تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

10

سوپاس بۆ بەشداریت کاک بەختیار

9

شه‌ یدا نووسی:

[size=24]ده‌ سته‌ كانت خۆش كاك یاسین به‌ ڕأستی زۆر به‌ باته‌كه‌وه‌ ماندوبویت هه‌رسه‌ركه‌وتوبیت إن شاءالله[/size]

8

ياسين نووسی:

ده‌ سته‌ كانت خۆش كاك یاسین به‌ ڕأستی زۆر به‌ باته‌كه‌وه‌ ماندوبویت هه‌رسه‌ركه‌وتوبیت إن شاءالله

زۆر سوپاس کاک زریان

7

ده‌ سته‌ كانت خۆش كاك یاسین به‌ ڕأستی زۆر به‌ باته‌كه‌وه‌ ماندوبویت هه‌رسه‌ركه‌وتوبیت إن شاءالله

زۆر سوپاس کاک زریان

6

dast  xosh 
walla  mezhoyake jowaniyan habuwa
harchanda ha
mom naxwend

سوپاس بۆ تۆ

هەوڵبدە هەمووی بخوێنییەوە

5

ده‌ سته‌ كانت خۆش كاك یاسین به‌ ڕأستی زۆر به‌ باته‌كه‌وه‌ ماندوبویت هه‌رسه‌ركه‌وتوبیت إن شاءالله

4

dast  xosh 
walla  mezhoyake jowaniyan habuwa
harchanda ha
mom naxwend

3

زۆر سوپاس کاک شەیدا

2

[size=24]ده‌ سته‌ كانت خۆش كاك یاسین به‌ ڕأستی زۆر به‌ باته‌كه‌وه‌ ماندوبویت هه‌رسه‌ركه‌وتوبیت إن شاءالله[/size]

1

http://www.kurdupload.com/images/GUyE1318088211/Arsenal-Logo.png

[size=24]ڕیکۆردی یاریزانان[/size]

[size=24]“دەرکەوتنەکان”[/size]

کەم تەمەنترین یاریزانەکان کە بۆ ئاڕسیناڵ یارییان کردووە:
کەم تەمەنترین یاریزان کە بۆ تیمی یەکەمی یانەکە یاری کردووە: سیسک فابریگاس، لە تەمەنی ١٦ ساڵان و ١٧٧ ڕۆژ (دژی ڕۆسێرهام یونایتد لە جامی ئینگلتەرا، ٢٨/١٠/٢٠٠٣).
کەم تەمەنترین یاریزان کە لە خولی ناوخۆدا یاری کردبێت: جاک ویڵشێر، لە تەمەنی ١٦ ساڵی و ٢٥٦ ڕۆژ، (دژی بلاکبێرن ڕۆڤەرز، پرێمیێر لیگ، ١٣/٨/٢٠٠٨).
کەمتەمەنترین یاریزان لە خولەکانی ئەوروپا یاری کردبێت: جاک ویڵشێر، ١٦ ساڵان و ٣٢٩ ڕۆژیی (دژی دیناۆ کیێڤ، چامپیۆنس لیگ، ٢٥/١١/٢٠٠٨).
کەمتەمەنترین یاریزان لە جامی یانە پیشەگەرەکان یاری کردبێت: جاک ویڵشێر، ١٧ ساڵ و ٢ ڕۆژ ( پلیمۆس ئارگیل، ٣/١/٢٠٠٩).
http://www.kurdupload.com/images/6PlnhrR1318089076/Wilsher.jpg

[size=24]بەتەمەنترینەکان:[/size]
بەتەمەنترین یاریزان بۆ تیمی یەکەمی یانەکە یاری کردبێت: جۆک ڕوسێرفۆرد، ٤١ ساڵ و ١٥٩ ڕۆژ، (دژی مانچێستەر سیتی، خولی پلە یەکەکان، ٢٠/٣/١٩٢٦).
بەتەمەنترین یاریزان لە پرێمیێر لیگ: یێنز لێمان، ٤١ ساڵ و ١٥١ ڕۆژ ( دژی بلاکپووڵ، ١٠/٤/٢٠١١).
بەتەمەنترین یاریزان لە خولەکانی ئەوروپا: جۆن لوکیچ، ٣٩ ساڵ و ٣١١ ڕۆژ (دژی لازیۆ، چامپیۆنس لیگ، ١٧/١٠/٢٠٠٠).

[size=24]ڕیکۆردی زۆرترین بەشدارییەکانی یاریزانان:[/size]

١- داڤید ئۆلیاری، کۆماری ئێرلاند، ساڵانی نێوان ١٩٧٥ بۆ ١٩٩٣، کۆی گشتی یارییەکان: ٧٢٢ یاری، ژمارەی ئەو گۆڵانەی تۆماری کردووە: ١٤ گۆڵ.
٢- تۆنی ئادامز، ئینگلتەرا، ساڵانی نێوان ١٩٨٣ بۆ ٢٠٠٢، ژمارەی یارییەکانی: ٦٦٩ یاری، ٤٨ گۆڵی تۆمار کردووە.
٣- جۆرج ئارمسترۆنگ،  ئینگلتەرا، ساڵانی نێوان ١٩٦١ بۆ ١٩٧٧، کۆی گشتی یارییەکانی: ٦٢١ یاری، کۆی گشتیی گۆڵەکانی: ٦٨ گۆڵ.

