[size=16]کچێك هه‌بوو چوار هاوڕێی کوڕی هه‌بوو .کچه‌که چواره‌م کوڕه هاوڕێی زۆر خۆش ده‌ویست ،ته‌نانه‌ت خه‌ریك بوو ده‌چووه قاڵبی په‌رستنه‌وه . به باشترین شێوه ڕه‌فتاری ڵه‌گه‌ڵ ده‌کرد .ئه‌وه‌ی باشترین شت نه‌بوایه پێشکه‌شی نه‌ده‌کرد.
هه‌روه‌ها سێ یه‌م کوڕههاوڕێیشی زۆر خۆش ده‌ویست به جۆرێک که هه‌میشه خۆی پێوه هه‌ڵ ده‌کێشا لای دراوسێکانی و له هه‌م شوێنێکدا ، به‌ڵام ده‌ترسا ڕۆژێک بێت و شوێن یه‌کێ تر بکه‌وێت و به‌جێی بێڵێت.
دووه‌م هاوڕێشی هه‌ر خۆش ده‌ویست چونکه جێی متمانه بوو به سۆز‌و به‌به‌زه‌یی بوو خۆ گرو به ئارام بوو له گه‌ڵی .هه‌رکاتێک کچه‌که ڕوبه‌ڕوی کێشه‌یه‌ک بوایه‌ته‌وه پشتی پێ ئه‌به‌ست،ئه‌ویش ئه‌وه‌نده یارمه‌تی ئه‌دا تا له کاته ناخۆشه‌کان ده‌ربازی بـــــــکات.
سه‌باره‌ت به یه‌که‌م کوڕه هاوڕێی .کورێکی زۆر دڵسۆز بوو زۆر گرنگی به‌به‌رده‌وام بوونی پاشایه‌تی و دارایی کچه‌که ئه‌دا .به‌ڵام کجه‌که ئه‌م هاوڕێیه‌ی زۆر خۆش نه ده‌ویست و که‌م گرنگی پێ ئه‌دا ،هه‌رچه‌نده ئه‌و کچه‌که‌ی زۆر خۆش ده‌ویست.
رۆژێک کچه‌که نه خۆش که‌وت زانی که ته‌مه‌نێکی که‌می ماوه ،بۆیه هه‌ر بیری له‌را بردووی خۆی دهکــــردهوه سه‌ری سوڕمابوو وه له به‌ر خۆیه‌وه ئه‌یوت ئێستا چوار هاوڕێی کوڕم هه‌یه ئه‌گه‌ر بمرم ته‌نها ده‌مێنم .
ئه‌وه بوو چواره‌م کوره هاوڕێی بانگ کرد و پیێ ووت: خۆت ئه‌زانیت من تۆم زۆر خۆش ویستوه ،باشترین وجوانترین جل و به‌رگ نه‌بێت پێم نه بهخشێویت ،زۆر گرنگیم پێداویت . ئێستا خه‌ریکه ئه‌مرم ئایه ڵه‌گه‌ڵم دێیت و ده‌بیت به هاوڕێم ؟؟
کوڕه‌که‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه : نه‌خێر ئه‌نجا لێیدا و ڕۆیشت به ڕێی خۆیه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ قسه‌یه‌کی تر بکات
. ئه‌وه بوو وه‌ڵامی کوڕه‌که وه‌ک چه‌قۆیه‌کی تیژ دڵی کچه‌که‌ی بڕی.
دواتر سێیه‌م کوڕه هاوڕێی بانگکرد پێی وت: له هه‌موو ژیانمدا خۆشم ویستویت ئیستا خه‌ریکه ئه‌مرم ئایه له گه‌ڵم دێت و ئه‌بیت به هاوڕێم ؟
کوڕه‌که‌ش وه‌لامی دایه‌وه :نه‌خێر ژیان خۆشه گه‌ر تۆ بمریت ده‌ڕۆم وشوێنی که‌سێکی تر ده‌که‌وم کچه‌که دڵی نقوم بوو ،سارد هه‌ڵگه‌ڕا.
ئه‌نجا دووه‌م کوڕههاوڕێ بانگ کرد‌و پێی وت : من هه میشه پشتم به تۆ به‌ستووه تۆش یارمه‌تیت داوم ،ئه‌گه‌ر من بمرم تۆ له گه‌ڵما دێیت و ده‌بیت به هاوڕێم
کوڕه‌که‌یش وه‌ڵامی دایه‌وه داوای لێبوردن ده‌که‌م له‌م کاته‌دا ناتوانم ئه‌وه‌ی له ده‌ستم دێت که تا سه‌ر گۆڕه‌که‌ت له گه‌ڵت دێم وه‌ڵامه‌که‌ی وه‌ک بروسکه کچه‌که‌ی هه‌ژاند وئه‌وه‌نده‌ی تر تێکی شکاند
له‌ناکاو ده‌نگێک بانگی کرد
: من له گه‌ڵت دێم کێشه نیه بۆ هه‌ر کوێ بڕویت له گه‌ڵت دێم کجه‌که سه‌ری هه‌ڵبڕی و بینی یه‌که‌م کوڕه هاوڕیه‌تی که زۆر لاواز بوو بوو به هۆی ئه‌و پشت گوێ خستنه‌ی که کچه‌که به‌رامبه‌ری کـــــــردبووی .کجه‌که زۆر به دڵی ته‌نگه‌وه ووتی: پێویسته له‌م کاته به‌دواوه زۆر ترین پشت گیریم بۆت هه‌بێت تــــائهو کاته ده‌رفه‌تم مابێت له ژیانــــــــــدا.
.............................................................
له‌راستیدا ئێمه چوار هاوڕێمان هه یه له ژیانــدا .......
چواره‌م هاوڕێ چهستهمانه کێشه نیه چه‌ند کات ووزه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رف ده‌که‌یت بۆ جوان کردنی هه‌ر که مردین به جێ‌مان دێڵێ !
سێیه‌م هاوڕێ موڵک وسامان وداراییه که‌مانه ،هه‌ر که مردین یه‌کسه‌ر ده‌چێت بۆ که سێکی تر !
دووه‌م هاوڕێ خزم وکه‌س وکار وخێزانمانه ،کێشه نیه چه‌ند نزیک بوون لێمانه‌وه له دونــــــــیادا دورترین ماوه که ده‌توانن له‌گه‌ڵ مان بن ،ته‌نها تا سه‌ر گۆڕهکهمانه !
یه‌که‌م هاوڕێ ڕوحمانه زۆر به‌ی جار له خۆشیه‌کان بێ به‌ش کراوه و پشت گوێ خراوه له دونیادا ، به‌لام هه‌ر چۆنێک بێت ڕوح ته‌نها شته که بۆ هه‌ر کوێ بڕۆین له گه‌ڵمان بێت .که‌وا بوو با بڕوین ئێستا ڕوحمان به هێز بکه‌ین به‌کاری باش خۆشمان بوێت ،چونکه ته‌نها به‌شه که دواتر له گه‌ڵمان ئه‌مێنێته‌وه
[/size]
س/فەیسبووک