بابەتێکی زۆر گرنگ و بەسوود بوو بەهیوای بەردەوامیت لە جۆرە بابەتانە
دەستت خۆش
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ته‌كنه‌لۆژیا » چۆن پاتری کۆمپیتەرەکەت دەپارێزی......؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
بابەتێکی زۆر گرنگ و بەسوود بوو بەهیوای بەردەوامیت لە جۆرە بابەتانە
دەستت خۆش
[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش زۆر گرنگه[/size]
چۆن پاتری لاپتۆپه‌كه‌ت ده‌پارێزی..؟
هیچ خه‌ون به‌وه مه‌بینه كه پاتریهكت ده‌سكه‌وێ به‌درێژایی ژیانت له‌گه‌ڵتدا بمێنێته‌وه، چونكه پاتریهكانیش ته‌مه‌نێكی دیاركراویان هه‌یه و ده‌بێ هه‌ر كۆتایی بێت، جا ئه‌و پاتریه بارگاوی بكرێته‌وه یان نا. پاتریه‌كانی كۆمپیوته‌ری لاپ‌تۆپ (كۆمپیوته‌ری سه‌رده‌ست) ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 3 ساڵه و ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌و ته‌مه‌نه مایه‌وه و گرفتی تێدا ده‌ركه‌وت، ئه‌وا گله‌یی مه‌كه به‌ڵكو یه‌كسه‌ر بڕۆ پاتریه‌كی تازه بكڕه...
هه‌ندێ پاتری بۆ ته‌مه‌نی درێژتر ده‌مێننه‌وه و له‌وانه‌یه بگه‌نه 5 یان 6 ساڵ، هه‌ندێكیشیان ته‌نیا ساڵێكیش نامێننه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌یان پارێزین و بایه‌خیان پێ نه‌ده‌ین.
لێره‌دا ئه‌و شته گرنگانه روون ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویستن بۆ نه‌هێشتنی تووشبوون به گرفت له پاتریهكاندا:
یه‌كه‌م: گه‌رمیی زۆر به‌رز و راسته‌وخۆ بۆ پاتری، وه‌ك ئه‌وه‌ی پاتریه‌كه ده‌ربێنی و له‌سه‌ر مێز یان له‌ته‌ك جانتاكهتی دانێی و له‌به‌ر تیشكی رۆژی راسته‌وخۆ به‌جێی بێلی.. به‌ڵام ئه‌و گه‌رمیه‌ی كه له ئامێره‌كه‌وه په‌یدا ده‌بێ هیچ زیانێكی بۆی نابێت، چونكه پاتریه‌كه وا دروست كراوه كه به‌و گه‌رمیه هیچی لێنه‌یێت، بۆیه هیچ ترس له‌و گه‌رمیه‌ی خۆیدا نیه.
دووه‌م: كاركردن له‌سه‌ر لاپ‌تۆپ كه به‌كاره‌باوه به‌سترابێته‌وه و پاتریشی تێدا بێت، ئه‌وا بێگومان له‌گه‌ڵ كاتدا تێبینی ده‌كه‌ی كه ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه بۆی دانراوه كه‌م ده‌بێته‌وه، واته ئه‌گه‌ر پێشتر بۆ ماوه‌ی 120 خولهك كاری كردبایه ئێستا ده‌بێته 100 خولهك. هه‌میشه ئه‌گه‌ر به‌كاره‌با ئیش به لاپتۆپه‌كه‌ت ده‌كه‌ی، پاتریه‌كه‌ی لێ بپچڕێنه و ته‌نیا به كاره‌با كاری پێ بكه، به‌ڵام ده‌بێ پێشتر له‌وه دڵنیابیت كه كاره‌بای له‌سه‌ر ناكوژێته‌وه، نه‌وه‌كو داتاكانی له‌سه‌ر ره‌ش بنه‌وه. ئه‌گه‌ر به پاتریش كار به لاپتۆپه‌كه‌ت بكه‌ی ئه‌وا پاش بارگاوی بوونه‌وه‌ی (شحن) پاتریه‌كه كاره‌بای له‌سه‌ر بكوژێنه‌وه.