زۆرترین بەشدارییەکانی یاریزانانێکی ئێستای یانەکە: ڕۆبین ڤان پێرسی، ٣٢٩ یاری، ١٠٠ گۆڵ، تاکو ٢٨/٩/٢٠١١.
http://www.kurdupload.com/images/Fd7tN4zK1318089476/van-persie3-415x539.jpg
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[size=24]گۆڵکەرەکان[/size]

[size=24]لە وەرزێکدا:[/size]
زۆرترین گۆڵ تۆمار کرابێت لە وەرزێکدا: تێد دراک بە ٤٤ گۆڵ، وەرزی (١٩٣٤-١٩٣٥).
زۆرترین گۆڵ لە خولی ناوخۆ لە وەرزێکدا: ٤٢ گۆڵ، تێد دراک، وەرزی (١٩٣٤-١٩٣٥).
زۆرترین گۆڵ لە پرێمیێر لیگ تۆمار کرابێت لە وەرزێکدا: ٣٠ گۆڵ لە لایەن تیێری هێنری، وەرزی (٢٠٠٣-٢٠٠٤).
http://www.kurdupload.com/images/DqaXf1318089327/Henry-02.jpg
[size=24]لە یەک یارییدا:[/size]
زۆرترین گۆڵ لە یەک یارییدا: ٧ گۆڵ، لە لایەن تێد دراک، دژی ئاستۆن ڤیلان، خولی یانە پلە یەکەکان، ١٤/١٢/١٩٣٥.
زۆرترین گۆڵ لە یەک یارییدا لە ناو یاریگای ئاڕسیناڵ: جاک لامبێرت بە ٥ گۆڵ، دژی شێفیێڵد یونایتد، خولی یانە پلە یەکەکان، ٢٤/١٢/١٩٣٢.
زۆرترین گۆڵ لە یەک یاری پرێمیێر لیگ-دا لە دەرەوەی یاریگای ئاڕسیناڵ: ئاندرێی ئەرشاڤین بە ٤ گۆڵ، بەرانبەر لیڤەرپووڵ، ٢١/٤/٢٠٠٩.
زۆرترین گۆڵ لە جامی یەکیەتیی ئینگلتەرا: ٤ گۆڵ، دوو یاریزان: [کڵیف باستیان (دژی داروێن، ٩/١/١٩٣٢]، [تێد دراک (دژ بێرنلی، ٢٠/٢/١٩٣٧)].
زۆرترین گۆڵ لە جامی ئینگلتەرا: ٤ گۆڵ لە لایەن خولیۆ باپتیستا، دژی لیڤەرپووڵ، ٩/١/٢٠٠٧.
زۆرترین گۆڵ لە خولەکانی ئەوروپا: ٤ گۆڵ لە لایەن ئالان سمیس، جامی یەکیەتیی ئەوروپای پێشوو(خولی ئەوروپای ئێستا)، دژی ئاوستریا ویێن، ١٨/٩/١٩٩١.
خێراترین گۆڵ: ١٣ چرکە لە لایەن ئالان سەندەرلاند، دژی لیڤەرپووڵ، جامی یەکیەتیی ئینگلتەرا، ٢٨/٤/١٩٨٠.
خێراترین گۆڵ لە یارییەکی پرێمیێر لیگ: ٣٧ چرکە لە لایەن مەڕوان چەماخ، دژی وۆڵڤەرهامپتۆن، ١٠/١١/٢٠١٠.

[size=24]بچووکترین و گەورەترین[/size]
بچووکترین گۆڵ تۆمارکەر: سیسک فابریگاس، ١٦ ساڵ و ٢١٢ ڕۆژ، بەرانبەر وۆڵڤەرهامپتۆن، جامی ئینگلتەرا، ٢/١٢/٢٠٠٣.
بچووکترین گۆڵ تۆمارکەر لە خولی ناوخۆ: سیسک فابریگاس، ١٧ ساڵ و ١١٣ ڕۆژ،بەرانبەر بلاکبێرن ڕۆڤەرز، پرێمیێر لیگ، ٢٥/٨/٢٠٠٤.
بچووکترین گۆڵ تۆمارکەر لە جامی یەکیەتیی ئینگلتەرا: کڵیف باستین، ١٧ ساڵ و ٣٠٣ ڕۆژ، بەرانبەر چێڵسی، ١١/١/١٩٣٠.
بچووکترین گۆڵ تۆمارکەر لە خولەکانی ئەوروپا: سیسک فابریگاس، ١٧ ساڵ و ٢١٧ گۆڵ، دژی ڕۆسێنبێرگ، چامپیۆنس لیگ، ٧/١٢/٢٠٠٤.
هاتریک (٣ گۆڵ) لە لایەن بچووکترین یاریزانەوە: جۆن ڕادفۆرد، ١٧ ساڵ و ٣١٥ ڕۆژ، بەرانبەر وۆڵڤەرهامپتۆن، خولی یانە پلە یەکەکان، ٢/١/١٩٦٥.
گەورەترین گۆڵ تۆمارکەر: جۆک ڕوسێرفۆرد، ٣٩ ساڵ و ٣٥٢ ڕۆژ، بەرانبەر شێفیێڵد یونایتد، خولی یانە پلە یەکەکان، ٢٠/٩/١٩٢٤.

