چیرۆكێكی خۆشبوو دهستت خۆشبێ ههمویم خوێندهوه
بهراستی زۆر بهسودبوو .
تۆ له ژوورهوه نیت. تكایه بچۆژوورهوه یان خۆت تۆمار بكه.
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » *بەربەستەكان بكە بە پەیژە* » وهڵامی نوێ بنووسه
هەموو خانە نووسراوەکان بە قەڵەوی پێویستە پڕبکرێنەوە پێش ناردنی فۆرم
چیرۆكێكی خۆشبوو دهستت خۆشبێ ههمویم خوێندهوه
بهراستی زۆر بهسودبوو .
جيرؤكيكى بر ماناو كاريكةر بوو دةس خؤش مةريةم خان
هيوادارم سودى هةبيت
جيرؤكيكى بر ماناو كاريكةر بوو دةس خؤش مةريةم خان
سود ى دةبيت ان شاءالله.
چیرۆكێكی خۆشبوو دهستت خۆشبێ ههمویم خوێندهوه
بهراستی زۆر بهسودبوو .
[size=16]جارێك ئەسپی جووتیارێك كەوتە ناو بیرێكی قوڵی ووشكەوە، ئەسپەكە لەتاو ئازاری كەوتنە خوارەوەی، چاوی پڕبوو لە ئاو بۆماوەی چەند كاتژمێرێك لەو بیرە قوڵە ووشكەدا مایەوە، لەم سەروبەندەدا جوتیارەكە بەدوای رێگە چارەیەكدا دەگەڕا بیری كردەوە چۆن ئەسپەكەی دەربهێنێتەوە؟
ئەم بارودۆخە زۆر درێژەی نەكێشا كاكی جوتیار هاتە سەر ئەو بۆچوونەی بڵێ: ئەسپەكەم پیر بووەو ئەو خەرجیەشی لەبری دەرهێنانەوەی دەیدەم نزیكە لەخەرجی كڕینی ئەسپێكی تر، ئەمە بەلایەك لەلایەكی دیكەوە بیرەكەش دەمێكە ووشكی كردووە پێویستە بەهەر جۆرێك بێت پڕبكرێتەوە.
ئیدی جوتیارەكە دەرودراوسێی بانگ كردو داوای هاوكاری لێكردن بۆ پڕكردنەوەی بیرەكە، تابەتیرێك دوو نیشان بشكێنێ، هەم لەبیرە ووشكەكە رزگاریان بێت و كەس و مەڕوماڵاتی دیكەی تێ نەكەوێت، هەم ئەسپەكەش گۆڕەو شار بكات. هەموویان باچ و بێڵیان هێنا، دەستیان كردە خڕكردنەوەی خۆڵ و خاشاك و پاشان فڕێدانی بۆ ناو بیرەكە.
سەرەتا ئەسپەكە هەستی كرد راستییەك هەیە روودەدات ئینجا دەستیكرد بەحیلاندن حیلەیەكی پڕ لەهانو هاوار، پاش كەمێك لەبیرا پڕمەو حیلەی ئەسپەكە نەما، بۆیە هەموو حەپەسان دوای تۆزێكی دی جوتیارەكە تەماشای ناو بیرەكەی كرد وەختێ روانی چاوەكانی ئەبڵەق بوون، چونكە بینی ئەسپەكە سەرگەرمی راوەشاندنی خۆیەتی! هەركەخۆڵ و خاشاك فڕێ دەدرایە سەری ئەو بە چواردەوری خۆیدا دەیپەرژاند، هەنگاوێك بەرەو سەرەوە سەر دەكەوت ئیدی حاڵ و باڵ هەروا بەردەوام بوو هەموویان خاشاكیان هەڵدەدایە ناو بیرەكەوەو بەرپشتی ئەسپەكە دەكەوتەوە پاشان پشتی رادەوشاندەوە. خاشاكەكە بەناوبیرەكەدا بڵاو دەبووەوە و وردە وردە بەرزتر دەبووەوە.
دوای ماوەی پێویست بۆ پڕكردنەوەی بیرەكە، ئەسپەكە لەسەر رووی زەوی نزیك كەوتەوە پاشان بە ئاسانی بازیداو بەسەلامەتی هاتە دەرەوە.
بەهەمان شێوە ژیانیش ئێش و ئازارو قورس و سەختییەكانی فڕێ دەداتە سەرت، تاتۆكمەو پتەوبیت بۆ زاڵبوون بەسەریاندا پێویستە لەسەرت وەك ئەسپەكە بجوڵێیتەوە جا لەبەرئەوە هەموو ئەو كێشانەی تووشت دەبن لەجێی هەربەردوودارو ئاستەنگ و لەمپەرێكدا كەلەڕێی ژیاندا دێنە سەر رێت، ڕاراو دودڵ و نیگەران مەبە، چونكە بۆخۆت فێربوویت چۆن لە قوڵترین بیرو چاڵی كێشەكان قوتار دەبیت؟ ئەویش بەوەی كێشەكان لەسەر پشتت پەرژان بكەیت تا بەباشی هەنگاوێك بەرەو بەرزتر هەڵگەڕێیت.
ئەسپەكە شەش یاسای ئاسودەیمان بەم جۆرەی خوارەوە بۆ پوخت دەكاتەوە:
1- دڵ و دەرونت، لەخەم ئازاد بكە.
2- هزرو هۆشت، لە شپرزەیی بتارێنە.
3- بەسادەیی ژیان ببە سەر.
4- زۆر چاكە بكە و پێش بینی گێرەو كێشەش بكە.
5- چاوەڕێی كەم وەرگرتن بكە.
6- پشت بەخوا ببەستە، لەدادگەریشی دڵنیابە.
پەندو ئامۆژگاری ئەم چیرۆكەش ئەوەیە:
هەروەختێ هەوڵتدا، خەم و پەرۆشیەكانت لەبیر بكەیت، ئەوا ئەوان هەرگیز لەیادت ناكەن دواتر خۆیان دەگەیەننە سەر پشتت، بەڵام بەردەوام دەتوانیت بازیان بەسەردا بدەیت، تا بیانكەیتە مایەی بەهێزی بۆ خۆت و بتخەنە سەر رێبازی سەركەوتن.[/size]
یانەی سەرهەنگ موحسین » وته » *بەربەستەكان بكە بە پەیژە* » وهڵامی نوێ بنووسه
پشتبهسته به PunBB 1.4.6, پاڵپشتیی به كوردی له [مهكۆكانی وێبچن]