سێیه‌م: ئه‌گه‌ر پاتریه‌كه پڕ بارگه نه‌بوو، واته ئه‌گه‌ر بۆ نموونه 50% بارگاوی ببۆوه، ئه‌وا باشتره پاتریه‌كه به‌كار بێنێ تا بارگه‌كه‌ی بۆ 10% داده‌به‌زێت، ئه‌وجا بارگاوی بكه‌وه، نه‌ك له‌و كاته‌ی كه بارگه‌كه‌ی 50% دایه. ئه‌مه زۆر گرنگ نیه، به‌ڵام به درێژایی كات ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی كه بۆی دانراوه كه‌م ده‌بێته‌وه.
چواره‌م: كاتێك كه بارگه‌ی پاتریه‌كه ده‌گاته 10% بارگاوی بكه‌وه. ئه‌گه‌ر ویستیشت پتر به‌كاری بێنی، ئه‌وا قه‌یناكات، به‌ڵام نابێ بۆ 3% دابه‌زێت چونكه ئه‌وه رێژه‌یه‌كی به‌ترسه.
پێنجه‌م: هیچ پاتریه‌كه‌ت پشتگوێ مه‌خه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌میشه هه‌ر به كاره‌با كار به لاپتۆپه‌كه‌ت بكه‌ی، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پاتریه‌كی نوێ بكڕیت. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر پشتگوێ خستنی پاتریه‌كه‌ت و له‌بیركردنی. ده‌بێ به‌لای كه‌م هه‌فته‌ی جارێك پاتریه‌كه به‌كار بێنی، ئه‌مه له باشترین باردا، ئه‌گه‌ر نه‌شكرا ئه‌وا له‌ماوه‌ی 3 ههفتاندا ده‌بێ هه‌ر به‌كاری بێنی و ده‌بێ هه‌ر به‌چوست و چاڵاكیشی بێلیهوه.
چاڵاككردنی پاتری
پاتریه‌كه بۆ 100% بارگاوی بكه‌یه‌وه و پاشان به به‌كارهێنانی بارگه‌كه‌ی بۆ 10%ی دابه‌زێنی (ئه‌وه‌ش به به‌كارهێنان و كارپێكردنی)، واته هه‌ر به‌كاری بێنی تا پاتریه‌كه له بارگه به‌تاڵ ده‌بێت...ئه‌دی ده‌بێ كه‌ینێ پێویست بكا پاتریه‌كه بارگاوی بكه‌ینه‌وه..؟
باشتر وایه كاتێك ده‌ست بكه‌ین به بارگاوی كردنه‌وه‌ی پاتری لاپتۆپهكهمان، كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تا سێ هه‌فتان به‌كارمان نه‌هێنابێت، واته له 7 تا 20 رۆژ، یان ئه‌و كاته‌ی كه پاتریه‌كی نوێ ده‌كڕی یان لاپتۆپێكی تازه ده‌كڕی. باشتریش ئه‌وه‌یه كاتێك كه ئامێرێكی لاپتۆپی تازه ده‌كڕی بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێری به‌رده‌وام بارگاوی بكه‌یه‌وه و ئه‌گه‌ر رۆژێك به‌ته‌واوی بێ ئه‌وا باشتریشه. هه‌روه‌ها بۆ 3 تا 4 جاران چاڵاكی بكه‌یه‌وه باشتره كاتێك كه پاتریه‌ك یان ئامێرێكی نوێ ده‌كڕی. پاشان پێم باشه كه هه‌فتانه بارگاوی بكه‌یه‌وه.