[size=24]گۆڵکەرەکان لە مێژووی یانەکەدا:[/size]

١-تیێری هێنری، لە ١٩٩٩ تاکو ٢٠٠٧ بۆ ئاڕسیناڵ یاریکردووە. ٢٢٦ گۆڵی تۆمار کردووە لە ٣٦٩ یارییدا… ١٧٤ گۆڵی لە خولی ئینگلیزیی بووە، حەوت گۆڵ لە جامی یەکیەتیی ئینگلتەرا، دوو گۆڵ لە جامی ئینگلتەرا، ٤٢ گۆڵ لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکاندا. یەک گۆڵیش لە جامی قەڵغانی خێرخوازییدا.
٢-ئایان ڕایت، لە ١٩٩١ تاکو ١٩٩٩ بۆ ئاڕسیناڵ یاریکردووە.  ١٨٥ گۆڵی تۆمار کردووە لە ٢٨٨ یارییدا… ١٢٨ گۆڵی لە خولی ئینگلیزیی بووە، ١٢ گۆڵ لە جامی یەکیەتیی ئینگلتەرا، ٢٩ گۆڵ لە جامی ئینگلتەرا، ١٥ گۆڵ لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەکاندا. یەک گۆڵیش لە جامی قەڵغانی خێرخوازییدا.
٣- کلیف باستیان، لە ١٩٢٩ تاکو ١٩٤٧ بۆ ئاڕسیناڵ یاریکردووە.  ١٧٨ گۆڵی تۆمار کردووە لە ٢٩٦ یارییدا. ١٥٠ گۆڵی لە خولی ئینگلیزیی بووە، ٢٦ گۆڵی لە جامی یەکیەتیی ئینگلتەرا، دوو گۆڵیش لە جامی قەڵغانی خێرخوازییدا.

گۆڵکەری یەکەمی یانەکە کە ئێستا یاری بکات: ڕۆبین ڤان پێرسی بە ١٠٠ گۆڵ، لە ٢٣٩ یاری، تاکو ٢٨/٩/٢٠١١.

[size=24]گۆڵ دروستکردنەکان[/size]

زۆرترین گۆڵ دروستکردن لە پرێمیێر لیگ: ١٤٧ گۆڵ دروست کردن، لە لایەن دێنیس ىێرکامپ.
http://www.kurdupload.com/images/Cj0LJ1318089885/BERGKAMP_D_19950910_SF_R.jpg
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
[size=24]
یارییە نێودەوڵەتییەکان[/size]

زۆرترین ژمارەی یاری کە یاریزانێکی ئاڕسیناڵ بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئەنجامی دابێت : تیێری هێنری، ٨١ یاری بۆ فەڕەنسا ئەنجام داوە کاتێک لە ئاڕسیناڵ بووە.
زۆرترین ژمارەی یاری کە یاریزانێکی ئاڕسیناڵ بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئەنجامی دابێت: کێنی سانسۆم، ٧٧ یاری ئەنجام داوە بۆ ئینگلتەرا.
یەکەم یاریزانی ئاڕسیناڵ کە لە جامی جیهانیی یاری کردبێت: دەیڤ بۆوێن و جاک کێلسێی ( بۆ وێڵز و هەنگاریا، ٨/٦/١٩٥٨).
یەکەم یاریزانی ئاڕسیناڵ کە لە جامی جیهانیی بۆ ئینگلتەرا یاری کردبێت: گراهام ڕیکس و کێنی سانسۆم (دژی فەڕەنسا لە ١٦/٦/١٩٨٢).
یەکەم یاریزانانی ئاڕسیناڵ کە لە یاری کۆتاییی جامی جیهانیی بەشداری کردبێت: ئێمانوێل پێتیت و پاتریک ڤیێیرا (ئەمیان وەکو یاریزانی یەدەگ) بۆ فەڕەنسا دژی بەڕازیل، ١٢/٧/١٩٩٨.
یەکەم یاریزانانی ئاڕسیناڵ کە مێدالی جامی جیهانییان لە بەرۆک دابێت: ئێمانوێل پێتیت و پاتریک ڤیێیرا، جامی جیهانیی ١٩٩٨.
یەکەمین یاریزانانی ئاڕسیناڵ کە لە یاری کۆتاییی جامی وڵاتانی ئەوروپا بەشدارییان کرد بێت: کێنی سانسۆم و تۆنی ئادامز، بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، نیاڵ کوین (وەکو یاریزانی یەدەگ) بۆ هەڵبژاردەی کۆماری ئێرلاند لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەدا لە ١٢/٦/١٩٨٨.
یەکەمین یاریزانانی ئاڕسیناڵ کە مێداڵی جامی وڵاتانی ئەوروپایان وەرگرتبێت: ئێمانوێل پێتیت، پاتریک ڤیێیرا و تیێری هێنری ( هەموویان لە یۆرۆی ٢٠٠٠).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

[size=24]ڕیکۆردەکانی یانەکە[/size]

بردنەوەکان
زۆرترین بردنەوە لە یەک وەرزدا: ٢٩ بردنەوە لە کۆی ٤٢ یاری، خولی یانە پلە یەکەکان، ١٩٧٠-١٩٧١.
کەمترین بردنەوەکانی یانەکە لە یەک وەرزدا: ٣ بردنەوە لە کۆی ٣٨ یاری، خولی یانە پلە یەکەکان، ١٩١٢-١٩١٣.

