تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

4

شه‌ره‌فخان نووسی:

ده‌ستت خۆش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ خودا پاداشتت بداته‌وه‌ .
خودای گه‌وره‌ پاداشتی مامۆستای به‌ڕێزیش بداته‌وه‌ بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ و جوابدانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێ یان وایه‌ ئیسلام به‌ شمشێر بڵاو كرایته‌وه‌ .

3

ده‌ستت خۆش بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ خودا پاداشتت بداته‌وه‌ .
خودای گه‌وره‌ پاداشتی مامۆستای به‌ڕێزیش بداته‌وه‌ بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته‌ و جوابدانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێ یان وایه‌ ئیسلام به‌ شمشێر بڵاو كرایته‌وه‌ .

2

زۆر جوانە وەڵامێکە بۆ هەموو ناحەزان و تێنەگەیشتووان و یاخیبوووەکان

1

http://a2.sphotos.ak.fbcdn.net/hphotos-ak-ash4/s720x720/308954_230622123669014_100001636848059_676275_1326610675_n.jpg

دەربارەی بڵاوبوونەوەی ئیسلام بە شمشێر (محمد ملا سعد الدين) لەو ڕۆژانەدا و لە بەڕێگا جۆر بەجۆرەكان كۆمەڵێكی تێنەگەیشتوو لەمێژوو هەوڵی ناشیرن كردنی مێژووی ئیسلامی دەدەن ، بە درووست كردنی شوبهە و گومان لەدڵی مسوڵماناندا ، جا لەبەر ئەوەی كە دام و دەزگاو رێكخراو و پارەو سامان هەموی لەخزمەت ئەوان دایە ئەوا ووتەكانیان قالبێكی وای وەرگرتووە كە خەڵك وای لێ‌ تێبگەن كە ووتەكانیان ڕاستە ، وەلەبەر زۆر دووبارە كردنەوەی ئەو ووتەیە ، ئەوا خەڵك گوێیان بۆ ئەو وتانە شل كردووە و بە ڕاستی دادەنێن .

دادپەروەران ئەوە دەزانن كە ئیسلام تاكە ئاینە كە ڕێگای بە خەڵكی ئەو ووڵاتانە داوە كە بەڕووی ئیسلام دا دەكرانەوە ئەوا لەسەر دینی خۆیان بمێننەوە ، لەكاتێكدا كە ڕۆمانەكان دەیەكی خەلكی ئەو ووڵاتانەیان دەكوشت كە یاسای ڕۆمانیان جێبەجێ‌ نەكردبا! ڕۆژئاوا پێوستی بە چاردە سەدە هەبوو دوای ئیسلام تا بگاتە ئەو رێكەوتنانەی جنێف كە پەیوەستە بە ڕەوشتەكانی جەنگ لەگەڵ ئەوەی كە ئەو رێكەوتنانە هێشتا كەمترن لە لە داب و نەریتەكانی ئیسلامی لەكاتی جەنگدا كە كوشتی پیرە پیاوان و و منداڵان و ئافرەتان حەرامە بكوژێن و پیاوانی دینیش نابێ دەستیان لێ بدریتَ و وە هەروەك چۆۆن ئیسلام قەدەغەی ئەوەش كردووە كە دار و درەخت ببڕێت ، وە ئەو شتانەی كە لە جەنگە نوێیەكان دەیبینین . بیرۆكە سەرەكیەكەیان ئەوە نیە كە داخۆ ئیسلام بە شمشێر بڵاو بۆتەوە یانیش نا ، ئەوەتا گەورەترین گردبوونەوەی ئیسلام لەرۆژهەڵاتی ئاسیایە وەك ئەندەنوسیا و مالیزیا ، گەورەتریبن دەوڵەتی ئیسلامی ئەندەنوسیایە كە ژمارەی دانیشتواننی لە موسوڵمانان دەگاتە 200 ملیۆن ، هەرچەندە ئەو ووڵاتانە هێزی ئیسلامیان نەگەیشتوەتێ بەڵكوو بە ڕێگای بارزگانە مسوڵمانەكان ئیسلام بوینە ، سەیری ئیپانەكان و پورتوگالەكان و لەدوای ئەوانیش ئینگلیز و فەڕەنسیەكان كاتێك ووڵاتەكانیانیان داگیركردووە چۆن شارستانیەتیەكەیان لەناو بردوون و ئاسەواریان نەهێشتوون ، لەكاتێكدا تەاشای ووڵتە مسوڵمانەكان بكە و بزانە داخۆ چەند كە نەتەوایەتی تێدایە ؟

هەر لەو كوردستانە ، ئەگەر ئیسلام بە شمشێر بڵاو بباوە بۆچی هەندێك ەڵك لەسەر بیرو باوەڕی خۆیان دەمانەوە ؟ لەوانەش جولەكە و مەسیحیەكان ، كەتا یەخۆشی خۆیان جولەكەكان عیراقیان جی نەهێشت ئەوا ڕۆلێكی دیاریان هەبوو لە كۆمەلگاكەماندا ، باشە ئەگەر ئیسلام بەشمشێر هاتبێتە كوردستان ئەدە بۆچی هەموو خەڵكی نەكردۆتە مسوڵمان ؟ با دوژمنانیش ئەوە بزانن كە ئیسلام كەس قەبول ناكات بەزۆر ببێتە ئیسلام بەڵكوو پێویستە لەسەری بەدڵ و بە گیان ئیسلام بێت و دینەكە بەتەواوی قەبول بكات . تەنها ئەوە دەمێنێتەوە لەكۆتایی ئەو كورتە وەڵامدانەوەیەدا ئەو ئەو پرسیارانە ئاڕاستە بكەین : باشە كە ئێوە دەڵێن ئیسلام بەشمشێر بڵو بۆتەوە ، ئەوا ئێمەش دەڵێن ئەی چۆن خۆی ڕاگرتووە ؟ چۆن ماوە تاكوو ئێستا ؟ ئایا تا ئێستاش بە شمشێر خەڵك دەبێتە ئیسلام ؟ ئەی ئەو هەموو خەڵكەی لە ڕۆژئاوا ئێستا مسوڵمان دەبن بەچیە ؟ شمشێریان گەیشتوەتێ‌ ؟ بەڵكوو هەر یەكێك لەتاكەكان كە مسوڵمان دەبێت ، چ لەسەر دەمی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم و چ لەسەردەمی فتوحاتی ئیسلامی دا ، ئەوا یەقین دێت مسوڵمان دەبێت و ئیسلام زۆر لەكەس ناكات كە مسولمان ببن .


نوسراوە لەلایەن : محمد ملا سعد الدین گەردی