تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

بارك الله فيكم بؤ هةموو ئةندامان تكاية بيخويننةوة بةراستى ئةو كيشةمان هةية سويند خواردن بةغةيرى خواى كةورة.

3

زانیارییەکی زۆر بەسوود بوو خوا جەزای خێرت بداتەوە

2

واتە: یەكێ‌ لە هاوەڵانی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بە ناوی طوفەیل كە دایك برای عائیشەیە ڕەزای خوایان لێ‌ بێت. لە خەونیدا وای بینی كە بەلای كۆمەڵێك لە جولەكەدا ڕۆیشت، وەپێی وتن: ئیوە كێن ؟ وتیان: ئێمە: جولەكەین. ئەویش پێی وتن: ئێوەن قەومێكی باش ئەگەر ئەو گومان و بیرو باوەڕە شیركییە پوچەڵەتان نەبوایە كە دەڵێن: پێغەمبەر عوزیر كوڕی خوایە :
ئەوانیش وتیان: ئێوەش ئەی موسڵمانان قەومێكی باش ئەگەر نەتان وتبا: خوا حەزكات و محمد حەزكات .



        ده‌ستت خۆش بێت  ....................... سه‌ركه‌وتووبی

1

1- سوێند خواردن بەغەیری خوا بەمەرجێك مەبەستی ئەوە نەبێت كە ئەو كەسەی یا ئەوشتەی سوێندی پێ‌ خوارد گەورەو مەزن و پیرۆز بێت وەكو خوا؛ ئەگینا دەبێت بە شیركی گەورە.
2- وتنی (أحكم الحاكمین) و (قاضی القضاة)(شاهنشاه) بەحاكمێك جگە لەالله.
3- ناونان بە (عبدالنبی) و (عبدالرسول).
4- وتنی خوا بیەوێت وتۆ بتەوێت! (ما شا‌و الله وشئت)! (لەپەنای خواو تۆدا)!. (لە سایەی خواو سەری تۆدا)!. (لە خواو ئێوە بەزیاد بێت)!. (خواو پێغەمبەر بتپارێزن)!. (بەناوی خواو پێغەمبەر)!. (بەیارمەتی خواو پێغەمبەر)!.
وە لە چەند حەدیسێكدا هاتوە كە :
(1) عن قُتَیْلە بنت صفیّ امراە من جهینە قالت: (إن حبرا جا‌ء إلی النبی rفقال: إنكم تشركون! تقولون: ما شا‌ء الله وشئت، وتقولون: والكعبە، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم
قولوا ما شا‌ء الله ثم شئت، وقولوا: ورب الكعبە)( ).
واتە: ئافرەتێكی جوهەینە كە ناوی قوتەیلەی كچی صەیفی یە ڕەزای خوای لێ‌ بێ‌ وتی: زانایەكی جولەكە هاتە لای پێغەمبەر وە وتی: (ئێوە شەریك و هاوەڵ بۆ خوا دادەنێن؛ دەڵێن: خوا بیەوێت و تۆ بتەوێت (وەیا دەڵێن: خوا حەز كات و تۆش حەز كەیت)).
وە پێغەمبەرr فەرموی: بڵێن: ئەگەر خوا حەزكات و لە پاشان تۆش حەز كەیت. وە بڵێن :سوێند بە پەروەردگاری كەعبە.
(2) عن الطفيل بن سخبرة أخي عائيشة لأمها: ((أنه رأى فيما يرى النائم، كأنه مرّ برهط من اليهود فقال: من أنتم ؟ قالوا نحن اليهود.
قال: إنكم أنتم القوم لولا أنكم تزعمون أن عزيرا ابن الله فقالت اليهود: وأنتم القوم لولا أنكم تقولون: ما شاء وشاء محمد‍!
ثم مر برهط من النصاري، فقال من أنتم؟ قالوا: نحن النصارى.
فقال: إنكم أنتم القوم، لولا أنكم تقولون: المسيح ابن الله!
قالوا: وإنكم أنتم القوم لولا أنكم تقولون: ما شاء الله و ما شاء محمد.
فلما أصبح أخبر من أخبر، ثم أتى النبي r فأخبره فقال :هل أخبرت بها أحدا ؟
قال: نعم. فلما صلوا خطبهم، فمحمد الله،وأثنى عليه، ثم قال:
(إن طفيلا رأى رؤيا، فأخبر بها من أخبر منكم، وإنكم كنتم تقولون كلمة كان يمنعني الحياء منكم أن أنهاكم عنها؛ قال: ((ألا تقولوا: ما شاء الله وما شاء محمد))( )
[فقولوا: ماشاء الله ثم شاء محمد]( )