دۆڕاندنەکان
زۆرترین دۆڕاندنەکان لە یەک وەرزدا: ٢٣ دۆڕاندن لە ٣٨ یارییدا، خولی یانە پلە یەکەکان، ١٩١٢-١٩١٣.
کەمترین دۆڕاندن لە یەک وەرزدا: ٠ (هیچ) دۆڕاندنێک لە کۆی ٣٨ یاری، پرێمیێر لیگ، ٢٠٠٣-٢٠٠٤.

گۆڵەکان
زۆرترین گۆڵ لە ئاڕسیناڵ تۆمار کرابێت لە یەک وەرزدا: ١٢٧ گۆڵ لە ٤٢ یارییدا، خولی یانە پلە یەکەکان، ١٩٣٠-١٩٣١.
کەمترین گۆڵ لە ئاڕسیناڵ تۆمار کرابێت لە یەک وەرزدا: ٢٦ گۆڵ لە ٣٨ یارییدا، خولی یانە پلە یەکەکان، ١٩١٢-١٩١٣.
زۆرترین گۆڵ لە ئاڕسیناڵ تۆمار کرابێت (لێیان کرابێت) لە یەک وەرزدا: ٨٦ گۆڵ لە ٤٢ یارییدا، خولی یانە پلە یەکەکان، وەرزەکانی ١٩٢٦-١٩٢٧ و ١٩٢٧-١٩٢٨.

خاڵەکان
زۆرترین خاڵ بەدەست هاتبێت لە خولی ناوخۆ لە یەک وەرز ( لە یاسای دوو خاڵ بۆ بردنەوەیەک): ٦٦ خاڵ لە ٤٢ یارییدا، خولی یانە پلە یەکەکان، ١٩٣٠-١٩٣١.
زۆرترین خاڵ بەدەست هاتبێت لە خولی ناوخۆ لە یەک وەرز (لە یاسای سێ خاڵ بۆ بردنەوەیەک): ٩٠ خاڵ لە ٣٨ یاری، ٢٠٠٣-٢٠٠٤.
کەمترین خاڵ وەدەست هاتبێت لە یەک وەرزدا (دوو خاڵ بۆ بردنەوەیەک): ١٨ خاڵ لە ٣٨ یاری، خولی یانە پلە یەکەکان، ١٩١٢-١٩١٣.
کەمترین خاڵ وەدەست هاتبێت لە یەک وەرزدا ( سێ خاڵ بۆ بردنەوەیەک): ٥١ خاڵ لە ٤٢ یاری، پرێمیێر لیگ، ١٩٩٤-١٩٩٥.

[size=24]یەکەمییەکان[/size]

یەکەم یاری لە مێژووی یانەکەدا: دژی ئێستێرن واندێرێرز، یاری دۆستانە، ١١/١٢/١٨٨٦، (٦-٠ براوە بوو).
یەکەم یاری لە جامی یەکیەتیی ئینگلتەرا: بەرانبەر لیندهورست، (١١-٠ براوە بوو)، ٥/١٠/١٨٨٩.
یەکەم یاری خولی ناوخۆ: بەرانبەر نیوکاسڵ یونایتد، خولی یانە پلە دووەکان، (٢-٢ یەکسان بوو)، ٢/٩/١٨٩٣.
یەکەم یاری لە خولی یانە پلە یەکەکان: بەرانبەر نیوکاسڵ یونایتد، ٣-٠ دۆڕا، ٣/٩/١٩٠٤.
یەکەم یاری لە هایبوری (یاریگای پێشووی ئاڕسیناڵ): بەرانبەر لێیسێستەر فۆس، خولی یانە پلە دووەکان، (٢-١ براوە بوو) ١٦/٩/١٩١٣.
یەکەم یاری لەسەر ئاستی ئەوروپا: بەرانبەر ستایڤنێت، جامی فایرس، (٧-١ براوە بوو)، ٢٥/٩/١٩٦٣.
یەکەم یاری لە جامی ئینگلتەرا: بەرانبەر گیلینگهام،(١-١ بوو) ١٣/٩/١٩٦٦.
یەکەم یاری لە یاریگای ئیماراتس: بەرانبەر ئایاکس ئامستردام، یاری دۆستانە، (٢-١ براوە بوو)، ٢٢/٧/٢٠٠٦.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

[size=24]ڕیکۆردی بردنەوەکان[/size]

