زۆررر سوپاس بۆ ئێوه
تۆ له ژووره‌وه نیت. تكایه بچۆژووره‌وه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » مانای (اعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) .... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
زۆررر سوپاس بۆ ئێوه
[size=24]زۆر جوانه ده سته كانت خۆش[/size]
زوربابه تیکی به سوده
[center][size=24]مانای (اعوذ بالله من الشيطان الرجيم )
▼
▼
▼
▼
بسم الله الرحمن الرحيم ،
به‌رێزان خوای په‌روه‌ردگار داوامان لێ ده‌كات له كاتی قورئان خوێند له‌ناو نوێژ بێت وه يان له‌ده‌ره‌وه‌ی نوێژ كه‌وا پێش ده‌ست پێكردن به بسم الله الرحمن الرحيم بلێين (اعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) كه خوا ده‌فه‌رموێ (( فإذا قرأت القرآ‌ن فاستعذبالله من الشيطان الرجيم )) كاتێك قورئان ده‌خوێنی خۆت به خوا بپارێزه له شه‌يتانی دوركراو له ره‌حمه‌تی خوا . جا با بزانين به درێژی مانای چيه؟
سه‌ره‌تا پێش باس كردنی ماناكه‌ی ئه‌م رسته به‌كارهێنراوه (اعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) وه‌كو روخسه‌ت وه‌رگرتنه وه له‌ده‌رگا دانه چۆن كهسيك بيه‌وێ بچێته لای به‌رپرسێك پێويستی به روخسه‌ت وه‌رگرتنه ئه‌مه‌ش به‌م شێوه‌يه وه قورئان خوێندن پێويستی به‌وه هه‌يه كه ده‌بێ ناو ده‌می خاوێن بێ بۆيه كه ده‌لێ (اعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) ده‌می خۆ ی خاوێن ده‌كاته‌وه له و قسانه‌ی كه كردويه‌تی كه له‌وانه‌يه قسه‌ی بێ سوود بن جا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ خوێندنی قورئان به ده‌مێكی خاوێن .
(أعوذ بالله) واته رولهخوا ده‌كه‌م كه يارمه‌تيم بدات خۆم بپارێزم و پشتيوانم بێت تا خۆم بپارێزم .
( من الشيطان ) له‌و به‌د كاره‌ی كه شه‌يتانه و له تايهفهی جنه .
(الرجيم) واته دوركراوه له ره‌حمه‌تی خوا پاش ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێكرا به سوجده بردن و ئه‌و سوجده‌ی نه‌برد دوركراوه له ره‌حمه‌تی خوا .
ده‌گێرنه‌وه جارێك پرسياريان له پێغه‌مبه‌ر كرد صلی الله عليه وسلم سه‌باره‌ت به وه‌سوه‌سه‌ی شه‌يتان فه‌رموی وه‌سوه‌سه‌ی شه‌يتان له‌ته‌واوی ئيمان روئه‌دات واته ئهگهردزێك بچێ بۆ دزی كردن به‌دوای مالێك ده‌گه‌رێ كه دهولهمهندبێت چونكه ده‌زانی له مالی هه‌ژاران هيچی ده‌ست ناكه‌وێت دزی له كه‌سێك ده‌كات مال و سامانی هه‌بێت ، هه‌روه‌ها شه‌يتان به‌له‌عنه‌ت بێ ده‌چێته ناو دلێك پر له ئيمان بێت تا وه‌كو توشی وه‌سوه‌سه‌ی بكات چ له دلێكی به‌تال بكات لهئيمان وخۆی پێوه ماندوو بكات ؟
ده‌كات و ماوه‌يه‌كی زۆر له لای زانايه‌ك له‌زاناكانی عيراق مايهوه تاوه‌كه چوارهه‌زار فه‌رمووده سه‌باره‌ت به حيكمه‌ت فێربوو ، ئينجا ويستی بگه‌رێته‌وه خوراسان داوای روخسه‌تی له مامۆستاكه‌ی كرد و مامۆستا پێيگوت شتێكت فێركه‌م له‌مانه‌ی فيربويت باشتربێت؟ گوتی چی يه؟ مامۆستا گوتی له خراسان شه‌يتان هه‌يه گوتی به‌لێ، مامۆستا گوتی چی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر وه‌سوه‌سه‌ی كرد؟ گوتی ره‌تی دهكهينهوه ، فه‌رموی ئه‌گه‌ر هاته‌وه؟ گوتی دووباره ره‌تی دهكهينهوه ، مامۆستا فه‌رموی : ئه‌گه‌ر شه‌يتانی دوژمنی خواتان هاته لای و ئێوه‌ی له تاعه‌ت مه‌شغول كرد ئێوه خۆتان خه‌ريك مه‌كه‌ن به‌ره‌ت دانه‌وه‌ی وه‌سوه‌سه‌كه‌ی به‌لكو ئێوه وه‌كو ئه‌و كه‌سه غه‌ريبه بن كه به‌لای سه‌گی شوانێك دا تێده‌په‌ری و و به غهريبهكه ده‌وه‌رێ وئاوری لێ مه‌ده‌وه وازت لێ ده‌هێنێ .
خوا ههمولايهكمان بپارێزێ له فروفێلی ئه‌م به‌دكارو به له‌عنه‌ت كراوه
فویس بۆک[/size][/center]
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » مانای (اعوذ بالله من الشيطان الرجيم ) .... » وه‌ڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مه‌كۆكانی وێبچن]