ئه‌و رێگه‌یانه‌ی وا ده‌كه‌ن پاتریه‌كه‌ت ته‌مه‌نی درێژتر بێت:
یه‌كه‌م پێویسته بزانین كه پاتری لاپ‌تۆپ ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی 120 خولهك لاپتۆپه‌كه‌ت كار پێبكات و ده‌شتوانێ 80 خولهك.. ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر خۆت. به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه به‌شێكی زۆر له پرۆسێسه‌ر و رام و هارد دیسكی ئامێره‌كه‌ت داگیر ده‌كه‌ن بێگومان له ته‌مه‌نی پاتریه‌كه‌ت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه. بۆ نموونه: به‌رنامه‌ی ستۆدیۆی وه‌ك dMax & AutuCad3 و هیدیكهی له‌م چه‌شنانه قه‌باره‌یان زۆر گه‌وره‌یه. ئه‌و یاریانه‌ی (گه‌مه) كه له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی وه‌ك EA Gams & Rockstar Games ده‌رده‌چن و له كۆمپانیای دیكه‌ش كه گه‌مه‌ی زۆر گه‌وره به‌رهه‌م دێنن، كه له‌سه‌ر چه‌ند سیدیه‌ك جێیان ده‌كرێته‌وه یان به دیڤیدی.. ئه‌وانه زۆر له ته‌مه‌نی پاتریه‌كه‌ت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
فیلمه‌كانیش، وه‌ك یاریه‌كان و به‌رنامه‌كان، زۆر له پاتری لاپ‌تۆپ خه‌رج ده‌كه‌ن.
رووناكی شاشه: چه‌نده رووناكی شاشه‌ی لاپتۆپه‌كه‌ت كه‌م بێت، ئه‌وه‌نده پاتری لاپتۆپه‌كه‌ت ته‌مه‌ن درێژتر ده‌بێ. ده‌توانی به‌خۆت ئه‌مه تاقی بكه‌یه‌وه. كه‌مكردنه‌وه‌ی رووناكی شاشه له رێگه‌ی یه‌كێك له كلیله كرداریه‌كانی ئامێره‌كه‌ته‌وه ده‌بێت (به‌زۆریش هه‌ردوو تیره بۆ سه‌ره‌وه و خوارهوهكانه. كه وێنه‌ی رۆژیان له‌سه‌ره) له‌گه‌ڵ كلیلی Fn له لاپتۆپدا.
دیسان نابێ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئامێره‌كه‌مان له‌بیر بچێت. هه‌رچه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئامێره‌كه به‌رز و باشتر بێت، ئه‌وه‌نده كاتی كاركردنی پاتریه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه. به پێچه‌وانه‌شه‌وه تا تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئامێره‌كه كه‌متر بن، ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نی پاتریه‌كه‌ی درێژتر ده‌بێت.
لێره‌دا گرنگترین ئه‌و پارچانه‌ی لاپ‌تۆپ ناو دێنم كه زۆر له پاتریه‌كه‌ی ده‌به‌ن:
خێرایی به‌رزی پرۆسێسه‌ر (2.0) و به‌سه‌ره‌وه.
كارتی جودای شاشه. ئه‌مه‌ش به‌پێی جۆری كارته‌كه.
هارد دیسكی خێرایی زۆر به‌رز (7200)..
ئه‌گه‌ر زۆر پارچه‌ی دیكه‌شت له ئامێره‌كه به‌ستا، وه‌ك: رامی زۆر به‌رزی 2 گێگا و هارد دیسكی ده‌ره‌كی و هیدیكهی به‌ستراو به usp له یه‌ك كاتدا. ئه‌مانه له ته‌مه‌نی پاتریه‌كه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
چه‌ند رێگه‌یه‌كی نایاب بۆ پاراستنی پاتری:
ئێستا رێگه‌ی دیكه‌تان پێ ده‌ناسێنم بۆ پاراستنی پاتری لاپ‌تۆپ كه بۆ هه‌مووان باشه و زیانی بۆ ئامێره‌كه‌ش نیه:
پرۆسێسه‌ر: ده‌توانین له لاپتۆپدا كاره‌كه‌ی دیاری بكه‌ین به‌جۆرێك كه هه‌میشه به خێراییه زۆره‌كه‌ی یان به نیو خێرایی بمێنێته‌وه. بۆ نموونه: كاتێك كه خێرایی لاپ‌تۆپ 1.7 سێنترینۆ ده‌بێ، ئه‌وا ده‌توانین خێراییه‌كه‌ی بكه‌ینه هه‌میشه 1.7 و ده‌شتوانین ئه‌و خێراییه‌ی بكه‌ینه نیوه، واته نزیكه‌ی 890 مێگا.. بێگومان كه خێراییه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه نیوه ئه‌وا باشتره، چونكه بڕێكی باش له وزه‌ی پاتریهكهمان بۆ گل ده‌داته‌وه (هیچ ترسیش له‌وه‌دا نیه كه هه‌میشه به نیو خێرایی بێت، ته‌نیا ئه‌گه‌ر ئامێره‌كه پێویستی به‌وپه‌ڕی خێراییه‌كه‌ی بێت، ئه‌و كاته ده‌بێ خێراییه‌كه‌ی خۆی هه‌بێ). ئه‌مه‌ش به‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه ده‌كرێ:
بڕۆ سه‌ر كۆنترۆڵ پانێڵ و له‌وێ هه‌ڵبژارده‌ی وزه power option و پاشان له‌و شوێنه هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌به‌ینه سه‌ره‌وه كه لاپتۆپه. هیچ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی لای خواره‌وه مه‌گۆڕه. گۆڕینی هه‌ندێكیان قه‌یناكات، به‌ڵام گۆڕینی هه‌موویان هیچ سوود به وزه‌كه‌ی ناگه‌یه‌نێ. پاشان OK داگره. ئێستا له رێگه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئامێری كۆمپیوته‌ره‌وه ده‌توانین خێرایی راستی پرۆسێسه‌ره‌كه بزانین. بڕۆ بۆ سه‌ر دێسكتۆپ و به‌لای راستی ماوس كلیك له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر My Computer بكه و له‌وێ تایبه‌تمه‌ندی properties هه‌ڵبژێره..
شتێكی دیكه‌ی گرنگ:
ئه‌ویش چاڵاككردنی پاراستنی شاشه (سكرین سه‌یڤه‌ر). ئه‌مه به‌سووده به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر شاشه‌كه ره‌نگی تاریك بوو (بۆ زانین: ره‌نگه روونهكان له ره‌نگه تێر و تاریكه‌كان زۆرتر پاتری ده‌به‌ن و كاریگه‌ریان بۆ سه‌ر وزه‌كه‌ی زۆرتره). ده‌توانی له رێگه‌ی دێسكتۆپهوه ئه‌مه كارا بكه‌ی. له شوێنێكی به‌تاڵی سه‌ر شاشه كلیك بكه و له‌وێ تایبه‌تمه‌ندی هه‌ڵبژێره. له‌سه‌ره‌وه پاراستنی شاشه Screen Saver هه‌ڵبژێره و له خواره‌وه ده‌توانی به زه‌وقی خۆت جۆرێك له‌وانه‌ی جوله ده‌كه‌ن یان وه‌ستاون هه‌ڵبژێری.
به دوو رێگاش ده‌توانی بزانی پاتریه‌كه‌ت چه‌ند بارگه‌ی تێدا ماوه:
یه‌كه‌م: له‌و نیشانه‌یه‌ی كه له ته‌نیشت كاتژمێر له خواره‌وه‌ی شاشه ده‌رده‌چێت.
دووه‌م: له رێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئامێره‌كه‌تدا دێت. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له هه‌ندێك ئامێردا هه‌یه و له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به لاپتۆپهكهوه ده‌بێ و له‌ناو به‌رنامه‌كه‌دا بڕێك هه‌یه بۆ ده‌ست نیشان كردنی ئه‌وه‌نده بارگه‌یه‌ی كه له‌ناو پاتریهكهدا ماوه.
دیسان ده‌توانی له به‌كاربردنی پاتریه‌كه كهمكهیهوه له رێگه‌ی ئه‌و باكگراونده‌ی كه بۆ (پشته‌وه‌ی) شاشه‌كه‌ی داده‌نێی. چه‌نده باكگراوندهكه تاریكتر بێت ئه‌وه‌نده وزه كه‌متر خه‌رج ده‌كات، چونكه ره‌نگه تاریكه‌كان بڕێكی زۆر له‌و پیكسلانه pixels خه‌رج ناكه‌ن كه شاشه‌ی لاپ‌تۆپ نیشانیان ده‌دات، به پێچه‌وانه‌ی ره‌نگه روون و بهبریقهكان.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ته‌كنه‌لۆژیا » چۆن پاتری کۆمپیتەرەکەت دەپارێزی......؟ » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]