بەپێی پاڵەوانیەتییەکان
ڕیکۆردی بردنەوەی خولی ناوخۆ: ١٢-٠ ، لەناو یاریگای خۆی، لۆوگبرۆو، خولی یانە پلە دووەکان، ١٢/٣/١٩٠٠.
ڕیکۆردی بردنەوەی جامی یەکیەتیی ئینگلتەرا: ١٢-٠، لەناوی یاریگای خۆی، بەرانبەر ئاشفۆرد یونایتد، ١٤/١٠/١٨٩٣.
ڕیکۆردی بردنەوە لە خولی پلە یەک: ٩-١، بەرانبەر گریمسبی تاون، ٢٨/١/١٩٣١.
ڕیکۆردی بردنەوە لە پرێمیێر لیگ: ٧-٠، دووجار، بەرانبەر ئێڤەرتۆن ١١/٥/٢٠٠٥ وە بەرانبەر میدڵبرۆ ١٤/١/٢٠٠٦.
ڕیکۆردی بردنەوە لە جامی ئینگلتەرا: ٧-٠، بەرانبەر لێدز یونایتد ٤/٩/١٩٧٩.
ڕیکۆردی بردنەوە لە ئەوروپا: ٧-٠، دووجار، بەرانبەر ستاندارد لیێگ، جامی ئەوروپا بۆ یانە پاڵەوانەکان ، ٣/١١/١٩٩٣. وە بەرانبەر سلاڤیا پراگ، چآمپپیۆنس لیگ، ٢٣/١٠/٢٠٠٧.
ڕیکۆردی بردنەوە لە کۆی دوو یاریی: ١٠-٠، بەرانبەر ستاندارد لیێگ، چامی ئەوروپا بۆ یانە پاڵەوانەکان، قۆناخی دووەم، ١٩٩٣-١٩٩٤.
ڕیکۆردی بردنەوە لە یاری دۆستانە: ٢٦-١، بەرانبەر پاریس، ٥/١٢/١٩٠٤.

بەپێی شوێن
ڕیکۆردی بردنەوە لە ناو یاریگای خۆی: ١٢-٠، بەرانبەر لۆوگبرۆو، خولی یانە پلە دووەکان، ١٢/٣/١٩٠٠. وە بەرانبەر ئاشفۆرد یونایتد لە ١٣/١٠/١٨٩٣.
ڕیکۆردی بردنەوە لە یاریگای هایبوری (یاریگای پێشووی ئاڕسیناڵ): ١١-١، بەرانبەر دراوێن، جامی یەکیەتیی ئینگلتەرا، ٩/١/١٩٣٢.
ڕیکۆردی بردنەوە لە ناو یاریگای ئیماراتس: ٧-٠، بەرانبەر سلاڤیا پراگ، چامپیۆنس لیگ، ٢٣/١٠/٢٠٠٧.
ڕیکۆردی بردنەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی: ٧-٠، بەرانبەر ستاندارد لیێگ، جامی ئەوروپا بۆ یانە پاڵەوانەکان، ٣/١١/١٩٩٣.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

[size=24]ڕیکۆردی دۆڕاندنەکان[/size]

بەپێی پاڵەوانیەتییەکان
ڕیکۆردی دۆڕاندن لە خولی ناوخۆ: ٠-٨، بەرانبەر لۆوگبرۆو، خولی پلە دووەکان، ١٢/١٢/١٨٩٦.
ڕیکۆردی دۆڕاندنەکان لە جامی یەکیەتیی ئینگلتەرا: ٠-٦، سێجار:بەرانبەر سەندەرلاند، ٢١/١/١٨٩٣. بەرانبەر دێربی کاونتی لە ٢٨/١/١٨٩٩. وە بەرانبەر وێست هام یونایتد لە ٥/١/١٩٤٦.
ڕیکۆردی دۆڕاندن لە خولی یانە پلە یەکەکان: ٠-٧، چوار جار: هەموو لەدەرەوەی یاریگای خۆی (بلاکبێرن ڕۆڤەرز لە ٢/١٠/١٩٠٩)، (وێست برۆمیچ ئالبیۆن لە ١٤/١٠/١٩٢٢)، (نیوکاسڵ یونایتد لە ٣/١٠/١٩٢٥) ، (وێست هام یونایتد لە ٧/٣/١٩٢٧).
ڕیکۆردی دۆڕاندن لە پرێمیێر لیگ: ٢-٨ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر مانچێستەر یونایتد ٢٨/٨/٢٠١١.
ڕیکۆردی دۆڕاندن لە جامی ئینگلتەرا: ٠-٥ بەرانبەر چێڵسی لە نێو یاریگای خۆی، ١١/١١/١٩٩٨.
ڕیکۆردی دۆڕاندنەکان لە ئەوروپا: ٢-٥ (بەرانبەر سپارتاک مۆسکۆ لە ناو یاریگای خۆی، جامی ئەوروپا، ٢٩/٩/١٩٨٢)، ٠-٣ بەرانبەر شاختار دۆنێستک لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە چامپیۆنس لیگ (٧/١١/٢٠٠٠). ١-٤ بەرانبەر سپارتاک مۆسکۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە چامپیۆنس لیگ ٢٢/١١/٢٠٠٠). (٠-٣ بەرانبەر ئینتەر میلان لە ناو یاریگای خۆی ١٧/٩/٢٠٠٣). ( ١-٤ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر بەرشلۆنە، چامپیۆنس لیگ، ٦/٤/٢٠١٠).
ڕیکۆردی دۆڕاندن لە کۆی دوو یاری: ١-٦، بەرانبەر وێست هام یونایتد، جامی یەکیەتیی ئینگلتەرا،قۆناخی سێیەم، ١٩٤٥-١٩٤٦.

