تۆ له‌ ژووره‌وه‌ نیت. تكایه‌ بچۆژووره‌وه‌ یان خۆت تۆمار بكه‌.

گرنگ!

بەخێربێیت، جگە لەم چەند بەشەی خوارەوە سەرجەم بەشەكانی یانەمان بە مەبەستی چاككاری شاردۆتەوە! لەماوەیەكی نزیكدا یانە بەتەواوی بابەتەكانی خۆی لە 2008ی ساڵی دامەزراندنیەوە تاكو ئێستا دەكەوێتە كار. [٢٠٢٣\٢\١٥]

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامی نوێ بنووسه‌

وه‌ڵامه‌ نوێكه‌ی بنووسه‌ و بینێره‌

ده‌توانیت: BBCode وێنه‌ خه‌نده‌ به‌كار ببه‌یت

هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم

زانیارییه‌ مه‌رجه‌كان بۆ میوانان


زانیاریی پێویست / مه‌رج

لێكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌ت / نوێترین یه‌كه‌م

2

ده‌ست خۆش براکه‌م
خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرت بداته‌وه‌

1

خؤشة جةنةت بئ لةبؤ خؤمان نةچين
بابةپاكى بؤ ئةوئ سةر هةلگرين

وامةزانة زةحمةتة ئاسانة چوون
راستة ريگاكةى ئةگةر لارئ نةبين

پيـدةچى ئاو و هـةوايةكى هةبى
قةت نةبى ئاو و هةواى وا لة زةوى

رؤژ و شةو تةرزة رؤناكى هةيـة
نايةويتن هيچ دةمئ پانكة و نووين

بةر لة خؤر كةوتن لة هاوينان كووة
فينكى ورووناكى خؤشتر تووش دةبين

تانــةچــينة وينـدةرئ ناسيـيـنةوة
هـةر ئـةو خؤشـة كةچيتر نامـرين

بئ شةراب عالةم هةموو مةستة لةوئ
وةك برايان بئ قسةو بئ غةم دةژين

دار وبارى سةوزة زةرد هلناگةرئ
پةلك وپارى نابى توشى هةلوةرين

قةسرةكانى بةرز و رةنگاو رةنگةكةى
گةر ببينى مات دةبى نةقاشى چين

پر لة حؤرى چاورةش و قةد عةر عةرن
خونچة ليو ورووگةش وسورو سپين

وا لةكةيف و بةزم و رةزمن هةردةمة
چاوةريى ئيمةن هةتا ئيمة دةچين

بؤ ئةوةى راوچى بى چاك ريك كةوتوة
بؤچى دانيشين بةدويان دانةچين

هةركةتيكة با لةكيس خؤمان نةدةين
زؤر بةئاسانى دةگيرين وةحشى نين

گـرتنى وان هةر بةچــاكة كـردن
با لةريگاى چاكة كردن دةرنةچين

ئيمة لةو كؤنة هةوارة هةر دةرؤين
بؤ غةريبى ئيمة هةردةم ريرةوين

گةر برؤين ئاخير لةروح بيزار دةبين
پاسةپؤرت پةيدا بكةين ئةوجا برؤين

گةر دةمانةوئ سةلامةت دةربچين
بؤ بةهةشت با رابكيشين رةختمان

پئ لةسةر پئ دابنيين سةر كؤت بكةين
ساقى مةى بينى بةلةنجة و پيكةنين

دابنئ ميزوو نةزةى بينى لـةگـةل
دةنگى حةيران بيت و گويمان راديرين

هةرچى دةتوئ حازرة ميوةو تةعام
بئ قسةو بئ ماندى بوون و بئ كرين

ترسى كةم بوون وخةلاس بوونت نةبئ
خةو نية هةردةم خةريكى خواردنين

ئيحتياجيشمان بة ئاو و نابئ ئةبةد
قةت لةوئ نابى مةسينةى هةلگرين

ئيستيراحةت هةر لةوئ پةيدا دةبئ
تا ئةبةد قةت تووشى غةم نابى ببين

هةر فةقير لةزةت لةويندةر زؤر دةكا
كارى هةر خواردن دةبيت و هةرپةرين

كةس لةوئ نازانئ پير و خةستةبئ
ناوى نامينى حةسود و بوغز و كين

خؤى دةزانئ خوا كةچةند خؤشة بةهةشت
دوورة بؤ ئيمة لةوةسفى دةربچين

بؤ سبةى جيى خؤش وةها مادام هةبئ
بـؤچى لةم دونياية ئةرؤ كربـبـين

پينج و دوو رؤژيكة دونيا تيكدةچئ
بئ دةوامة بؤ هةموو كةس ليرة ژين

راست برؤين و دةست لةچاكة بةرنةدةين
تووشى ئةو جيةبةئاسانى دةبين