[size=24]ماندونهبی دهسته كانت خۆش خواخێرت بنوسی و به ردهوام بهلهبڵاوكردنهوهی ئهم بابهتانه[/size]
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » دادپەروەر نەبوون لە نێوان منداڵ دا . » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
[size=24]ماندونهبی دهسته كانت خۆش خواخێرت بنوسی و به ردهوام بهلهبڵاوكردنهوهی ئهم بابهتانه[/size]
جةستةكانت خؤش
هەندێ كەس بە ئەنقەست هەندێ لە منداڵەكانیان تایبەت مەندەكەن بە بەخشین و هەدیەو شت كڕین بۆیانو ئەوانی تر پشت گوێ دەخەن، بە پێی شەرع ئەم كارەحەرامەو دروست نی یە ئەگەر هۆكارێكی شەرعی نەبێت بۆ ئەو تایبەتمەنمدكردنە.
بەڵام ئەگەر هۆكارێكی شەرعی هەبوو ئەوا دروستە، بۆ نمونە پێداویستی یەكێك لە منداڵەكانی جێ بەجێ بكاتو خەرجی زیادی بكێشێ لەچاو ئەوانی تر لەبەر ئەوەی منداڵەكەی نەخۆشە یان قەرزارە یان خوێندكارەو یان ئیشو كاری دەست ناكەوێ یان خاوەنی منداڵی زۆرە لەو حاڵەتانەدا تاوان بار نابێ، ئەگەر نیەتی ئەوەی هەبێ هەركات منداڵێكی تری هۆكاری شەرعی هەبوو بۆ خەرجی كێشان خەرجی ئەویش بكێشێ وەكو چۆن بۆ ئەمی دەكێشێ.
بەڵگەیەكی گشتی ئەوەیە كە خودا دەفەرمووێ: [اعْدِلُوا هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى ] المائدة: ٨
واتە: « دادپەروەربن، چونكە داد پەروەری نزیكترە لە تەقواو لە خواترسان ».
وە بەڵگەی تایبەتیش لەسەر ئەم باسە ئەوەیە:
«نعمان»ی كوڕی«بشیر» باسی دەكات كە باوكی هات بۆ لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ووتی: ئەم بەندەیەم بە هەدیە داوەتە كوڕەكەم.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی:
[أَكُلَّ وَلَدِكَ نَحَلْتَ مِثْلَهُ؟] واتە: « ئایا بە هەموو كوڕەكانت ئەو هەدیەت داوە؟ ».
ووتی: نەخێر.
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی:
[فَارْجِعْهُ] واتە: « لێی بسێنەوە و مەیدەرێ »(رواه البخاري انظر الفتح 5/211 ).
لە روایەتێكی تردا هاتووە كە پیغەمبەر صلى الله عليه وسلم پێی فەرموو:
[فَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْدِلُوا بَيْنَ أَوْلَادِكُمْ] الفتح 5/211 . واتە: « لە خوابترسنو دادپەروەربن لە نێوان منداڵەكانتاندا». بۆیە گەڕاندیەوەو ئەوەی دابووی بەكوڕەكەی لێی سەندەوە.
وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرمووی:
[فَلَا تُشْهِدْنِي إِذًا فَإِنِّي لَا أَشْهَدُ عَلَى جَوْرٍ] صحيح مسلم 3/1243. واتە: « من مەكەنە شاهید چونكە نابمە شاهید لەسەر زوڵم و ستەم »
وە دەتوانرێ كوڕ دوو ئەوەندەی كچی پێ بدرێ هەروەك میرات چونكە كوڕ ئەركی سەرشانی زیاترە،ئەمەش قسەی ئیمامی (ئەحمەدە)بەڕەحمەت بێ(مسائل الإمام أحمد لأبي داود 204 وقد حقق الإمام ابن القيم في حاشيته على أبي داود المسألة تحقيقا بينا.).
ئەگەر تەماشایەك بكرێ لە ژیانو حاڵی هەندێ لە خێزانەكان، ئەوا زۆر باوك دەبینرێ كە لە خوا ناترسێو ڕێزی هەندێ منداڵی داوە بەسەر ئەوانی تردا لە بەخشینو هەدیەكردنیو لە پۆشاكو جلو بەرگ، بۆیە هەندێ لە منداڵەكان سنگیان پڕ دەبێ لە ڕقوقین بەرامبەر ئەوانی ترو دژایەتیو دوژمنایەتی لە نێوانیاندا سەر دەكێشێو دەڕوێ.
هەندێ لە باوكان شتی تایبەتی داوە بە منداڵێكی لەبەر ئەوەی لەدیمەن دا لە باوانی دەكات، ئەوەكەی تریان بێ بەش دەكات لەبەر ئەوەی لە خاڵوانی دەكات، یان بەمنداڵی یەكێك لە خێزانەكانی دەبەخشێ بەڵام بە منداڵی خێزانەكەی تری نابەخشێ.
وە هەندێ جار یەكێك لە منداڵەكانی دەخاتە خوێندنگەو قوتابخانەی تایبەتەوەو ئەوانی تر ناخات.
هەموو ئەم كارانەش بە خراپ بەسەر باوكەكەدا دەشكێتەوەو كاردانەوەی نا قۆڵای دەبێ، چونكە زۆر جار ئەو منداڵانەی بێ بەش كراون لە پاشەڕۆژدا بەرامبەر باوكیان باش نابن.
وە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بەرامبەر بەو كەسانەی كە فەزڵی منداڵێكیان دەدەن بەسەر ئەوانی تردا دەفەرمووێ:
[أَلَيْسَ يَسُرُّكَ أَنْ يَكُونُوا إِلَيْكَ فِي الْبِرِّ سَوَاءً] رواه الإمام أحمد 4/269 وهو في صحيح مسلم رقم 1623
واتە: « ئایا پێت خۆش نی یە كە منداڵەكانت چاك بن لەگەڵت وەكو یةك.
لة سايتى بةهةشت وةركيراوة.
یانەی سەرهەنگ موحسین » ئایین » دادپەروەر نەبوون لە نێوان منداڵ دا . » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]