بەپێی شوێن
ڕیکۆردی دۆڕاندن لە ناو یاریگای خۆی: ٠-٦ بەرانبەر دێربی کاونتی لە ٢٨/١/١٨٩٩.
ڕیکۆردی دۆڕاندن لە یاریگای هایبوری: ٠-٥، دوو جار، هودێرسفیێڵد تاون، خولی پلە یەک لە ١٤/٢/١٩٢٥، وە بەرانبەر چێڵسی، لە جامی ئینگلتەرا، لە ١١/١١/١٩٩٨.
ڕیکۆردی دۆڕاندن لە ناو یاریگای ئیماراتس: ١-٤ بەرانبەر چێڵسی، پرێمیێر لیگ، ١٠/٥/٢٠٠٩.
ڕیکۆردی دۆڕاندن لە دەرەوەی یاریگای خۆی: ٠-٨ بەرانبەر لۆوگبرۆو، خولی پلە دوو، ١٢/١٢/١٨٩٦.

ڕیکۆردی یەکسان بوون

گەورەترین ڕیکۆردی ئەنجامی یەکسان بوون: ٦-٦ بەرانبەر لێیستەر سیتی، خولی پلە یەک لە دەرەوەی یاریگای خۆی، ٢١/٤/١٩٣٠.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

[size=24]زنجیرەکان[/size]

بردنەوەکان

زۆرترین زنجیرەی بردنەوەکان (لە هەموو پاڵەوانیەتییەکان): ١٤ بردنەوە، لە ١٢/٩ تاکو ١١/١١/١٩٨٧.
زۆرترین زنجیرەی بردنەوەکان (تەنیا لە خولی ناوخۆ): ١٤ بردنەوە، لە ١٠/٢ تاکو ١٨/٨/٢٠٠٢.

یەکسان بوونەکان

زۆرترین زنجیرەی یەکسان بوونەکان (لەسەر ئاستی هەموو پاڵەوانیەتییەکان و خولی ناوخۆ): ٦ یەکسان بوون، لە ٣/٣ تاکو ١/٤/١٩٦١.

دۆڕاندنەکان

زۆرترین زنجیرەی دۆڕاندنەکان (لە هەموو پاڵەوانیەتییەکان): ٨ دۆڕاندن، لە ١٢/٢ تاکو ١٢/٣/١٩٧٧.
زۆرترین زنجیرەی دۆڕاندنەکان (تەنیا لە خولی ناوخۆ): ٧ دۆڕاندن، لە ١٢/٢ تاکو ١٢/٣/١٩٧٧.

نەدۆڕاندنەکان

زۆرترین زنجیرەی یارییەکان بەبێ دۆڕاندن ( لە هەموو پاڵەوانیەتییەکان): ٢٨ یاری، لە ٩/٤ تاکو ٢٤/١١/٢٠٠٧.
زۆرترین زنجیرەی یارییەکان بەبێ دۆڕاندن (تەنیا لە خولی ناوخۆ): ٤٩ یاری، لە ٧/٥/٢٠٠٣ تاکو ١٦/١٠/٢٠٠٤.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ   


[size=24]ڕێژەی ئامادەبوونەکان[/size]

تەنیا ڕێژەی ئامادەبوونی هاندەران لەیارییەکانی تیمی یەکەم لەبەرچاو گیراوە.
بەرزترین ڕێژەی ئامادەبوون لەیارییەکی ناو یاریگای خۆی: ٧٣,707 هاندەر، بەرانبەر لێنز لە چآمپیۆنز لیگ، ٢٥/١١/١٩٩٨ لە یاریگای وێمبڵێی. کاتێک ئاڕسیناڵ یارییەکانی خۆی لە ناو یاریگای وێمبڵێی ئەنجام دەدا لە چامپیۆنس لیگ لە ١٩٩٨ و ١٩٩٩.
بەرزترین ڕێژەی ئامادەبوون لە یاریگای هایبوری (کە پێشتر یاریگای ئاڕسیناڵ بوو): ٧٣,٢٩٥، لە خولی پلە یەک بەرانبەر لێدز یونایتد، ٩/٤/١٩٣٥.
نزمترین ڕێژەی ئامادەبوون لە یاریگای هایبوری: ٤,٥٥٤، بەرانبەر لێدز یونایتد، خولی پلە یەک، ٥/٥/١٩٦٦.
بەرزترین ڕێژەی ئامادە بوون لە یاریگای ئیماراتس: ٦٠,١٦١، بەرانبەر مانچێستەر یونایتد لە پرێمیێر لیگ، ٣/١١/٢٠٠٧.
نزمترین ڕێژەی ئامادەبوون لە یاریگای ئیماراتس: ٤٦,٥٣٩ , بەرانبەر شرێوسبوری، جامی ئینگلتەرا، ٢٠/٩/٢٠١١.
http://www.kurdupload.com/images/TFbiFJx1318089792/gun__1270641767_fans4.jpg
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

