[size=16]چه‌ند لێک دانه‌وه‌یه‌ک بۆ ده‌رخستنی نهێنی خۆشه‌ویستی..
چه‌ند گۆرانکارییه‌ک دێت به‌سه‌ر ژیانمان دا بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بکه‌ین،چه‌نده‌ها جار به‌دوایدا گه‌راوین بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌یه‌کی زانستی بۆ بدۆزینه‌وه،له‌سه‌ره‌تای هه‌موو گۆرانه‌کانه‌وه یاخود هه‌ندێ جار پێی ده‌وترێت خۆشه‌ویستی له‌یه‌که‌م بینینه‌وه...
ئه‌م حاڵه‌ته له کاتێکدا رووئه‌دات کاتێک چاوت ئه‌که‌وێته سه‌ر که‌سێک و به‌یه‌کێک له سیفه‌ته‌کانی سورئه‌مێنیت هه‌ندێ جار پێکه‌نینه،سه‌یرکردنه،جوانی،قژ،باڵا..
یه‌که‌م لێکدانه‌وه‌ی زانستی بۆ ئه‌م حاڵه‌ته که هه‌موو کات توشی ئه‌بین ..گه‌شتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ده‌مو چاوی ئافره‌ت مێشکی پیاوان ئه‌جوڵێنێت که چالاکی ده‌دات به چه‌ند باشێکی دیاری کراو له مێشکی پیاودا کاتێ بیر له شێوه‌ی ئه‌و ئافره‌ته ده‌کاته‌وه له به‌رده‌میدایه جا ئه‌وه‌یان کاریگه‌ری جوانیه‌که‌یاتی یان هی ئه‌وه‌یه ئه‌و جوانیه‌ی هه‌رگیز له بیر‌و باوه‌ریدا نه‌بووه که بینیویه‌تی...
ده‌رکه‌وتووه ئه‌و پیاوانه‌ی که ده‌م و چاوی ئافره‌تێکیان به دڵ بووه ئاماده بوون هه‌رچی شتێکیان هه‌یه بیده‌ن به‌س جارێکی تر ئه‌و ده‌م و چاوه جوانه ببیننه‌وه،له‌کاتی تاقی کردنه‌وه‌که‌یا سه‌نته‌ری پزیشکی زانکۆی (دیوک)ی ئه‌مریکی رونی کرده‌وه له‌کاتی بینینی ئه‌و ده‌م و چاوه جوانه مێشکی پیاو له‌چه‌ند خانه‌یه‌کا چالاکی زیاد ده‌کا به‌ڵام له‌کاتی بینینی کچی ناشیرین چالاک نابێت...
ئایا خۆشه‌ویستی له‌یه‌که‌م بینین‌دا راسته یاخود نه؟؟
زانایانی ده‌رون ناسی ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی یه‌که‌م جار هه‌ستێکی خێرا دروست ده‌که‌ن له‌لایه ئافره‌ته‌وه که که‌سیک سه‌رنجی رائه‌کێشێت که پێشتر نه‌یبینیوه،وه وا بیر ده‌کاته‌وه که پیاوی خه‌ونه‌کانیه‌تی به‌ڵام هه‌موو کات راستی له چیرۆکه خه‌یاڵیه‌کان جیایه...
نوسه‌رێکی ئه‌مریکی (آریک جودعان)دوای ئه‌وه‌ی چاو پێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کرد له زانکۆکان که کوره‌کان وتیان له یه‌که‌م یه‌کتر بینین دا له نیوان کچ و کوردا که هه‌ندێک پێی ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی له یه‌که‌م یه‌کتر بینینه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره له زۆربه‌ی جاره‌کاندا، چونکه هه‌ریه‌که ئه‌یه‌وێ ئه‌و سیفه‌ته ی بخاته روو که که‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌یه‌وێت به‌ڵام دوای ئه‌وه له داهاتوو ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌وه هه‌مووی خه‌یالیکی جوان بووه چونکه له‌سه‌ر بنه‌مای جوانی بووه نه‌ک ناخی مرۆڤه‌کان ،که ئه‌مه‌ش ورده ورده ئه‌توێته‌وه...
خۆشه‌ویستی راسته‌قینه به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی زانایانی ده‌رون ناسی خۆشه‌ویستی یه‌که‌م بینین کاتێ راسته که به ناوه‌رۆکی که‌سه‌که رازی بیت هه‌ردوکیان یه‌کیان به دڵ بێت و یه‌ک بیر و راو خۆشه‌ویستی بگۆرنه‌وه که هه‌ست بکه‌ن بێ یه‌ک ناژین و هه‌ست به حه‌وانه‌وه و دڵ خۆشی بکه‌ن له سایه‌ی یه‌کدا[/size]