سوپاس بۆ تۆ بهرێزم
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » مامۆستا عبدالکریم مودهریس » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
سوپاس بۆ تۆ بهرێزم
dast xosh zor jwan bw
زۆر سوپاس
قسهی مودریسهکهمان ههر وا جوان و واتادار بووه
دةست خوش
زور راست و زور واتادارة
[size=18]بۆ ڕێزگرتنی دایـــــــــــــــــــــك و بــــــــــــــــــــــاوك
ئامۆژگاریتان دەکەم بە مایە
بۆ پایەی شەرەف هەتا هەتایە
ڕەوایە ئینسان بۆ بابە و دایە
گیانی شیرینی بدا بە زایە
خودا خالقە پەروەردگارە
ئەساسی بوونی هەرچی گیاندارە
پاش خودا ئەوەی بەسوودە بۆمان هەر باوک و دایکە بە توولی زەمان
خۆ ئەدەنە بەر دانی هار و مار
خۆ ئەدەنە بەر دەردی ڕۆژگار
بە شەو نەخەوی، بەرۆژ تەك و دەو
هەتا رۆڵەیان بگا بە پڕتەو
ببێ بە شەخسی فامیدەی زانا
ببێ بە مەردی گوردی تەوانا
ببێ بە قیبلەی خزمەتی کۆمەڵ ببێ بە وەسیلەی پێشکەوتنی گەل ببێ بە عاسا بۆ ڕێگەی باریك
ببێ بە چرا بۆ شەوی تاریك
ببێ بە رەهبەر بێتە پێشەوا
نان بدا بە گەل وەکو نانەوا
لە هەر کاتێکدا ڕۆڵە نەخۆشن
لە بیمی ئەوان ئەمان بێ هۆشن
ئەوەی پێی بگەن لەسەر بیری پاك
ئەیکەن بە هیوای ژیوارێکی چاك
جا بێن بە ئینصاف بیر بکەنەوە
ئەم دەرد و داخە لێك بدەنەوە
هەرگیز ماقوڵە ڕۆڵەی بەکەماڵ، بۆ باوك و دایکی دانەخا شاباڵ؟
دەستیان نەگرێ لە کاتی زەحمەت
لە بۆیان نەمرێ بەهیوای ڕەحمەت
هەر خودا حەقە و خودایە ڕاسە
هەر ئەوە بە حەق حەقیقەت ناسە
کە فەرمانی دا پاش سوجدە بۆ ئەو
لە بۆ (والدین) ببن بە پڕتەو
خزمەتیان بکەن بە دڵ و بە گیان ئیکرامیان بگرن لە ماوەی ژیان
پاش مردنیشیان هەتا هەتایە
دوعاو خێراتیان بکەن بە مایە[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » شیعر » مامۆستا عبدالکریم مودهریس » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]