[size=24]ڕیکۆردە نیشتیمانیییەکان[/size]
ـــــــــ
ئاڕسیناڵ خاوەنی چەندان ڕیکۆردی تۆپی پێی ئینگلیزییە، لەوانە:
زۆرترین وەرز بەبێ دابەزین بۆ خولی خوارتر: ٩٠ وەرز (لە ١٩١٩ ـەوە، جگە لە ساڵانی نێوان ١٩٣٩ بۆ ١٩٤٦ کە بەهۆی جەنگی جیهانیی دووەمەوە هیچ خولێک بەڕێوە نەچوو).
درێژترین زنجیرەی نەدۆڕاندن: ٤٩ یاری، لە ٧/٥/٢٠٠٣ تاکو ١٦/١٠/٢٠٠٤.
کە ئەو زنجیرەیە تەواوی وەرزی ٢٠٠٣-٢٠٠٤ لە خۆ دەگرێت و تێیدا هیچ یارییەکیان نەدۆڕان لە خولی ناوخۆ (٣٨ یاری).
درێژترین زنجیرەی نەدۆڕاندن لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە خولی ناوخۆ: ٢٧ یاری، لە ٥/٤/٢٠٠٣ تاکو ٢٥/٩/٢٠٠٤.
زنجیرەی زۆرترین بردنەوە لە خولی ناوخۆ: ١٤ بردنەوە، لە ١٠/٢/٢٠٠٢ تاکو ٢٤/٨/٢٠٠٢. (یانەی دیکەیش هەن کە ١٤ بردنەوەی یەک لەسەر یەکیان دەست خستبێت، بەڵام نەک لە خولی نایاب).
زۆرترین زنجیرەی پاڵەوانی خول: ٣ جاری یەک لەسەر یەک (١٩٣١-١٩٣٢، ١٩٣٢-١٩٣٣، ١٩٣٣-١٩٣٤) ( ٣ یانەی دیکەیش هەمان ڕیکۆردیان هەیە).
زۆرترین زنجیرەی گۆڵ تۆمارکردن لە یارییەکانی خولی نایاب: ٥٥ یاری یەک لەسەر یەک گۆڵیان تۆمار کردووە، لە ١٩/٥/٢٠٠١ تاکو ٣٠/١١/٢٠٠٢.
زۆرترین زنجیرەی گۆڵ تۆمارکردن لە دەرەوەی یاریگای خۆی: ٢٧ یار، لە ١٩/٥/٢٠٠١ تاکو ٢٣/١١/٢٠٠٢.
ڕیکۆردی تۆمارکردنی زۆرترین ڕێژەی گؤڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یەک وەرزدا: ٦٠ گۆڵ، (١٩٣٠-١٩٣١).
زۆرترین ڕێژەی گۆڵ تۆمار کردن لە خولی پلە یەک وەکو یانەی پاڵەوان: ١٢٧ گۆڵ، (١٩٣٠-١٩٣١).
زۆرترین گۆڵ تۆمارکردن لە یەک یارییدا لە خولی پلە یەک لە لایەن یاریزانێکەوە: تێد دراک بە ٧ گۆڵ، بەرانبەر ئاستۆن ڤیلا لە ١٤/١٢/١٩٣٥.
بەرزترین ئەنجامی یەکسان بوون لە تۆپی پێی ئینگلیزییدا: ٦-٦ لەگەڵ لێیستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی، ٢١/٤/١٩٣٠.
ڕیکۆردی زۆرترین یاریزانی ئاڕسیناڵ لە یارییەکی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا وەکو یاریزانی سەرەکی: ٧ یاریزان، بەرانبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە ١٤/١١/١٩٣٤.
لاوترین یاریزان کە بۆ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاری کردبێت: سیۆ واڵکۆت، ١٧ ساڵ و ٧٥ یاری، بەرانبەر هەنگاریا لە ٣٠/٥/٢٠٠٦.
بەرزترین ڕێژەی ئامادەبوونی هاندەران لە خولی ئینگلیزیی: ٨٣,٢٦٠ هاندەر، بەرانبەر مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ماین ڕۆد، خولی پلە یەک، ١٧/١/١٩٤٨.
تێبینی: بەرزترین ٣ ڕێژەی ئامادەبوونی هاندەران لە یارییەکدا هەر بەناوی یانەی ئاڕسیناڵەوەیە.
ڕیکۆردی بەدەستهێنانی زۆرترین خاڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی: ٤٧ خاڵ، لە ٢٠٠١-٢٠٠٢.
ڕیکۆردی بەدەستهێنانی خول و جامی ناوخۆ لە یەک وەرزدا: ٣ جار ( مانچێستەر یونایتدیش هەمان ڕیکۆردی هەیە).
یەکەم یانە کە جامی یەکیەتیی ئینگلتەرا و جامی ئینگلتەرا لە یەک وەرزدا بەدەست بهێنێت: لە ١٩٩٣.
زۆرترین بەدەستهێنانی جامی ئینگلتەرا و جامی یەکیەتیی ئینگلتەرا: ١ جار (لیڤەرپووڵ و چێڵسی ـیش هەمان ڕیکۆردیان هەیە).

