تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

7

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش[/size]

6

دةس خؤش براكةم بؤ ئةم هةوالة زنجيرةيةكى خؤشة بةراستى

5

[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش[/size]

4

زورسوباس هاوريان

3

توخوا کاك یاسین ئه‌وه‌ پرسیاره‌ ده‌که‌ی
ده‌ڵێ سالێک به‌سه‌ر وێنه‌ گرتنه‌که‌ی داده‌روا
که‌واته‌ سالی 2010 له‌گه‌ل رێزم
ده‌ست خۆش کاك گۆران
وه‌ڵا له‌ مێژه‌ چاوه‌رێی گه‌رده‌لولین

2

201/10/16

ببورە مەبەستت لەم بەروارە کەیە

1

[size=24]
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 201/10/16 ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، ئێستا چه‌ند رۆژێكی ماوه‌ ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى وێنه‌گرتنی زنجیره‌ درامای (گه‌رده‌لوول) دا تێپه‌ڕێت، له‌وبایه‌وه‌ (جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌) ده‌رهێنه‌ری ئه‌و زنجیره‌ درامایه‌ دوای ساڵێك به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر وێنه‌گرتنی، تیشكی خسته‌ سه‌ر كاره‌كانیان له‌ ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌داو دوایین چالاكییه‌كانیانی خسته‌ڕوو.
زه‌نگه‌نه‌ وتی: به‌ر له‌ ده‌ستپێكی ده‌ستبه‌كاربوونمان له‌ وێنه‌گرتنی گه‌رده‌لوول ده‌ستمانكرد به‌ ئاماده‌كارییه‌كان‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كه‌ناڵی ئاسمانی (كوردسات) هه‌موو كارێكیان بۆ ئاماده‌كاریی وێنه‌گرتنی خسته‌ ئه‌ستۆی خۆیان‌و ئیتر ڕوومانكرده‌ شاره‌كان‌و ناوچه‌ جیاجیاكانی كوردستان به‌و پێیه‌ی گه‌رده‌لوول له‌ به‌شی سێیه‌م دا ده‌بێت هه‌موو چین‌و توێژو شێوه‌زارو شارو شارۆچكه‌و ناوچه‌كانی كوردستان بگرێته‌وه‌، بۆیه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هونه‌رمه‌ندانی هه‌موو شاره‌كانی كوردستان ده‌ستنیشانكران‌و سه‌ره‌نجام دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌ ته‌كنیكی‌و كارگێڕییه‌كان رۆژی 2010/10/16 له‌ گوندى (كه‌ناروێ) له‌ شارباژێڕ گه‌رده‌لوول پێینایه‌ قۆناغی وێنه‌گرتن.
ئیتر رۆژ دوای رۆژ به‌گوڕترو چاكتر كاریكردو هونه‌رمه‌ندان به‌گیانێكی به‌رزو عه‌شقێكی گه‌وره‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌رده‌لوول كاریانكردووه‌و به‌رده‌وام بوون، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین ناوچه‌ وێنه‌گیراون‌و دیمه‌نه‌كانی شاری سلێمانی به‌شی زۆری لۆكه‌یشنه‌كانی وه‌رگیراوه‌ ته‌نیا لۆكه‌یشنه‌كانی نێو زانكۆ ماوه‌ كاتێك ئه‌و زانكۆیه‌ له‌ ساڵی 1981 ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ شاری هه‌ولێرو هه‌روه‌ها شاری كه‌ركوك‌و به‌شێكی زۆرو ناوچه‌ی گه‌رمیانیش به‌ته‌واوی وێنه‌گیراوه‌و جگه‌ له‌چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیاو گوندو دێهاتی تر.
جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ زیاتر باسی له‌سه‌ر كردو ئاشكرایكرد: له‌ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك دا كه‌ ڕوومانتێكردووه‌ بۆ وێنه‌ گرتن خه‌ڵك به‌وپه‌ڕی گه‌رموگوڕیه‌وه‌ پێشوازیان لێكردووین‌و په‌رۆش بوون بۆ ئه‌و درامایه‌ چونكه‌ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان گه‌رده‌لوول به‌ هی خۆی ده‌زانێت‌و گوزارشت له‌ هه‌موو كوردێك ده‌كات.
