له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك (Facebook) ڕووبه‌ڕووی زۆرترین گۆڕانكاری بووه‌ته‌وه، خاسیه‌ته نوێیه‌كانی وه‌ك خاسیه‌تی تیكه‌ر (Ticker) كه بریتیه له‌و فیدباكه‌ی كه هاوڕێیان له چالاكی پێی هه‌ڵده‌ستن له زه‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌دا، چه‌ندان نیشانه‌ی سه‌رسوڕمانی له‌نێوان به‌كارهێنه‌ری ئه‌م تۆڕه‌دا وه‌به‌رهێناوه.
هه‌روه‌ها پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك فه‌یسبووك هه‌ڵسا گه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی (تای ملاین) (Timeline)كه ئه‌مه‌ش خاسیه‌تێكه هه‌ڵده‌ستێت به گێڕانه‌وه‌ی گشتاندنی ئه‌و بڵاوكراوه ئه‌رشیفیه كۆنانه‌ی كه له‌بیركراون و ده‌یانخاته ڕووكاری پێشه‌وه تا به‌ئاسانی بتوانیت چاویان پیابخشێنیته‌وه. گۆڕانكارییه‌كانی (فه‌یسبووك) هه‌روه‌ك گۆڕانكارییه گه‌وره‌كان، گه‌لێك تێگنه‌گه‌یشتنی گه‌وره‌ی هێناوه‌ته كایه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه تۆ بڵێیت تۆڕی فه‌یسبووكی تازه مانای چییه به‌لای به‌كارهێنه‌رانیه‌وه. بۆیه پێمان باشه به‌یه‌كه‌وه چاوێك بخشێنین به‌و ده لایه‌نی كه پێویسته بیزانن له‌مه‌ڕ ئه‌و گۆڕانكارییه نوێیانه‌ی كه له فه‌یسبووكدا ڕوویانداوه، هه‌روه‌ك ڕۆژنامه‌ی (ی‌و ئێس توده‌ی) ڕوونیكردووه‌ته‌وه:
1. له‌ڕاستیدا خاسیه‌تی (تیكه‌ر) هیچ زانیارییه‌كی نوێ ناخاته به‌رده‌ست، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك زانیاری بۆ زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ده‌خاته به‌رده‌ست كه خۆیان به‌گه‌ڕان به‌دوایدا ماندوو ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش بریتیه له‌ده‌رخستن و خستنه‌ڕووی چالاكی و كاری ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه خۆیان ڕێگه‌ت پێده‌ده‌ن بیانبینیت، وه‌ك هه‌موو جاره‌كان. گه‌ر هاتوو یه‌كێك له هاوڕێیان كۆمێنته‌كانی بخاته خانه‌ی (واڵی) هاوڕێیه‌كی دیكه‌وه، ته‌نانه‌ت گه‌ر پێشی نه‌گه‌یشت بێت، ده‌توانرێت ئه‌م كۆمێنته له (تیكه‌ر)دا ببینرێت، به‌مه‌رجێك ئه‌و (دیواره) خانه‌یه (واڵه) بۆ نیشاندانی گشتی ڕێگه پێدراو بێت.
2. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ڕووپه‌ره‌كانی هاوڕێ گشتیه‌كاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه له‌هه‌موو پێگه‌كانی (تیكه‌ر)ی تایبه‌ت به‌هاوڕێكانت ده‌رده‌كه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ڕووپه‌رانه گشتین بۆ هه‌موو ئه‌كشن و فرمانه بڵاوه‌كان، ئه‌مه‌ش مانای وایه بۆ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت پێیده‌گات.
3. پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمێنته‌كان هه‌ڵسا به پشكنینی ئاستی ئاسایشی، چونكه ئایكۆنێكی بچووك هه‌یه له‌ژێر هه‌ر به‌ندێك له ڕووپه‌ری پێدانی هه‌واڵه‌كان (صفحات التغژیه الإخباریه). هه‌ڵسا به كلیككردنی بۆ دڵنیابوون كه له‌توانای كێدایه ئه‌وی بڵاوی ده‌كه‌یه‌وه بیبینێت. ئه‌م ئایكۆنه گشتیه كشتگیره مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پرۆسه‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی بڵاوكراوه و كۆمێنته‌كان گشتیه و بۆ هه‌ر كه‌سێك كه له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌یه بتوانێت بیبینێت و سه‌یری كات. هه‌روه‌ها ئایكۆنێكی دیكه هه‌یه بۆ تازه‌كردنه‌وه كه ده‌توانرێت ببینرێت یان له‌لایه‌ن هاوڕێیانه‌وه چاوی پیابخشێنرێت.
4. له حیسابات و ئه‌ندێشه‌ی خۆتدا هه‌میشه ئه‌وه دانێ كه بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمێنته‌كان له پێگه‌ی گشتیدا و ئه‌و تازه‌كردنه‌وه و گۆڕانكارییانه‌ی كه به‌سه‌ریان دادێت، بۆ پێگه‌ی (تیكه‌ر)ی تایبه‌ت به‌هه‌موو ئه‌و تاكانه‌ی كه له‌سه‌ر لیستی هاوڕێیانی تایبه‌ت به‌كه‌سه‌كه‌ن ده‌نێردرێن. هه‌موو بڵاوكراوه‌كان له‌سه‌ر ڕووپه‌ری هاوڕێ گشتیه‌كان ده‌بینیته‌وه.