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

[size=24]ڕیکۆردە کیشوەەریییەکان[/size]

ئاڕسیناڵ چەند ڕیکۆردێکیشی لە تۆپی پێی ئەوروپادا هەیە:

زنجیرەی زۆرترین یاری لە چامپیۆنس لیگ بە بێ ئەوەی گۆڵی لێ بکرێت: ١٠ یاری، لە ١٨/١٠/٢٠٠٥ تاکو ٢٦/٤/٢٠٠٦.
ڕیکۆردی گەورەترین بردنەوەی یانەیەکی میوان لە یاریگای سان سیرۆ: ٥-١ (بەرانبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنس لیگ، ٢٦/١١/٢٠٠٣).
یەکەم یانەی بریتانیایی کە لە ڕیاڵ مەدریدی بردووەتەوە لە ناو سانتیاگۆ بێرنابیۆ: ١-٠ لە چامپیۆنس لیگ، قۆناخی یەکەم، ٢١/٢/٢٠٠٦.
یەکەم یانەی بریتانیایی کە لە میلانی بردووەتەوە لە سان سیرۆ: ٢-٠ لە چامپیۆنس لیگ، ٤/٣/٢٠٠٨.
یەکەم و تاکە یانەی بریتانیایی کە لە هەردوو یانەی ئینتەر میلان و ئەیسی میلانی بردووەتەوە لەناو یاریگای سان سیرۆ: ٥-١ (بەرانبەر ئینتەر میلان لە چامپیۆنس لیگ، ٢٦/١١/٢٠٠٣). (بەرانبەر میلان ٢-٠ لە چامپیۆنس لیگ، ٤/٣/٢٠٠٨).
یەکەم یانەی شاری لەندەن کە گەیشتووەتە یاری کۆتاییی چامپیۆنس لیگ: لە ٢٠٠٦، بەرانبەر بەرشلۆنە یارییەکەی ئەنجام-دا.
باوەڕیش وایە کە ئاڕسیناڵ یەکەمین یانە بێت لە مێژووی چامپیۆنس لیگ-دا بە ١١ یاریزانەوە یاری بکات کە هەر یەکێکیان هاووڵاتی وڵاتێکی جیاوازن و لە هەمان ساتدا پێکەوە یارییان کردووە. لە ١٣/٩/٢٠٠٦، کاتێک لە هامبورگ ـیان بردەوە، ئاڕسیناڵ بەم جۆرە یارییەکەی ئەنجام-دا:
یێنز لێمان (ئەڵمانیا، ئێمانوێل ئێبوێ (کۆت دیڤوار)، یۆهان جۆرۆ (سوێزەرلاند-سویسرا)، جەستن هۆیتە (ئینگلتەرا)، ویلیام گاڵاس (فەڕەنسا)، تۆماس ڕۆزیسکی ( کۆماری چیک)، گیلبێرتۆ سیلڤا (بەڕازیل)، سیسک فابریگاس (ئیسپانیا)، ئالێکساندەر هڵێب (بێلاڕوس)، ئێمانوێل ئەدێبایۆر (تۆگۆ)، ڕۆبین ڤان پێرسی ( هۆڵەندا).

هاوکات چوارشەممەش کاتێک ٢-١ لە ئۆڵیمپیاکۆس-ی بردەوە لە چآمپیۆنس لیگ، جارێکی دیکە ١١ یاریزانی ١١ وڵاتی جیاواز لە یارییەکەدا بوون:
سزچێزنی (پۆڵەندا)، باکاری سانیا ( فەڕەنسا)، پێر مێرتێساکەر (ئەڵمانیا)، ئالێکس سۆنگ (کامێرۆن)، ئاندرێ سانتۆس (بەڕازیل)، ئیمانوێل فریمپۆنگ (غانا)، میکێل ئارتێتا ( ئیسپانیا)، تۆماس ڕۆزیسکی (کۆماری چیک)، ئالێکس ئۆکسلەید چامبێرلاین (ئینگلتەرا)، ئاندرێی ئەرشاڤین (ڕووسیا)، مەڕوان چەماخ ( مۆرۆکۆ-مەغریب).

ـــــــــــــــــــــــــــــ   


[size=24]ڕیکۆردە گشتییەکان
[/size]

یەکەم تیم کە ژمارە لەسەر درێسی یاریزانەکان بنووسێت لە یارییەکدا: لە ساڵی ١٩٢٧.
یەکەم تیمە کە ڕاستەوخۆ کۆمێنت لەسەر یارییەکانی درابێت لە ڕادیۆ: بەرانبەر شیڤیێڵد یونایتد، ٢٢/١/١٩٢٧.
یەکەم تیمە کە ڕاستەوخۆ یارییەکەی لەسەر تیڤی ـەوە پەخش کرابێت: بەرانبەر یاریزانە یەدەگەکانی ئاڕسیناڵ خۆی، لە ١٦/٩/١٩٣٧.
یەکەم تیمە کە ڕاستەوخۆ و بۆ یەکەمجار یارییەکەی بە تەکنیکی 3D (سێ دووریی یاخود