وتیشی: له‌ڕووی كێشه‌و گرفته‌وه‌ بێگومان هیچ كارێك بێ كه‌موكوڕی نابێت‌و گرفت دێته‌ پێش، به‌ڵام به‌باشی ده‌ڕوات‌و ده‌توانین به‌سه‌ریدا زاڵبین.
جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ باسی له‌ شاری هه‌ولێر كردو وتی: دوای ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێك سه‌ره‌نجام گه‌رده‌لوول گه‌یشته‌ هه‌ولێرو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ روومانكرده‌ ناوچه‌ی هیران‌و نازه‌نین لۆكه‌یشنه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌مان ته‌واوكردو به‌نیازیشین بچینه‌ ناو شاری هه‌ولێرو دیمه‌نه‌كانی ناو شار وه‌ربگرین‌و خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 1983 ش تۆمارده‌كه‌ین‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی گه‌رده‌لوول له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كانمان بۆ شاره‌كان، سه‌ردانی شاری هه‌ولێرمان كردو له‌ هۆڵی (میدیا) پێشوازیمان له‌ گه‌نجان‌و جه‌ماوه‌ری شاره‌كه‌ كرد كه‌ به‌ڕاستی به‌ شێوه‌یه‌ك بوو هۆڵه‌كه‌ به‌ته‌واوی پڕببوو له‌ جه‌ماوه‌رو گڕوتینێكی گه‌وره‌ی به‌من به‌خشی.
خه‌ڵك به‌وپه‌ڕی په‌رۆشییه‌وه‌ ئاماده‌ی بوبوون بۆیه‌ ئێمه‌ ژماره‌ی مۆبایل‌و هه‌روه‌ها وێنه‌ی هه‌ریه‌كه‌یانمان وه‌رگرتووه‌و به‌نیازیشین له‌ دیمه‌نه‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ین‌و به‌شدارییان پێبكه‌ین.
ده‌رهێنه‌ر تیشكی خسته‌سه‌ر كاره‌كانیان له‌ داهاتووداو وتی: تائێستا به‌ڕێژه‌ی %65 به‌ره‌وسه‌ر كاره‌كانمان له‌ گه‌رده‌لوول كردووه‌، به‌رنامه‌كانی داهاتووشمان دوای ته‌واوكردنی شاری هه‌ولێر بریتی ده‌بێت له‌ هه‌ندێك دیمه‌ن له‌ شاری كه‌ركوك‌و هه‌روه‌ها كۆیه‌و قه‌ڵادزێ‌و رانیه‌و چۆمان‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش‌و به‌نیازیشین رووبكه‌ینه‌ چه‌ندین شوێنی تر وه‌كو وه‌رگرتنی لۆكه‌یشنه‌كان له‌ شاری به‌غدا.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد گه‌رده‌لوولی به‌شی سێیه‌م 60 ئه‌ڵقه‌ له‌خۆده‌گرێت‌و سه‌رجه‌م دیمه‌نه‌كان باس له‌ ڕووداوه‌كانی ساڵانی 1978 تاوه‌كو 1983 له‌ كوردستان ده‌كات‌و له‌ ماوه‌یه‌كی تردا چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی گه‌رده‌لوول بن.
زنجیره‌ درامای گه‌رده‌لوول دوای ئه‌وه‌ی دوو به‌شی یه‌كله‌دوای یه‌كی له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات به‌رهه‌مهێنرا، جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ئاشنای بوون‌و هه‌وادارێكی زۆری بۆخۆی راكێشا له‌ ئێستاشدا به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لوول كه‌ ماوه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر وێنه‌گرتنی دا تێپه‌ڕده‌بێت، زۆرینه‌ی ئه‌و درامایه‌ وێنه‌گیراوه‌و به‌ره‌و كۆتاییهاتن به‌ وێنه‌ گرتنی لۆكه‌یشنه‌كان هه‌نگاوده‌نێت‌و هه‌وادارانیشی له‌ چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی ئه‌و درامایه‌دان كه‌ رووداوه‌كانی گوزارشت له‌ ڕاستی ده‌كه‌ن  باس له‌ ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات كه‌ به‌ده‌ست ڕژێمی دیكتاتۆره‌وه‌ چه‌شتوویه‌تی‌و هاوكات خه‌بات‌و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌‌و خه‌ڵكی كوردستان ده‌گێڕێته‌وه‌و له‌ پاڵ ئه‌وانه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌وكاته‌ ده‌خاته‌ڕوو.






[/size]