واتە: یەكێ‌ لە هاوەڵانی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم بە ناوی طوفەیل كە دایك برای عائیشەیە ڕەزای خوایان لێ‌ بێت. لە خەونیدا وای بینی كە بەلای كۆمەڵێك لە جولەكەدا ڕۆیشت، وەپێی وتن: ئیوە كێن ؟ وتیان: ئێمە: جولەكەین. ئەویش پێی وتن: ئێوەن قەومێكی باش ئەگەر ئەو گومان و بیرو باوەڕە شیركییە پوچەڵەتان نەبوایە كە دەڵێن: پێغەمبەر عوزیر كوڕی خوایە :
ئەوانیش وتیان: ئێوەش ئەی موسڵمانان قەومێكی باش ئەگەر نەتان وتبا: خوا حەزكات و محمد حەزكات .
لەپاشان بەلای كۆمەڵێك لە گاورەكاندا ڕۆیشت وە وتی: ئێوە كێن ؟. وتیان: ئێمە گاورین (نصاری) ئەویش پێی وتن: ئێوەن گەلێكی باش ئەگەر ئەو باوەڕە شیركییە پوچەڵەتان نەبوایە كە دەڵێن عیسی كوڕی خوایە!
ئەوانیش وتیان: ئێوەش ئەی موسڵمانان قەومی باشن ئەگەر نەتان وتبایە: خوا حەزكات و محمد حەزكات !
وەكە (گفیل) بەیانی كردەوە خەونەكەی لای هەندێ‌ كەس باس كرد. ودوایی هاتە لای پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم وە خەونەكەی بۆ گێڕایەوە.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموی:
ئایا بەكەست راگەیاندووە؟ فەرمووی: بەڵێ‌، ئەویش كاتێك نوێژیان كرد وتاری بۆ خەڵكەكەدا بەم شێوەیە كە سەرەتا حەمدو سوپاس و ستایشی پەروەردگاری كردوو دوایی فەرموی:
بەڕاستی (طوفەیل) خەونێكی بینیوە. وە بەهەندێكتانی ڕاگەیاندوە. وە ئێوە لە ڕابردوودا قسەیەكتان دەكرد و وشەیەكتان بەكار دەهێنا كە من ڕقم لێی بوو بەڵام لەشەرمی ئێوە نەمدەتوانی لێتان قەدەغە بكەم و بە ڕووتاندا بدەم كە وشەیەكی خراپ دەڵێن.
بەڵام ئەوە ئێستا پێتان دەڵێم:
مەڵێن: خوا حەزكات و محمد حەزكات. بەڵكو بڵێن: خوا حەزكات لە پاشان محمد))
واتە ناوی من لەگەڵ خوا بەیەكەوە كۆمەكەنەوەو یەكسان مەكەن، چونكە ئەوە شیركە. بەڵكو ئەگەر ناوی منتان هێنا ئەوە لە دوای ناوی خوا بڵێن لەپاشان محمد.
(3) عن ابن عباس قال: جاء رجل إلى النبي r فراجعه في بعض الكلام، فقال: ما شاء الله وشئت!.
فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم sadأجعلتني مع الله عدلا ؟! (وفي لفظ: نِدّا ؟!).لا؛ بل ما شاء الله وحده)( ).

واتە: (عبدالله)ی كوڕی عەباسt فەرمووی: پیاوێك هاتە لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلموە هەندێ‌ دوا لەگەڵیداو وتی: خوا حەزكات و تۆ حەزكەیت. پێغەمبەریش صلى الله عليه وسلم فەرمووی:
ئەوە تۆ منت كردە هاوەڵ و یەكسان و شەریكی ؟!
نەخێر جارێكی تر وا نەڵێیت بەڵكو بڵێ‌: گەر خوا حەزكات بەتەنها).
چونكە هەر شتێك خوا بیەوێت هەر ئەوە دەبێت؛ ئێمە بمانەوێت یان نا!!.
كەواتە ئێمە شیاوی ئەوە نین ناومان بخرێتە پاڵ ناوی خوا لەم شتانەدا یا خود بكرێینە شەریكی ئەو.
لةسايتى ئامؤزكارى وةركيراوة.