تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

1

[size=16]له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو به‌ هۆی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵاوتنی‌ جامی‌ جیهانی‌ و پاشكۆی‌ پاڵاوتنه‌كانی‌ یۆرۆ 2012 و یارییه‌ دۆستانه‌كانه‌وه‌ خوله‌ ناوخۆییه‌كانی‌ ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ ناچن، به‌ڵام لیستی‌ گۆڵكارانی‌ خوله‌كانی‌ ئه‌وروپا به‌ ناوی‌ چه‌ندین یاریزانی‌ جیهانی‌ و ناودار ڕازێنراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ پێشیانه‌وه‌ لیۆنێل میسی‌ و ئه‌نتۆنیۆ دی‌ ناتالی‌ و ماریۆ گۆمێز و ڕۆبن ڤان پێرسی‌ و كیڤن گامێرۆ دێن له‌ لوتكه‌ی‌ ڕیزبه‌ندی‌ گۆڵكاراندا له‌ كاتێكدا چه‌ندان ناوی‌ تری‌ زه‌به‌لاح له‌ پله‌كانی‌ دووه‌م بۆ پێنجه‌مدا دێن.
ئه‌مه‌ش لیستی‌ گۆڵكارانی‌ هه‌ر پێنج خوله‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ ئه‌وروپا (پریمه‌رلیگ و لالیگا و بۆندزلیگا و كالچیۆ و لیگ I یه‌ له‌ یه‌كه‌مه‌وه‌ بۆ پێنجه‌م).

پریمه‌رلیگ
1/ ڕۆبن ڤان پێرسی‌ (ئه‌رسیناڵ) 11 گۆڵ
2/ ئیدن دزیكۆ (مان سیتی‌) 10 گۆڵ
3/ واین ڕۆنی‌ (مانچسته‌ر) 9 گۆڵ
4/ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ (مان سیتی‌) 9 گۆڵ
5/ دیمبا با (نیوكاسڵ) 8 گۆڵ.

لالیگا
1/ لیۆنێل میسی‌ (به‌رشه‌لۆنه‌) 14 گۆڵ
2/ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (ڕیاڵ) 13 گۆڵ
3/ گۆنزالۆ هیگواین (ڕیاڵ) 11 گۆڵ
4/ ڕادۆمیل فالكاو (ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید) 7 گۆڵ
5/ فیرناندۆ یۆرێنتی‌ (ئه‌تڵه‌تیك بلباو) 6 گۆڵ

بۆندزلیگا
1/ ماریۆ گۆمێز (بایرن) 13 گۆڵ
2/ كلاودیۆ پیتزارۆ (بریمه‌ن) 11 گۆڵ
3/ كلاس یان هۆنتلار (شاڵكه‌ 04) 10 گۆڵ
4/ لۆكاس بۆدۆلێسكی‌ (كۆڵن) 9 گۆڵ
5/ محه‌مه‌د عه‌بدول لاوی‌ (هانۆڤه‌ر) 8 گۆڵ

كالچیۆ
1/ ئه‌نتۆنیۆ دی‌ ناتالی‌ (ئۆدینێزی‌) 8 گۆڵ
2/ جێرمان دینێس (ئه‌ته‌ڵانتا) 7 گۆڵ
3/ میرۆسلاڤ كلۆزا (لازیۆ) 6 گۆڵ
4/ سباستیان جیۆڤینكۆ (پارما) 6 گۆڵ
5/ ستیڤان یۆڤیتیچ (فیرۆنتینا) 5 گۆڵ

لیگ I
1/ كیڤن گامێرۆ (پاریس سان جێرمان) 8 گۆڵ
2/ ئۆلیڤێ‌ جیرۆ (مۆنبۆلێ‌) 8 گۆڵ
3/ بافیتیمی‌ گۆمێز (لیۆن) 7 گۆڵ
4/ نینی‌ (پاریس سان جێرمان) 6 گۆڵ
5/ ئالان تراوری‌ (ئۆكسێر) 6 گۆڵ

به‌م لیسته‌شدا ڕوون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو خوله‌كانی‌ لالیگای‌ وڵاتی‌ ئیسپانیا و بۆندزلیگای‌ وڵاتی‌ ئه‌ڵمانیادا زۆرترین گۆڵیان تیادا تۆمار ده‌كرێت به‌و پێیه‌ی‌ له‌ لیسته‌كاندا به‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ لیۆ میسی‌ خاوه‌نی‌ 14 گۆڵ و گۆمێزیش خاوه‌نی‌ 13 گۆڵه‌.

[/size]

خه‌ندان سپۆرت – دانه‌ر ئه‌سڵان