5. چالاكی تایبه‌تیت له‌سه‌ر پێگه‌ی (تیكه‌ر) له زه‌مه‌نی ڕاسته‌قینه‌دا (فیعلی) ده‌رناكه‌وێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌سته‌م بێت كه بگه‌ڕێیت به‌دوای هه‌ر به‌شێك له‌و چالاكیه‌ی كه بڵاوی بكه‌یته‌وه و چاره‌سه‌ری بكه‌یت، (فه‌یسبووك) وا داده‌نێت كه تۆ پێشتر ئه‌و چالاكیه ده‌زانیت كه پێیهه‌ڵده‌ستیت، پێویست به‌وه ناكات كه بیبینی.
6. هێڵی زه‌مه‌ن: (فه‌یسبووك) ده‌ڵێت كه (تایم لاین) له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا فه‌راهه‌م ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌توانیت كاری پێبكه‌یت.
7. له حاڵی دابه‌زاندنی (تایم لاین) هه‌ندێك كاتت به‌ده‌سته‌وه ده‌بێت بۆ پاككردنه‌وه و ڕێكخستنی. ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به‌ئاگان له‌وانه‌ی كه له فه‌یسبووكدا بڵاوده‌بێته‌وه به‌هه‌ندێك له پێكهاته‌كانی (تایم لاین) سه‌رسام و سه‌راسیمه ده‌بن.
ده‌توانرێت هه‌ندێك له‌وانه‌ی له (تایم لاین) دا بڵاوده‌كرێنه‌وه له فه‌یسبووكدا بشاردرێنه‌وه و بسڕدرێنه‌وه، یاخود بۆ شێوه‌یه‌كی وا بگۆڕدرێن كه ته‌نیا به‌لای هه‌ندێك له هاوڕێیانه‌وه بینراوبن. له‌كاتی هه‌ڵسان به‌م ته‌كنیكانه و ئه‌م پاككردنه‌وانه، ده‌توانیت (تایم لاین)ی تایبه‌ت به‌خۆت بڵاوبكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بینراو بێت له‌لایه‌نی به‌كارهێنه‌رانی دیكه‌ی (فه‌یسبووك)ه‌وه.
8. له‌گه‌ڵ ئه‌م پۆله نوێیه له به‌جێهێنان و ئه‌پلیكه‌یشندا، فه‌یسبووك ده‌ڕوانێته سه‌رده‌مێكی نوێ له كارامه‌یی و شاره‌زایی دوور له لێكخشاندن و به‌یه‌كداچوون. ئه‌مه‌ش مانای وایه كه تۆ كه‌مێكی كه‌م له‌و چوارچێوه‌ی گفتوگۆیانه ده‌بینی كه پرسیاری ئه‌وه‌ت لێده‌كه‌ن ئایا ئاره‌زوومه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك جۆر له چالاكییه‌كانی له‌سه‌ر ڕووپه‌ره‌كانی هه‌واڵی تایبه‌ت به‌خۆت. كاتێك بۆ یه‌كه‌مینجار هه‌ڵده‌ستی به دانانی ئه‌پلیكه‌یشنی وه‌ك خزمه‌تگوزاری (سبوتیفی) بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی مۆسیقا، ئه‌وا پرسیاری ڕێگه پێدانت لێده‌كات تا بگه‌یته ئه‌و زانیارییانه و ڕه‌خساندنی بوار بۆت تا بیخه‌یته به‌رده‌ست جه‌ماوه‌ر یان ته‌نیا هاوڕێیان. هه‌روه‌ها ده‌توانرێت لیستێكی دیاریكراوی زیاتر له‌هاوڕێیان ده‌ستنیشان بكرێت تا بگه‌نه ئه‌و زانیارییانه، به‌ڵام دوای ئه‌وه بۆ دووه‌م جار پرسیارت لێ ناكاته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به ئاسانی هه‌موو ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنانه له بیر بكه‌یت كه چالاكیه‌كانت بڵاوده‌كاته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی (سبوتیفی) ڕێگه‌ت پێده‌دات، هه‌ر گۆرانیه‌ك یان پارچه مۆسیقایه‌ك كه گوێی لێ ده‌گریت، هه‌روه‌ها له فه‌یسبووكیشدا بڵاوده‌بێته‌وه.
9. ئه‌وانه‌ی له‌م خزمه‌تگوزارییه‌دا به‌شدارده‌بن ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له فیدباكی هه‌واڵه‌كاندا بڵاوكراوه‌كانت وه‌رده‌گرن. گه‌ر توانیت و ئه‌مه‌ت بۆ زامنكردن، ئه‌وا هه‌ر كه‌سێك تۆ وه‌ك هاوڕێ ئه‌د كات، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئۆتۆماتیكی ده‌بێته هاوبه‌ش و به‌شدار. گه‌ر خواست و داواكاری ئه‌و هاوڕێیه هاته‌دی، ئه‌وا پله‌ی بۆ لیستی ڕیزبه‌ندی هاوڕێیان به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام گه‌رهاتوو له‌ڕێی كلیككردن له‌سه‌ر (نه‌ك ئێستا) (نۆت ناو) و داواكه‌ت وه‌ڵام دایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و هاوڕێیه له بڵاوكراوه و پێگه گشتییه‌كه‌تدا هاوبه‌ش ده‌بێت.
10. كاتێك واز له هاوڕێیه‌تی یه‌كێكیان دێنیت ئه‌و هاوڕێیه هه‌ر به‌شدار و هاوبه‌ش ده‌بێت له پێگه گشتیه‌كه‌تدا، به‌ڵام گه‌ر حه‌زت كرد پتر له خۆتی دوورخه‌یته‌وه و كه‌متر بتوانێت چاو به پێگه‌كه‌تدا بخشێنێت، ئه‌وا پێویسته به‌یه‌كجاری دووری خه‌یته‌وه و خۆتی لێ بشاریته‌وه.