ده‌روونێتی.
٢- خوا سه‌یری پشت و نه‌سه‌بت ناكات به‌رزه‌ یان نزم، خاوه‌ن سامانی یان نه‌دار، لاشه‌ت گه‌وره‌یه‌ یان لاواز، له‌شساغیت یان ناساغ، جوانی یان ناشیرین، به‌ڵكوو سه‌یری دڵت ده‌كات بێخه‌وش و پڕته‌قوا و دڵسۆزییه‌ یان وێرانه ‌و بێكه‌ڵكه‌.
٣- هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان خوا و به‌نده‌كانیدا نییه‌ ته‌نها به‌ ته‌قوا و خواناسی نه‌بێت.
٤- كرده‌وه‌كان به‌ نییه‌تن؛ چه‌ند كه‌س هه‌بوو كه‌ به‌ڕوواڵه‌ت باش و چاك دیار بووه‌ به‌ڵام كاتێك نییه‌تی له‌سه‌ر خراپه ‌و ناڕه‌وا دامه‌زراوه‌، كاره‌كانی پووچ بۆته‌وه ‌و لێی وه‌رنه‌گیراوه‌.
٥- ئه‌گه‌ر دڵ و ده‌روون و ناوه‌وه‌ت پاك و دڵسۆز بوو، كرده‌وه‌كانیشت له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجام دا، ئه‌وه‌ كۆی كاری خێرت له‌ خۆتدا كۆ كردۆته‌وه‌.
٦- مرۆڤ پێوسته‌ له‌سه‌ری كه‌ زۆر گرنگی بدات به‌‌ چاككردن و پاككردنه‌وه‌ی نییه‌تی، دڵ و ده‌روونی چاك بكات و هیچ جۆره‌ گومان و دوودڵییه‌ك نه‌هێڵێته‌وه‌ له‌ دڵیدا.
٧- بیر بكه‌ره‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچیی خوات كرد خه‌ڵكی فریات ناكه‌ون، له‌ سزای خوا ده‌ربازت ناكه‌ن، وه‌ ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵیشت كرد پاداشت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ خۆته‌.[/size]