تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » بۆ یه‌كه‌مجار له‌هه‌ڵه‌بجه:چه‌ند شانۆگه‌رییه‌كی كورت ئه‌نجامدرا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
بۆ یه‌كه‌مجار له‌هه‌ڵه‌بجه:چه‌ند شانۆگه‌رییه‌كی كورت ئه‌نجامدرا
بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌ڵه‌بجه و له‌باخی ئازادی شاره‌كه‌دا له‌لایه‌ن گروپێكی شانۆیی وڵاتی ئێرانه‌وه
چه‌ند شانۆگه‌رییه‌كی كورت ئه‌نجامدرا كه بوویه هۆی دڵخۆشی خه‌ڵكی شاره‌كه
زۆربه‌ی چین و توێژه‌كان ئاماده‌ی ئه‌و شانۆگه‌رییه بوون سه‌باره‌ت به ئاماده‌كردنی ئه‌و شانۆگه‌رییه
به‌ڕێز(ستار قادری)یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر له وته‌یه‌كدا بۆ مه‌كۆی ڕووگه‌ش ڕایگه‌یاند
ئێمه له وڵاتی ئێرانه‌وه هاتوین بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌شداری له‌م شانۆییه‌دا بكه‌ین
ئێمه سه‌ره‌تا له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی(سه‌رشه‌قام)له ده‌ربه‌ندیخان به‌شداریمان كرد
دوای ئه‌وه له‌شاره‌كانی وه‌ك سلێمانی و هه‌ولێریش ئه‌م شانۆییهمان پێشكه‌شكرد
به‌ڵام له هه‌ڵه‌بجه بڕیار بوو ته‌نها شانۆیی(هه‌نار)پێشكه‌ش بكرێت
كه تایبه‌ت بوو به كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و له‌سه‌ر ئه‌و كیمیابارانه بووه
به‌ڵام دواتر گروپه‌كه‌مان توانی شانۆگه‌ری
(له‌پشت چاویلكه‌ی ئه‌ستوره‌وه)
پێشكه‌ش بكات
هه‌رچه‌نده دهرهێنهرهكهمان نه‌یتوانی بێت به‌ڵام ئێمه هه‌ر له خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌دا بووین
شایه‌نی باسه ئه‌م شانۆگه‌رییه بوویه هۆی خۆشحاڵی بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه
چونكه زیاتر كۆمیدی بوو وه یه‌كه‌مجاریش بوو شانۆگه‌ری له‌م شێوه‌یه ئه‌نجام بدرێت
ئه‌مانه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و شانۆگه‌رییه‌ن
ئاماده‌كردنی
بیلال علی محمد
هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید
24-10-2011
مه‌كۆی ڕووگه‌ش
یانەی سەرهەنگ موحسین » هه‌مه‌ڕه‌نگ » بۆ یه‌كه‌مجار له‌هه‌ڵه‌بجه:چه‌ند شانۆگه‌رییه‌كی كورت ئه‌نجامدرا » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]